لیژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراقی سه‌ركه‌وتنی ره‌باع محه‌مه‌د جاسم بۆ ئۆلۆمپیادی په‌كین 2008 وه‌كو یه‌كه‌م وه‌رزشوانی عێراقی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له پێشبڕكێكانی پاڵه‌وانیه‌تی ئاسیا بۆ هه‌ڵگرتنی قورسایی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، كه له یابان كۆتایی پێهات.
ره‌باع محه‌مه‌د جاسم عه‌بود، سه‌ركه‌وتوو بوو له بڕینی پێشبڕكێكانی كارابوون، به به‌ده‌ستهێنانی زێڕینی كێشی 105 كلغم له پێشبڕكێكانی پاڵه‌وانیه‌تی ئاسیا، كه له یابان كۆتایی هات، به‌مه‌ش بوو به یه‌كه‌م عێراقی كه بلیتی فه‌رمی بۆبێت بۆ به‌شداری كردن.
پێشتریش لیژنه‌ی ئۆلۆمپی نێوده‌وڵه‌تی بلیتی به‌شداربوونی بۆ چوار یاریزانی عێراقی له یارییه‌كانی هێز و تیروکه‌وان و جۆدۆ ناردبوو، له چوارچێوه‌ی پشتیوانی وره‌یی له‌و قۆناغه‌دا.
عێراق تا ئێستا یه‌ك میدالیای برۆنزی به‌ده‌ست هێناوه له‌سه‌ر ئاستی به‌شداربوونه‌كانی له خولی ئۆلۆمپیاده‌كان، ئه‌وه‌شیان ره‌باع عه‌بدولواحید عه‌زیز له ڕۆما ساڵی 1960 به‌ده‌ستی هێنا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئه‌یسی میلان ڤان نستلوی ده‌وێت و ڕیال مه‌درید کاکا، ڕیال ساڵی 2010 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ده‌خاته ڕیزی خۆیه‌وه.