وه‌زیری ناوخۆ جه‌واد پۆڵانی گوتی "پۆلیسی عێراقی ڕووخسار و داهاتووی عێراقی نوێیه، ئه‌مڕۆ توانیویه‌تی متمانه‌ی هاوڵاتی عێراقی بۆخۆی ڕاكێشێ، چونكه له‌كاره‌كانی پشتی به ده‌ستوور و پاراستنی هاوڵاتییه‌وه تونده، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی نیشتمانی و ده‌ستوورییه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتی سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆ جه‌واد پۆڵانیدا هات بۆ تكریت، بۆ ئاشنا بوون به ئاستی كاری بنكه‌كانی پۆلیس له ئه‌و شاره‌دا، به‌یاوه‌ری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگا.
وه‌زیری ناوخۆ گوتی "مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه بۆ ئه‌وه‌یه بزانین تا ئێستا له لایه‌ن ده‌زگاکانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ چ به‌ده‌ست هێنراوه، هه‌روه‌ها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توان و کارامه‌ییه‌کانی پۆلیس و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی کێشه‌کاندا و چاودێریکردنی چالاكییه‌كانی ده‌زگاکانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داموده‌زگاکانی پۆلیس بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان". گوتیشی "پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین پێشكه‌وتنه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه و ڕێژه‌ی 85% کارمه‌نده‌کانی ده‌رچووی خولی تایبه‌تن".
وه‌زیری ناوخۆ ده‌ست خۆشی له ئه‌دای پۆلیس له پارێزگای سه‌لاحه‌ددین كرد و گوتی، "تكریت یه‌كێكه له‌و شاره گرنگانه‌ی كه تیرۆریسته‌كان تیایدا شكستیان هێنا و له‌و شاره‌دا هه‌تا هه‌تایه به‌زین و پۆلیس ئێستا به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێت، ڕۆڵیشی دیاره له سه‌پاندنی ئاسایش له تكریت، توانا و کارامه‌ی ئه‌ندامانی و ڕاهێنانه‌كانی له ئاستێكی باش دان". ئاماژه‌شی به‌و ڕێگایانه كرد كه ده‌روازه‌ن بۆ پارێزگا و ئێستا به‌هه‌وڵ و كۆششی ئه‌وان ئۆتۆمبێلی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بن.
وه‌زیری ناوخۆ پێداگری له‌سه‌ر دروستكردنی پردی متمانه كرد له نێوان هاوڵاتی و پیاوی ئاسایش و پۆلیس، چونكه هاوڵاتی، "سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئاسایشه". له‌هه‌مان کاتیش‌دا كۆششی پیاوی ئاسایش ده‌بێ بۆ، "ئاسایشی هاوڵاتی بخرێته گه‌ڕ".
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




