وته‌بێژ به‌ناوی پلانی سه‌پاندنی یاسا لیوا قاسم عه‌تا دووپاتی كرده‌وه كه ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو، سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیران نوری كامل مالیكی بڕیاری داوه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له كه‌رتی شاری سه‌در له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و له كه‌رته‌كانی تریش به‌رده‌وام بێت، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه بارودۆخ له شاری سه‌در جێی نیگه‌رانی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق نیه، چونكه ئاماده‌باشی كراوه بۆ ژماره‌یه‌ك پلانی سیاسی و ئابووری و خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌وه‌ی شانبه‌شانی یه‌كتر بڕۆن به‌ڕێوه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری ئاسایش له‌و ناوچانه‌ی كه پاكماڵ ده‌كرێن له چه‌كداره‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی حكومه‌ت كه له‌سه‌ر زاری سه‌رۆك وه‌زیران مالیكی دراون، وه‌كو پێشكه‌شكردن و به‌رده‌سته‌کردنی خزمه‌تگوزاریه پێویستیه‌كان بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه توشی سته‌می گروپه چه‌كداره‌كان و له لاده‌رانی یاسا هاتوونه‌ته‌وه.
عه‌تا به مه‌وتنی گووت "به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 3 ئایار، هێزه‌كانی ئاسایش، یه‌كێك له ئامانجه‌كانیان له نزیك باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌در، دوای ئه‌وه‌ی نیشان كرا كه یه‌كێكه له پێگه گرنگه‌كانی سه‌ركردایه‌تی گروپه چه‌كداره‌كانه، بۆمبباران كرد" ئاماژه‌شی به ده‌ره‌نجامه‌كانی بۆردومانی بۆمببارانه موشه‌كییه‌كه كرد، كه بۆته هۆی خاپوورکردنی پێگه‌ی چه‌كداره‌كان به‌ته‌واوی.
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی تر له كه‌رته‌كانی تردا، عه‌تا دوپاتی كرده‌وه كه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه ڕه‌گه‌زه داواكراوه‌كان و كاری گه‌ڕان به‌دوای چه‌كدا به‌ئامانج ده‌گرێت، گوتیشی كه هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق توانیوانه، ئه‌مبارێكی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوچه‌ی شورته‌ی چواره‌م له ڕۆژئاوای پێته‌خت بدۆزنه‌وه، وێڕای موشه‌كی كاتیۆشا و هاوه‌ن و كه‌له‌وپه‌لی ته‌قه‌مه‌نی، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كامێرای چاودێری و ڕیكۆرد كه دانرابوونه‌وه له یه‌كێك له كۆگا بازرگانیه‌كان.
له‌لایه‌كی تریش، به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌ره‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كه‌ی "هه‌ڵمه‌تی شۆڕه‌سواران" كه ئێستا له پارێزگای به‌سرا، باشووری وڵات، به‌رده‌وامه، به‌كورتی ڕایگه‌یاند، و تیایدا هاتوه كه هێزێك له فه‌وجی فریاگوزاری شه‌تو‌لعه‌ره‌ب هه‌ندێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جیاوازی، له كاتی كاری پشکنیندا له ناوچه‌ی فه‌یحا، ڕۆژی سێشه‌ممه 3ی ئایاری ئێستا، ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه. ئاماژه‌شی كرد كه له ئه‌نجامی هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر و پشكنین له ناوچه جیاوازه‌كانی پارێزگادا بڕه ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆر كه پێکهاتبوو له مینی دژه تانك و 4 كۆگا هاوه‌ن، تۆپێكی 120 ملم، تۆپێكی نه‌مساوی گه‌وره و 7 تۆپی هاوه‌ن و 7 تۆپی موشه‌ك، ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه.
له پارێزگای كه‌ربه‌لاش هێزه‌كانی ئاسایش گۆمانلێكراو حه‌سه‌ن عه‌لی محه‌مه‌دی داواكراو به‌پێی مادده‌ی 406 به هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی ته‌قه‌مه‌نییه‌وه، ده‌ستگیركرد. پاشان درایه ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان. هێزێكی تریش سعود سه‌یهود نه‌جم و شه‌هاب ئه‌حمه‌دیان له گوندی زه‌كاریت ده‌ستگیر كرد و درانه ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان له پارێزگادا.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئاسایش 21 گومانلێكراویان ده‌ستگیر كردووه كه 3 به‌ڕه‌گه‌زنامه عه‌ره‌بیان له نێوان دان، 36 تفه‌نگ و ده‌بانچه‌ی كه‌لوكی ده‌ست به‌سه‌ردا گرت، ئه‌مه‌ش له به‌سه‌ردادان و پشكنینی مۆڵگه‌ی تیرۆریستان و لاده‌ران له یاسا، له ناحیه‌ی جیبیله/قه‌زای مه‌حاویلدا هات.
جێگای بیرئانینه، كه سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی جه‌ختی كردبووه‌وه له‌سه‌ر بنه‌بڕكردنی لاده‌ران له یاسا، ئامانجیش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕكابه‌ریه‌كان و له‌ناو بردنی هه‌موو جۆره دیارده‌یه‌كی چه‌كدارییه، له‌ڕێی كۆتایی هێنان به چه‌ته‌كان و لاده‌ران له یاسا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





سڵاوی خواتان لێبێت له‌ڕاستییدا نا‌توانم ئه‌و کاته بێنه‌موه بیری خۆم که گه‌مارۆی سه‌ر شاری سه‌در تیایدا ده‌ستی پێ‌کرد. مرۆڤ له فه‌رهه‌نگی عێراقییه‌کاندا مانای هیچ نابه‌خشێت و دیموکراسیه‌ت له‌و وڵاته‌دا خاکێکی به‌پیتی بۆ نه‌ڕه‌خساوه تاوه‌کو بڕوێت و گه‌شه بکات و به‌رهه‌مه‌که‌ی بڕنینه‌وه. من به‌دوای سیما و شوێنه‌واری دیموکراسییه‌تدا ده‌گه‌ڕێم له‌عێراقی نوێ‌دا به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رگیز نه‌متوانی بیدۆزمه‌وه؟ به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه عێراقییه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان هه‌ر شێواز و ڕێگای کۆن به‌کاردێنن. ئه‌وه‌شی که وایکردوه دوێنێ له ئه‌مڕۆ بچێت و ئه‌مڕۆ له دوێنی:
1- وای ده‌بینم که کێشه و ئاڵۆزییه‌کانی له کاتی ڕژێمی پێشوو هه‌بوون هه‌مان ئه‌و کێشانه‌ن که ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستیانه ده‌ناڵێنین.
2- پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان ئێرانیان کردۆته مۆڵگا و بنکه‌ی خۆیان و هه‌رلوێشه‌وه ئێستا حوکمی عێراق ده‌که‌ن و ولاته‌که به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئێستا له‌وێ داواکراوی زۆر هه‌ن که خۆیان مه‌لاسداوه به‌ڵام هه‌ر ڕۆژێك دێت که دادگایی بکرێن.
3- شێوازی سزادانی تاوانبار تاوه‌كو ئاستی کوشتن له هه‌ندێك ناوچه‌دا، له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی تریشدا خه‌ڵاتکردنی به‌دڕه‌وشت و خراپه‌کار به خستنی بۆ ناوی ڕیزه‌کان.
4- دانی ده‌سه‌ڵاتی خۆ جێیی به هه‌ندێك لایه‌ن له هه‌ندێك ناوچه‌دا (مه‌به‌ستم لێره‌دا ناوچه هه‌رێمییه‌کان نییه به‌ڵکو گه‌ڕه‌که‌کان) له‌وانه‌یه له به‌غدا و پارێزگاکانی تردا نمونه‌ی وامان هه‌بێت. به‌م شێوه‌یه‌ش ڕێگا به سوپا ده‌ده‌ن بچێته ناو گۆڕه‌پان و به‌شه‌کانی زانکۆکان.
به‌ڕای من دیموکراسیه‌ت له که‌سانێکه‌وه دێت که مانای دیموکراسیه‌تیان خوێندبێت و به‌و ئه‌زمونه‌دا تێپه‌ڕبوبێتن. به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نییم له گه‌لێك که وانه‌یه‌ك پراکتیسه بکه‌ن که تێینه‌گه‌یه‌شتبێتن و به‌ڵکو مامۆستاکانیشیان له وڵات‌دا ناتوانن تێیبگه‌ن.