به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك که 'مه‌وتنی' کۆپییه‌ی به‌ده‌ست که‌وتووه و پووخته‌ی سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی 24 کاتژمێری ڕابردووی تێدا تۆمارکراوه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ڵمه‌ت و شاڵاوه‌کانی بۆ ڕاونانی تاقمه یاساشکێنه‌کان چڕتر کردۆته‌وه.
له که‌رتی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا و له‌سه‌ر بناغه‌ی زانیاریی هه‌واڵگریی که هاوڵاتییان به هێزه‌کانی پۆلیسیان داوه، دوو بازرگانی چه‌ك ده‌ستگیر کراون. که به گوێره‌ی به‌یاننامه‌که له ئاکامی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان له‌گه‌ڵ گومانلێکراوه‌کاندا توانراوه چوار حه‌شارگه‌ی چه‌ك له گه‌ڕه‌که جیاوازه‌کانی به‌غدا ببینرێنه‌وه، که ئه‌م چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی خواره‌وه‌یان له ناو دۆزراونه‌ته‌وه: 160 ڕۆکێتی 57ملم، 300 گوله‌تۆپی 23 ملمی دژه ڕۆکێت، 55 گوله‌پرژێنی بی که‌ی سی نوێ، 90 تفه‌نگی کڵاشینکۆف، 85 گوله‌ی ئاڕ بی جی، 35 مه‌خزه‌نی کڵاشینکۆف، 90000 گوله‌ی کڵاشینکۆف، 30000 گوله‌ی بی که‌ی سی، 19 تاقم و فیشه‌کلغ و 4 ده‌مامکی دوکه‌ڵ.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌که ده‌ڵێت به پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌رکه‌وتووه که دوو گومانلێکراوه‌که ئه‌و چه‌کانه‌یان به ئه‌ندامانی ڕێکخراوی قاعیده له عێراق داوه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتوه که مه‌فره‌زه‌کانی پۆلیس که له ناو به‌غدادا بڵاوبوونه‌ته‌وه، توانیویانه به بێ هیچ زیانێك پێنج بۆمبیچێنراو له ناوچه‌کانی پردی دیاله و گه‌ڕه‌کی ئور و مه‌شته‌ل، پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه حکومییه‌که، هێزه‌کانی پۆلیسی ناوخۆ له قه‌زای به‌له‌دروز که سه‌ر به پارێزگای دیاله‌یه، توانیویانه پاکسازیی سیانزه گوند بکه‌ن که پێشتر مۆڵگه‌ی تاقمه چه‌کداره‌کان بوون، به تایبه‌تی چه‌کداره‌کانی ڕێکخراوی قاعیده و له ئاکامی ئۆپه‌راسیۆنه‌کاندا سیانزه چه‌کدار کوژارون و دوانزه حه‌شارگه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك بۆمبیچێنراو پووچه‌ڵ کراونه‌ته‌وه و ده گومان‌لێکراو ده‌ستگیر کراون.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌که، له هه‌مان کاتدا ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی 'نه‌ڕه‌ی شێر' له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌رده‌وامن و له ئاکامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا هێزه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ توانیویانه 119 داواکراو و 61 گومان‌لێکراو ده‌ستگیر بکه‌ن و هه‌روه‌ها 15 تێرۆریست بکوژن و چواری دیکه له له قه‌زای شه‌رقات له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ ده‌ستگیر بکه‌ن که هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌کانی ترن و سه‌لمێندراوه که ئه‌ندامی ڕێکخراوی قاعیده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چه‌کداره‌کاندا گیراوه، له‌وانه نۆ پشتێنی بۆمبڕێژ و شانزه بۆمبی ژێر زه‌وی و بڕێکی زۆری تری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.
له کۆتاییدا به‌یاننامه‌که ئاماژه‌ی به چالاکییه‌کانی هێزه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ له پارێزگای به‌سرا داوه که له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی 'سه‌وڵه‌ی فورسان' (هه‌ڵمه‌تی شۆڕه‌سواران) ئه‌نجام ده‌درێن و هه‌ڵمه‌ت و شاڵاوه‌کانی پشکنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی داواکراوان و چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو له گه‌ڕه‌که جیاوازه‌کانی شاردا به‌رده‌وامن، له‌وانه گه‌ڕه‌که‌کانی حه‌کیمیه، ته‌یمیه، خه‌ربه‌تلیه و مه‌عقه‌ل، که له ئاکامدا ده تۆمه‌تبار ده‌ستگیر کراون که دوان له ئه‌وانه عه‌ره‌بی خه‌ڵکی ده‌وڵه‌ته‌کانی ترن و هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر 58 تفه‌نگی کڵاشینکۆف و 40 تفه‌نگی سیمینۆف و بڕێك ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه.
شایه‌نی باسه، چالاکی و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کان به‌رده‌وامن له کاتێکدا که له ئه‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا توانا و کارامه‌یی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق به ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕوو له هه‌ڵچوونه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





عێراقیه‌كان پڕ و بێزار بوون له‌و قسه شیرینانه‌ی كه هیچ سوودێكیان نیه، ڕای مامۆستا مه‌روان به‌ڕێزه و پێویسته، به‌ڵام له ده‌وڵه‌تێكی جیاواز له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێستای عێراقدا، كه هه‌ژاری و بێكاری و ترس له دوژمنێكی نه‌ناسراوه كه دێت، له ڕاستی دوور ناكه‌ومه‌وه ئه‌گه‌ر بڵێم، هیچ خێزانێك له عێراقدا نیه لێی نه‌قه‌ومابێت و وێران نه‌بووبێت، یا به یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانی یا به موڵك و ماڵی، یا به‌هه‌ردووكی به‌یه‌كه‌وه، هه‌روه‌كو له‌گه‌ڵ خۆما ئه‌مه ڕووی داوه، هه‌رچی به‌رپرسه‌كانیش به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌ن به‌دی نایه‌ت، بێجگه له پڕۆژه‌ی وه‌همی كه مه‌به‌ستیان به‌نجكردنی هاوڵاتی به‌سته‌زمانه، ئامانجه‌كه‌ی دزینی سه‌روسامانی گشتیه، ته‌نانه‌ت هاوڵاتی ساده نوكته له‌سه‌ر ئه‌مریكیه‌كان دێنێته‌وه، به‌هۆی ڕه‌فتاری خراپی عێراقیه‌كان، پێشتر ئه‌مریكیه‌كان به عراقیه‌كانی ده‌گوت عه‌لی بابا، ئێستا عێراقیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌مریكیه‌كان خۆیان بوون به عه‌لی بابا و ئێمه‌ش بووین به دز، خه‌ڵكی ساده پرسیار له كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و ئاوه‌انكردنه‌وه و ڕێگاوبان و قوتابخانه و سوپا و هه‌موو شتێك، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ش درۆ و درۆ، قسه وقسه، ته‌نها توێكڵێكه و په‌یوه‌ندی به كارێكی جیددیه‌وه نیه. عێراقیه‌كان ده‌ڵێن، به‌رپرسه‌كان نه‌خشه ده‌كێشن بۆ پڕۆژه‌كان و به‌قه‌د كاڵا‌و باڵای ئه‌و بڕه‌پارانه ده‌یبڕن كه له‌ده‌ستیانه و ده‌یدزن وه‌كو چاندنی جۆری خورما به 400 هه‌زار دینار یا پاككردنه‌وه‌ی زه‌یتون له ئه‌بوغرێب، بڕه‌پاره‌ی 950 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، یا دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌ك كه دوو ملیار دیناری لێ ده‌ردێت، نمونه‌ی ئاوا ش زۆرزه‌وه‌ندن و تا ئاستێك ڕۆیشتووه هاوڵاتی هه‌ست به نا‌ئومێد و په‌ستی ده‌كات. له‌و سه‌رنجانه‌ی كه بۆخۆم دێته بیرم، له‌یه‌كه‌م ڕۆژی گیرانی به‌غداد، سه‌ربازێكی ئه‌مریكیم به‌چاوی خۆم بینی شه‌قامێكی گه‌سك ده‌دا، چ ڕووی دا؟ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازه له دۆستێكه‌وه بگۆڕێت بۆ دوژمن؟ به‌ڵام بابه‌تی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، به‌داخه‌وه كه له‌گه‌ڵ كاك مه‌روان كۆك نابم، كه ئه‌و ڕێكخراوانه، سوودیان بۆ كه‌س نیه بێجگه له دامه‌زرێنه‌ره‌كانی، ئه‌وانه‌ی كه له‌شه‌و و ڕۆژێكدا قانونی ئه‌وه‌ت له‌كوێ بوو به‌سه‌ری دا ده‌چه‌سپێت!. بۆ ئه‌وه‌ی زۆر درێژ دادڕ نه‌بم و قسه‌كانیش به‌خه‌من، له كۆتاییدا له‌گه‌ڵ مامۆستا حازم كۆكم، ده‌ڵێم: خوێن به‌سه، كاك مه‌ڕوانیش دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر خێری بۆ عێراق ده‌وێت چیرۆكی حیزبی به‌عس له‌بیر بكه، چونكه بووه به بازنه‌یه‌كی ده‌نگدار و بۆ كاك مه‌روانیشی دوپات ده‌كه‌مه‌وه، به‌هه‌مان ئاستی تائیفیه‌ت و ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی لێمان گه‌ڕێن به ستراتیژیه‌تێك دابنێین، با بڵێین یه‌كه‌مجار عێراق، كه د. موه‌ففه‌ق روبێعی ڕایگه‌یاند و با هه‌موومان كاربكه‌ین له پێناو به‌جێهێنانی، ده‌ڵێین یه‌كه‌م جار عێراق، با هه‌موومام له پێناو باڵاخانه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش تاكه ڕێگایه بۆ ڕزگاركردنی عێراق، دروستكردنی كۆمه‌ڵگای ئازاد و دیموكراسی هه‌یه كه بڕوای به ئازادی ڕاوه‌رگرتن و ڕای به‌رامبه‌ر هه‌یه. با له سیاسی و سه‌ركرده‌كانی گه‌لی لوبنان فێربن، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر له‌بیركردنی برینه‌كان و دووبه‌ره‌كییه‌كانیان، له‌پێناو لوبناندا.
به‌سه خوێن.
ماڵپه‌ڕی مه‌وتنی ئازیز، من توێژه‌رێكم له عێراق و له‌گه‌ڵ زۆرێك له رێكخراوه ناحكومیه‌كان كارمكردوه و حه‌زده‌كه‌م به‌شداریبكه‌م له ماڵپه‌ڕه نایابه‌كه‌تاندا له‌باره‌ی ئه‌م وتاره‌وه كه تایبه‌ته به ده‌ستكه‌وته‌كانی پۆلیسی عێراق و چه‌ند پێشنیازێكی گشتی. پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بۆم ده‌ركه‌وت كه ئێوه باستان له هه‌واڵی زۆر باش كردوه له‌باره‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی پۆلیسی عێراق. به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م شتێك باس بكه‌م كه به گشتی په‌یوه‌ندی به زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانی دیكه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان كه قوڵتر ده‌چنه ناو ره‌گ و ریشه‌ی كێشه‌كانه‌وه. هیچ كام له‌و ده‌ستكه‌وتانه كامڵ و ته‌واو نابن ئه‌گه‌ر تێگه‌ێشتنی ره‌گ و رێشه‌ی كێشه‌كانی عێراقیان له‌گه‌ڵدا نه‌بێت. ئه‌مه‌ش ده‌كرێت له تێگه‌یشتنه‌وه له كاریگه‌ری رژێمی پێشوو له‌سه‌ر خه‌ڵكی ده‌سته‌به‌ربكرێت، وه‌ك ده‌زانین، سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان ده‌زانن، رژێمی به‌عس یه‌كێك بوو له دڕه‌نده‌ترین رژێمه‌كان له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا و ئه‌و دڕنده‌ییه‌شی بۆ چه‌ند ده‌یه‌یك به‌رده‌وام بوو. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری بونیادی قوڵی هه‌بوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای عێراقی و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیا جیا. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م ئه‌وه‌یه كه پێویستی به توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی هه‌یه له‌مه‌ڕ كاریگه‌ریه‌كان و كاریگه‌ری رژێمی به‌عس و كۆماره سه‌ربازیه تۆقاندنه‌كه‌ی. به‌بێ ئه‌مانه هه‌موو پێشبینیه‌كی سیاسی سه‌رپێیانه بێهوده ده‌بێت. من به‌ته‌واوی بڕوام وایه كه عێراق پێویستی به‌وه هه‌یه كه ده‌ستبكات به بوارێكی فراوانی توێژینه‌وه له بواره جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگادا، به سایكۆلۆجی، سایكۆسۆسیۆلۆجی، سۆسیۆلۆجی و ئابوری و سیاسیه‌وه. شاره‌زا عێراقی و نا عێراقیه‌كان پێویسته پڕچه‌كبكرێن به هه‌موو ئه‌و ئامرازانه‌ی كه پێویستن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و توێژینه‌وانه و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌ریانه و به‌و پێیه‌ش دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆیان. عێراق پێویستی به سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه هه‌یه زیاد له هه‌ر وڵاتێكی عه‌ره‌بی دیكه. سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ش پێویستی به بودجه و كارمه‌ندی مرۆیی هه‌یه. و هه‌رشێكیش كه هاوپه‌یوه‌نده له‌گه‌ڵ ته‌رخانكردنی سه‌رچاوه دا، به سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و نا مرۆییه‌وه، به زه‌روره‌ت ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسی و بڕیاردانی سیاسی له‌خۆ ده‌گرێت. من دڵنیام كه حكومه‌تی مالیكی خوازیاره كه كۆمه‌كی سه‌نته‌ری له‌و جۆره بكات به‌و پێیه‌ی كه ئامانجیان سه‌ركه‌وتنه، به‌ڵام، گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه هێنده خێرانین وه‌ك ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌مان ده‌یخوازێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و نادڵنیاییه‌یه كه له هه‌ر سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه. به‌ڵام ده‌بێت له‌وه دڵنیابین كه هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی تر نیه بۆ تێگه‌یشتن له كۆمه‌ڵگا. بۆیه هه‌تاوه‌كو زووتر ده‌ستبكه‌ین به توێژینه‌وه‌كانمان، زووتر ئه‌نجاممان ده‌ست ده‌كه‌وێت. بۆیه من پێم خۆشه پێشنیازی ئه‌وه بكه‌م، ره‌نگه، په‌یامنێرتان بتوانێت لێكۆڵینه‌وه بكات له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات و توێژه‌ره‌كان له به‌غدا له‌مه‌ڕ پێویستی له‌و جۆره، ره‌نگه ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان گۆشه‌یه‌ك بكاته‌وه بۆ پێشنیاز و راپۆرتی له‌و زۆره. پێموایه ئه‌مه ده‌بێته ده‌ستپێكێكی نوێ. خۆزگه بمتوانیایه بگه‌مه ئه‌و ده‌سته‌ڵاتدارانه و راسته‌وخۆ ئه‌م پێشنیازه‌م بۆ بكردنایه.
به‌شی دووه‌م: خاڵی دووم كه ده‌مه‌وێت باسی لێوه بكه‌م بریتیه له رۆڵی ته‌كنه‌لۆجیا و به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانه‌كان. ئه‌م ماڵپه‌ڕه و چه‌ندینی دیكه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م دیارده نوێیه. به‌ڵام پێویستمان به هی تایبه‌تمه‌ندی زیاتر هه‌یه و بونیادی زیاتریش. من نازانم چه‌ند كه‌س بۆ نمونه ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌خوێننه‌وه. به‌ڵام دڵنیام كه هه‌ژارترین كه‌سه‌كان چاویان به‌مه ناكه‌وێت و پێویستی زۆریشیان به‌وه هه‌یه كه گوێبیستی هه‌واڵی باش ببن به‌ره‌وپێشچوونی باش له هه‌موو كه‌س زیاتر. وه‌ك زانراوه زۆر خه‌ڵك كه تێوه‌گلاون له توندوتیژیه‌وه بریتین له خه‌ڵكی هه‌ژار، و ئه‌وانه‌شی كه هیوایان له‌ده‌ستداوه. بۆیه فه‌راهه‌مكردنی ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك پێشنیازێكی باشی دیكه‌یه، كه پێویسته حكومه‌ته‌كه‌مان كاری له‌سه‌ر بكات. له كۆتاییدا ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه بكه‌م كه سه‌رنجه‌كه‌میان خوێنده‌وه و به هیوای ئه‌وه‌ی بڵاوبكرێته‌وه.