وه‌زیری پلاندانان و یارمه‌تی گه‌شه‌پێدان به‌ڕێز عه‌لی بابان، پێی وایه نه‌خشه‌ی ستراتیژی پارێزگاكانی عێراق پێویستی به به‌ده‌ستهێنانی مرونه‌ت و سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری هه‌یه"، گوتیشی "ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ له ده‌ره‌نجامی ئه‌و قۆناغانه‌ی كه عێراق له‌دوای نیسانی 2003 پێیدا تێپه‌ڕ بووه، زووبه‌زوو ده‌گۆڕێت".
له‌وته‌یه‌كیدا كه له كۆنگره‌ی نیشتمانی دووه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی ستراتیژیه‌ته‌كانی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان سازدرابوو، گوتی "ئه‌مڕۆ سروشتی ژینگه‌ی عێراقی، بارێكی قورس تر ده‌خاته سه‌ر شانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ستراتیژیه‌تێك بۆ په‌ره‌پێدان داده‌ڕێژن".
بابان سه‌رنجیشی ڕ‌اكێشا بۆ پێویستی كاركردن له‌سه‌ر سازكردن و ئاماده‌کردنی بارودۆخی ژینگه‌ی له‌بار، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مرونه‌ته‌ی كه هه‌ر ستراتیژیه‌تێكی په‌ره‌پێدان پێویستیه‌تی بۆی فه‌راهه‌مبکرێت، وێڕای به‌ده‌ستهێنانی كارایی ته‌واو بۆ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له ژینگه‌دا به‌مانا گشتیه‌كه‌ی ڕووده‌ده‌ن و درووست ده‌بن له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، ئاسایش، ته‌شریعی، یاسایی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری.
داوای له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كرد كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جیددی بۆ ژینگه‌ی عێراقی دابنێن، له‌كاتی دانانی ستراتیژیه‌تی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانیان، له‌پێناو ئه‌وه‌ی كارایی هه‌بێت له‌ساڵانی داهاتوودا و بناغه‌یه‌كی ئابووری به‌هێزیش بۆ وه‌چه‌كانی داهاتوو بنیات بنرێت.
بابان له وته‌یه‌كیدا بۆ مه‌وتنی پێداگری كرد له‌سه‌ر "گرنگی ئه‌وه‌ی كه وێنه نیگای كۆمه‌ڵگا له‌به‌رچاوی نه‌خشه‌داڕێژه‌ران ئاماده‌بێت، له‌ڕێگای دیاریكردنی پێویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ پڕۆژه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جیددی بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه پێشكه‌ش ده‌كرێت بێ لێكۆڵینه‌وه له‌و پڕۆژه جوانكاریانه‌ی كه پاره‌وپولی عێراق به‌فیڕۆ ده‌دات، مافه‌كانی هاوڵاتیش له به‌ده‌ستهێنانی خزمه‌تگوزاریه‌كان و ژیانێكی به‌ڕێز و ئاسووده، پێشێل ده‌كات".
پێشتریش وه‌زاره‌تی پلاندانان و یارمه‌تی گه‌شه‌پێدان له سه‌ره‌تای ئازاری ڕابردوودا، كۆنگره‌ی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی به‌ست، له‌و كۆنگره‌یه‌دا نه‌خشه‌كانی گه‌شه‌پێدان كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كانه‌وه ئاماده‌كرابوون، پێشكه‌ش كران و خسترانه ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی پاشان وه‌زاره‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ بكات و ده‌ستنیشانی تێڕوانینی داهاتووی واقیعی پڕۆژه‌كانی ئه‌و پارێزگایانه بكات. به‌كاركردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دیاریكردنی بڕه‌پاره‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنیان.
مازن مه‌كییه سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌خشه‌دانانی ستراتیژی، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدادا گوتی پێویستمان به سوودوه‌رگرتن هه‌یه له ئه‌زموونه‌كانی وه‌به‌رهێنان له ده‌وڵه‌ته دراوسێكاندا، به ئاماژه‌كردن به ده‌وڵه‌تی ئیمارات و توانای بۆ ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی بێگانه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌سته‌کردنی ئه‌و به‌ڵگه پێویستانه‌ی گرنگن بۆ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی ڕاپه‌ڕینه‌كی مه‌زن و دیار له ئابووری عێراقیدا و به‌شداربوون له پشتیوانیکردنی پڕۆژه‌كانی پارێزگاكانی عێراق. له ئه‌و ڕاده‌ربڕینه‌ی له‌و كۆنگره‌یه پێشکه‌شی کرد، میكانیزمی داڕشتنی پڕۆژه‌ی له نێوان ده‌زگاكانی حكومه‌ت له پارێزگا و به‌شداركردنی هه‌موو لایه‌نه خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ دانانی چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ده‌ستكردن به گه‌شه‌پێدانی پارێزگای، باسکرد
له‌لایه‌كی تر سه‌رۆكی لیژنه‌كانی نه‌خشه‌كێشانی ستراتیژی له پارێزگاكانی عێراق، كه ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بوون، پێداگرییان کرد له‌سه‌ر كاركردن بۆ پشتیوانیکردن له پڕۆژه‌كان به پاره‌ی پێویست بۆ به‌ده‌ست هێنانی په‌ره‌پێدان. به سه‌رنجڕاكێشان بۆ گرنگی به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری ئاسایش له سه‌رتاپای عێراق، بۆ هاندانی سه‌رمایه‌ی بێگانه بۆ ڕووتێکردن و وه‌به‌رهێنان له عێراقدا، به‌تایبه‌تیش له پارێزگاكانی باشوور كه هه‌ر له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پێشووه‌وه له‌ده‌ست كه‌می خزمه‌تگوزار و پڕۆسه‌ی بیناکردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا ناڵاندوویه‌تی.
جێگای ئاماژه‌یه كه كۆنگره‌ی نیشتمانی دووه‌م بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ستراتیژیه‌تی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه حكومه‌ت ڕایگه‌یاندووه دێت سه‌باره‌ت به دانانی بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان و هه‌وڵدان به‌ره‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه. دوای ساڵانێك له زوڵم و سته‌م و زۆرداری سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت كه خزمه‌تی عێراقیه‌كان بکات.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





کارێکی باشه و ده‌ستتان خۆشبێت براینه، به‌شێکی کوردی زۆر سه‌رکه‌وتووتان به‌رده‌سته کردوه له ماڵپه‌ڕه‌که‌تان که زۆر چێژ له خوێنده‌نه‌وه‌ی ده‌بینم، به‌ڵام، من تێناگه‌م بۆچێ به فارسیش ماڵپه‌ڕه‌که بڵاو ده‌که‌نه‌وه، ئایا ئێوه ده‌زانن هیچ که‌سێك له عێراق به فارسی قسه ناکات و زمانی فارسی زمانێك نییه که عێراقیه‌کان به‌کاری دێنن؟ هه‌روه‌ها دڵنیانیم که ئێوه بۆ خه‌ڵکی فارسی ئێران ده‌نوسن که له‌ئێران نیشته‌جێن یان نا؟ له‌بڕی ئه‌وه ده‌توانن تیشکی زیاتر بخه‌نه سه‌ر تایفه‌کان و که‌مایه‌تییه‌کانی تر له عێراق. به‌هیوای سه‌رکه‌وتن.