كه‌ناڵی ئاشتی ئاسمانی، نوسینگه‌یه‌كی له تكریت (175 كیلۆمه‌تر له باشووری به‌غدا)، به ئامده‌بوونی پارێزگاری تكریت و جێگری پارێزگار بۆ كاروباری ئاسایش و سه‌ركرده‌ی پۆلیسی شار، كرده‌وه.
پارێزگاری سه‌ڵاحه‌ددین حه‌مه‌د حمود قه‌یسی پێیوابوو "كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی ئاشتی له تكریت، زه‌برێكی گه‌وره‌یه بۆ پشتیوانانی تایفه‌گه‌ریی نێوان سوننه و شیعه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كه‌ناڵه زۆره، به‌تایبه‌تیش كه ده‌كه‌وێته شاری كازمیه‌ی پێته‌خت به‌غدا.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه جێگری پارێزگار بۆ كاروباری ئاسایش ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا جبووری، گوتی، "كردنه‌وه‌ی نوسینگه واته ئاسۆیه‌كی تازه بۆ خۆشه‌ویستی، ئاشتی و ته‌بایی له نێوان توێژه‌كانی گه‌لی عێراقدا".
سه‌ركرده‌ی پۆلیسی پارێزگا لیوا ڕوكن، حه‌مه‌د نامس یاسین، ئاماژه‌ی به ئاسایش و سه‌قامگیری پارێزگا كرد، چونكه زۆر كه‌ناڵی هان داون، له‌وانه‌ش كه‌ناڵی ئاشتی ئاسمانییه، كه نوسینگه‌یه‌ك له تكریت بكاته‌وه.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی ئاشتی ئاسمانی عه‌لی رازی گوتی "مه‌به‌ست له كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌یه‌ك له تكریت، بۆ به‌هێزكردنی خزمایه‌تییه له‌نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقدا، له‌ڕێگای كه‌ناڵه‌كه‌مانه‌وه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه كه‌ناڵه‌كه به‌ڵێنی داوه وتارێكی هاوسه‌نگی هه‌بێت و هه‌وڵده‌دات گیانی یه‌كیه‌تی نیشتمانی بڵاو بكاته‌وه، وێڕای خستنه‌ڕووی كاره گرنگه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوێكی ها‌وبه‌ش له‌نێوان ڕۆڵه‌كانی گه‌لی عێراقدا، بۆ ئه‌وه‌ی توێژێکی گرنگی بینه‌ران بگرێته‌وه و ڕووبه‌ری په‌خشه‌كه‌ی زیاتر بێت".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، شێخ ڕه‌شید ئه‌حمه‌د عه‌سمان، خێرانداری له هه‌موو كه‌ناڵه‌كان وئامرا‌زه‌كانی ڕاگه‌یاندن له تكریت کرد و به‌خێرهێنانی هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی، كه كار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڕاوبۆچوونی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، كرد، وێڕای پێشهاته‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به ڕۆشنسازی و ده‌ستپاكییه‌كی پیشه‌گه‌ریی.
جێگای بیرئانینه كه كه‌ناڵی ئاشتی ئاسمانی یه‌كێكه له‌و كه‌ناڵانه‌ی دوای ساڵی 2003 دروست بوو، سه‌ر به پیاوی ئاینی حوسێن ئیسماعیل سه‌دره و باره‌گاكه‌ی له‌شاری كازمییه‌ی ناوه‌ندی به‌غدایه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





عێراق له ئه‌ستۆی ئێوه‌یه ئه‌ی رۆڵه شییعه و سونه‌کان به عه‌ره‌ب و کورده موسوڵمان و مه‌سیحیه‌کانه‌وه به‌ره‌که‌تی خوا له که‌ناڵێ سه‌لام بێت و ئه‌وانه‌شی که به‌رپرسین و ئیتر بۆ پێشه‌وه