سه‌رکۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مه‌حمود مه‌شهه‌دانی کردووه، که تێیدا هه‌ڵوێستی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری ڕوون کردۆته‌وه سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه و کێشه‌کان له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌دری و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی شاری سه‌در. له ناوه‌رۆکی نامه‌که‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه که ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی جه‌خت ده‌کات له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و به ڕاگه‌یاندننامه‌ی سیاسیی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی ئاسایشی نیشتمانیی که هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌سه‌ری ڕێکه‌وتوون و، ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی به بێ هیچ جیاوازییه‌ك داکۆکی و به‌رگری له مافی ڕه‌وای هاوڵاتیان و پارته‌کان ده‌کات و ڕێگه نادات که دژایه‌تی هیچ پارت و ڕه‌وتێك بکرێت که په‌یڕه‌وی شێوازی ئاشتیانه ده‌کات.
نامه‌که هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که هێزه چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌ت له کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌رکه سه‌ربازییه‌کاندا هاوڵاتیان ناکه‌نه ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه مه‌به‌ستی ئه‌وان پاراستنی ژیان و ئازادیی هاوڵاتیانه که بتوانن له ژێر سایه‌ی یاسا و ده‌ستووردا به ئاسایش و ئازادانه سه‌رقاڵی کار و کاسبی و بژێوی خۆیانبن و هه‌رکه‌سێك سه‌رپێچی بکات به گوێره‌ی یاسا سزا ده‌درێت و، یه‌که‌مین و دواترین ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کان بریتین له سه‌پاندنی یاسا و قۆرخک‌ردنی چه‌ك به‌ده‌ست هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت و کردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌رتاسه‌ری وڵات که به زه‌بری چه‌ك داخراون بێ جیاوازی و سه‌رکۆمار هه‌روه‌ها له نامه‌که‌یدا دووپاتی کردۆته‌وه که ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی به هاوکاریی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هه‌وڵ و کۆشش بۆ کۆتاییهێنان به کێشه و قه‌یرانه‌که و جه‌ختی کردووه له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی سه‌رجه‌م هه‌موو ئه‌و به‌ند و خاڵانه‌ی که ئه‌نجومه‌نی سیاسیی ئاسایشی نیشتمانیی له‌سه‌ری ڕێکه‌وتوون.
نامه‌که‌ی سه‌رکۆمار هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێك میکانیزمی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئێستای شاری سه‌در و ناوچه‌کانی تر که له ژێر کۆنترۆڵی سوپای مه‌هدی و لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌دری له نێوان خاڵه‌کاندا بوون.
هه‌ندێك له خاڵه‌کانی تر که له نامه‌که‌ی سه‌رکۆماردا ئاماژه‌یان پێکراوه بریتین له نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌کداریی و چه‌ك هه‌ڵگرتن له به‌غدا و پارێزگاکانی تر و هاوکاریکردنی ده‌زگاکانی ئاسایش بۆ سه‌قامگیرکردنی ئاسایش، که خودی ڕێزدار موقته‌دا سه‌در جه‌ختی له‌سه‌ر کردوون، له پێناوی گێڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی و دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان بۆ ناوچه داخراوه‌کان پاش ئه‌وه‌ی که یاسای لێبوردنی گشتی پیاده ده‌کرێت و به‌ندکراو و گیراوه‌کان ئازاد ده‌کرێن و هه‌ڵمه‌ت و په‌لاماره‌کان ڕاده‌گیرێن و جگه له تاوانکاران هیچ که‌سێکی تر ده‌ستگیر ناکرێت. هه‌روه‌ها دانانی میکانیزمێك بۆ ڕاده‌ستکردنه‌وه و سه‌ندنه‌وه‌ی چه‌که قورس و مامناوه‌ندییه‌کان له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا.
سه‌رکۆمار له نامه‌که‌یدا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که هه‌موو لایه‌ك سوێندیان خواردووه له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور، که تێیدا ئاماژه به قه‌ده‌غه‌کردنی دروستکردنی میلیشیا و هێزی چه‌کدار دراوه و داوای له هه‌مووان کردووه که هاوکاریی بکه‌ن بۆ داماڵینی چه‌کی یاساشکێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت دووباره ناوچه داخراوه‌کان بکرێنه‌وه و زه‌مینه و هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ دیالۆك و دانووستاندن بڕه‌خسێنرێت.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دکتۆر مه‌حمود مه‌شهه‌دانی ڕایگه‌یاند که پاش دیداری سه‌رکردایه‌تی ڕه‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ سه‌رۆك کۆمار، هه‌ردوولا له‌سه‌ر چوار هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که ڕێکه‌وتوون و داوای کرد که به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێك بۆ کۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌که مه‌سه‌له‌کان هه‌موار و تاووتوێ بکرێن. سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌روه‌ها داوای له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی و له لیژنه‌ی مافی مرۆڤ کرد که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش ببه‌ستن و به شێوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ن و، ئه‌مجا پێشنیاره‌کان و پووخته‌ی باسه‌کان وه‌کو کارنامه‌یه‌ك پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بکرێت.
ئه‌ڵبه‌ته پێده‌چێت که ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ی که ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دایانده‌ڕێژێت ببنه مایه‌ی کۆتاییهێنان به کێشه و قه‌یرانه‌که، چونکه هه‌موو لایه‌نه‌کان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیووه بۆ پابه‌ندبوون و جێبه‌جێکردنی هه‌موو ئه‌و چاره‌سه‌رییانه‌ی که ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌کو به‌رزترین ده‌زگای ده‌سه‌ڵات له وڵات‌دا بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات، که یه‌که‌مین داواکاریی بریتی ده‌بێت له دانانی چه‌ك و داماڵینی چه‌کی میلیشیاکان و ڕاده‌ستکردنه‌وه‌یان به ده‌وڵه‌ت که له به‌رامبه‌ر ئه‌وه بڕێك پاره‌ی دیاریکراویان پێده‌درێت و، ئه‌مجا هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیکی لێبوردنێکی گشتی بۆ چه‌کداره‌کانی که هیچ تاوانێکیان ئه‌نجام نه‌داوه ده‌رده‌کات و، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی لیژنه‌ی جه‌ماوه‌ریی تایبه‌ت له دانیشتووانی شاری سه‌در که ئه‌و لیژنانه به‌رپرسیار ده‌بن له دڵنیاییکردن له‌وه‌ی که چه‌کداره‌کان و دیارده‌ی چه‌کداریی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌که و هه‌روه‌ها له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌رکی پاراستنی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت له شاره‌که‌دا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستا ده‌یكات سه‌رتاپای سود به رۆڵه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێت له داهاتوودا له‌ڕووی ئاسایش و ئابوریه‌وه ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ین بۆ ئه‌و كاره‌ی ده‌كات بۆ میله‌ته‌كه‌ی.