دوای ئه‌و ئاماده‌باشیانه‌ی که دوو مانگی خایاند، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستی پێكرد، ئه‌مجاره‌ش به ناوی 'هه‌ڵمه‌تی هه‌ق له نه‌ڕه‌ی شێر'دا، بۆ ئه‌وه‌ی دوا مۆڵگه‌ی قاعیده‌ی تیرۆریست له عێراق بنبڕ بكات. ئه‌و شه‌ڕه سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی به شه‌ڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌دژی ڕێكخراوی قاعیده ناوزه‌دی كردبوو، كه مه‌به‌ستی ئه‌و هه‌ڵاتووانه‌بوو که له‌و شاره‌دا كۆبووبوونه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی پارێزگاكان به‌زینیان به‌خۆوه بینی، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كانی ئه‌و پارێزگایانه ڕاپه‌ڕین له‌دژی قاعیده وه‌كو ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله، و دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان مۆڵگه‌ی حه‌وانه‌وه‌یان له‌ده‌ست دا.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌ی كه فه‌ریقی ڕوكن ڕیاز جه‌لال تۆفیق، سه‌ركرده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنیدا ڕایگه‌یاند، گوتی هێزه‌كانی ئاسایش سه‌ره‌تا هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی به‌ناوی نه‌ڕه‌ی شێر له هه‌ڵمه‌تی هه‌قدا، به‌ئامانج گرتنی 92 چه‌كدار له شوێنی جیاوازدا له پارێزگای نه‌ینه‌وا، گوتیشی "زۆر كه‌س له‌وانه‌ی داواكراون به‌ده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستگیركراون، له كاتی هه‌ڵمه‌تی به‌سه‌ردادن و ئه‌و به‌ئامانجگرتنه‌ی كه له ڕۆژی یه‌كه‌مدا ڕووی دا".
سه‌ركرده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا داوای له پیاوانی ئایین و شێخی هۆزه‌كان و مامۆستا و ڕۆشنبیره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا كرد كه پشتیوانی له هێزه‌كانی ئاسایش بكه‌ن و یارمه‌تی بده‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی پارێزگا له تیرۆریسته‌كان، چونكه ئه‌وان لایه‌نی به‌رگریكاری دووه‌من له پارێزگادا، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك ده‌ست له‌ناو ده‌ستبین بۆ پاككردنه‌وه‌ی پارێزگا له ئه‌ندامانی ڕێكخراوی چه‌كداری قاعیده.
ڕاگه‌یاندنی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی به‌دواوه بوو، هه‌روه‌ها داخستنی هه‌موو ده‌روازه‌كانی سنوور و دروستكردنی شووره‌یه‌کی ئاسایش بۆ ڕێگرتن له ڕاكردنی چه‌كداران. ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه 9 قه‌زا و 20 ناحیه و ده‌یان گوند و لادێی گرته‌وه. ده‌روازه‌كانی هاتوچۆی شاری موسڵی به هه‌موو ئاڕاسته‌كانی هاتنه‌ژوور و چوونه‌ده‌ره‌وه‌وه داخران.
له‌كاتێكدا هێزه‌كانی سه‌ربازی به‌ره‌و شاری موسڵ ده‌ڕۆن بۆ پشتیوانی ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێ جێگیرن، به‌یاوه‌ری ئه‌فسه‌ری گه‌وره‌ی سه‌ربازییش که له به‌غدای پێته‌خته‌وه هاتوون.
له به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا، کۆپییه‌كیشی ده‌ست مه‌وتنی كه‌وتووه، ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که جه‌واد پۆڵانی گه‌یشتۆته پارێزگای موسڵ بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ڕه‌ی شێر. له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه وه‌زیری ناوخۆ گوتوویه‌تی "سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تی شاری موسڵ ئاوایه كه تیرۆریسته‌كان و چه‌كداره‌كان ناحه‌وێننه‌وه هه‌ر بۆیه ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له زه‌مه‌نێكی كورت و دیاریكراودا كۆتاییان پێدێت".
پۆڵانی پێی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌یکه‌لی تایفه‌گه‌رییدا داگرت، كه تیرۆریسته‌كان كاریان له‌سه‌ر چاندنی له موسڵ به گشتی و له ته‌له‌عفه‌ر به تایبه‌تی، كردووه، ئه‌وه‌ش كارێكه له بۆمب ته‌قاندنه‌وه و ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراو ترسناك تره. جه‌ختیشی له‌سه‌ر ڕۆڵی هاوڵاتییان كرده‌وه له پلانی سه‌پاندنی ئاسایش و هاندانییان بۆ ئاگاداركردنه‌وه له هه‌ر جموجۆڵێكی گوماناوی، چونكه هاوڵاتی بناغه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییه. له به‌یانه‌كه‌دا هاتووه که سه‌ركده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا پێداگریكردووه له‌سه‌ر دابه‌زینی ئاستی ئۆتۆمبێله مینڕێژكراوه‌كان به ڕێژه‌ی 80% له‌و ڕۆژانه‌ی دواییدا، تیرۆریسته‌كانیش له چه‌ند شوێنێكی تایبه‌تدا خۆیان په‌ناداوه، دوای ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی موسڵ ڕاوه‌دوونراون.
پێشتریش شاری موسڵ له مانگی كانونی دووه‌می ڕابردودا دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له ناوچه‌ی زه‌نجیلی به‌خۆوه بینی، كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی زیاتر له 205 هاوڵاتی. ئه‌مه‌ش وای له سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی كرد كه فه‌رمان به هێزه‌كانی ئاسایش بدات بۆ ڕۆیشتن به‌ره‌و پارێزگای موسڵ و پێكهێنانی تیمێكی قه‌یران بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی شه‌ڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه دژی "تاقمه تیرۆریسته‌كان" له پارێزگادا.
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌و پشتیوانییه جه‌ماوه‌ری و سیاسییه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی نه‌ڕه‌ی شێر له هه‌ڵمه‌تی هه‌قدا به‌ده‌ستی هێناوه، توانایه‌كی دووقاتی به حكومه‌ت به‌خشی له شه‌ڕی هه‌موو ڕێكخراوه چه‌كدارییه‌كان و كۆتایی پێهێنانیان، له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووشیانه‌وه ڕێكخراوی قاعیده‌ی تیرۆریست. ئه‌و پشتیوانییه ڕۆڵی له كورتكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌شدا ده‌بێت كه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت بۆ ئه‌وه‌ی تا هه‌تایه كۆتایی به‌و جۆره ڕێكخراوانه بهێنرێت.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





سڵاو و میهره‌بانی خواتان لێبێت، ستایشی سه‌رۆك وه‌زیران مامۆستا نوری مالیکی ده‌که‌ین بۆ ئه‌م هه‌ست و گیانه نیشتمانپه‌روه‌رییه و خۆشه‌ویستیی بۆ عێراقی مه‌زن و میلله‌ته زوڵملێکراوه‌که‌ی به‌ده‌ست تاقمه تێرۆریستییه‌کانه‌وه، که به ڕووخساری ساخته‌ی ئایینی و سیاسییه‌وه هاتوونه‌ته ناومانه‌وه. شان و بازووی سوپای دلێرمان به هه‌موو به‌شه‌کانیانه‌وه خۆش بێت و هه‌ربژین بۆ عێراق/ ئێمه پردی ژێر پێی تۆین ئه‌ی مالیکی و گیانمان به فیداتبێت.