له شاری نه‌جه‌فی پیرۆز، كۆنگره‌ی گه‌شتوگوزاری ئاینی عێراقی یه‌كه‌م به به‌شداری كه‌سایه‌تییه سیاسی، په‌رله‌مانی، ئابووری و ئه‌كادیمییه‌كان به‌سترا.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی گه‌شتوگوزاری له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف، شێخ فاید شممه‌ری له ڕاگه‌یاندنێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان گوتی، "زۆرێك له كه‌سایه‌تییه سیاسی، په‌رله‌مانی، ئابووری و ئه‌كادیمی، خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان و به‌رهه‌مهێنه‌ران له كه‌رتی گه‌شتوگوزاریدا ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بوون، كه 230 ملیۆن دیناری عراقی بۆ ته‌رخان كراوه".
دووپاتیشی كرده‌وه كه كۆنگره‌كه، "گرنگی به پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری له عێراقدا ده‌دات، به شێوه‌یه‌كی گشتی و نه‌ك هه‌ر له شاری نه‌جه‌ف، به‌ڵام دیاریكردنی وه‌كو شوێنی كۆنگره له‌به‌ر پێگه‌ی ئاینی دیار و وه‌كو بنكه‌یه‌كی ڕاكێشانی گه‌شتوگوزاری ئاینی، له‌به‌ر بوونی مه‌زارگه‌ی ئیمامی عه‌لی له‌و شوێنه، هاتووه.
گوتیشی توێژینه‌وه‌ی ڕێگاكانی زیادكردنی ڕاكێشانی گه‌شتوگوزاری بۆ زیاره‌تكاران و گه‌شتوگوزاریاران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا به ئامانج ده‌گرێت.
هه‌ر له شاره‌كه‌دا له په‌ڕاوێزی كۆنگره‌كه‌دا پیشانگایه‌كی كه‌له‌پوری هونه‌ری گه‌وره، كه ژماره‌یه‌ك نمونه‌ی شتی بێ وێنه‌ی له خۆ گرتبوو، وێڕای چه‌ند نمونه‌یه‌ك له پیشه‌سازییه ناوخۆییه میللیه‌كانی نه‌جه‌ف، وه‌كو عه‌گال و مه‌ندیل و زێڕ وئه‌نگوستیله، هه‌روه‌ها پیشانگایه‌كیش بۆ كتێب كرایه‌وه به به‌شداری 15 خانه‌ی چاپ له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی عێراقدا.
وته‌بێژی ڕاگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری و شوێنه‌واره‌كان عه‌بدولزه‌هره تاڵه‌قانی، له ڕاگه‌یاندنێكیدا بۆ مه‌وتنی گوتی "ئه‌وه یه‌كه‌م كۆنگره‌یه بۆ گه‌شتوگوزاری له نه‌جه‌ف، به یه‌كه‌میش داده‌نرێت له بواری گه‌شتوگوزاری ئاینیدا، گرنگی گه‌شتوگوزاری پارێزگاکه‌ش له بوونی مه‌زارگه‌ی ئیمامی عه‌لی كوڕی ئه‌بوتاڵیب خۆی ده‌بینێته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی که کانگا و سه‌نته‌ری حه‌وزه‌ی ئاینییه، كه ده‌زگایه‌كی زانستییه و ته‌مه‌نی له 1000 ساڵ تێپه‌ڕی كردووه".
گوتیشی، "له نه‌جه‌فدا بنكه و بناغه‌ی زۆری لایه‌نی گه‌شتوگوزاری هه‌ن، كه له‌و دوو ڕۆژه‌ی ڕابردوودا باس له توێژینه‌وه‌ی ڕێگاكانی پێشخستنی كراوه".
گوتیشی گۆنگره له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف ساز كراوه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار و ڕۆژشنبیری وێڕای هه‌ندێك لایه‌نی تر، قسه‌یان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هۆكاریکردن له ڕاكێشانی گه‌شتوگوزاری نوێ له‌و شاره و به‌رده‌ست كردنی مه‌زارگه‌ی گه‌شتوگوزاری تازه له ناوچه‌كه‌دا، کرد.
نه‌جه‌ف ژماره‌یه‌ك شوێنه‌وار و پێگه‌ی تێدان كه سیفه‌تی شوێنی گه‌شتوگوزاری وه‌خۆ هه‌ڵده‌گرن، وێڕای ئه‌وه‌ش كه پیرۆزه و شوێنی وه‌كو مزگه‌وتی كوفه، مه‌زارگه‌ی موسلیمی كوڕی عه‌قیل، مه‌زارگه‌ی هانی كوڕی عوروه، مه‌زارگه‌ی مه‌یسه‌می ته‌مار و مه‌زارگه‌ی هه‌ڵبژارده ئه‌بوعوبه‌یده‌ی سه‌قه‌فی، تێدان.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌ڵاح عه‌بدولڕه‌زاق، وته‌بێژ به‌ناوی دیوانی وه‌قفی شیعه‌كان، به مه‌وتنی گوت "شوێنه گه‌شتوگوزارییه ئاینیه‌كان، كه هه‌ندێكییان سه‌قامگیرن، به‌ڵام كاری گه‌شتوگوزاری پاشه‌كشه‌ی كردووه، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی بابه‌تی و ئه‌وی تریش ده‌ره‌کییه، له‌وانه‌ش داخستنی سنوور و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان و سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژماره‌ی گه‌شتوگوزاریاران هه‌یه.
له کۆنگره‌که‌دا و به‌پێی ئه‌و قسانه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كار عه‌لی عیساوی بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی باسكردن، هه‌ندێك توێژه‌ری عێراق توژینه‌وه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به ڕێگاكانی گه‌شه‌پێكردنی گه‌شتوگوزاری ئاینی و به‌رده‌ست كردنی كه‌شوهه‌وا بۆ ڕاكێشانی گه‌شتوگوزاریاره‌كانی ئاینی، بۆ سه‌ردانی شوێنه‌واره ئاینی و میللییه‌كانی نه‌جه‌فی پیرۆز و عێراق، پێشکه‌شکر‌د.
شایه‌نی باسه له كۆنگره‌ی وه‌زیره‌كانی ڕۆشنبیری ده‌وه‌ڵه‌ته ئیسلامیه‌كاندا كه به‌م دواییانه له لیبیا به‌سترا و به‌پێی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕۆشنبیری له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریدا عه‌قیل مه‌نده‌لاوی بۆ مه‌وتنی، نه‌جه‌ف هه‌ڵبژێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی 2012 دا ببێته پێته‌ختی ڕۆشنبیری ئیسلامی.
نه‌جه‌ف كه 160 كلم له به‌غدا‌وه دووره دوای ئیسلام گرنگی و پیرۆزی به‌خۆوه بینی، مه‌زاری ئیمامی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیبی تێدایه و پاشانیش شاره‌كه پێشكه‌وتنی به‌خۆوه بینی، حه‌وزه‌ی زانستی لێ دامه‌زرا، وه‌كو زانكۆیه‌كی ئیسلامی بۆ مه‌زهه‌بی شیعی، زانسته ئاینی و زمانه‌وانییه هه‌مه‌جۆره‌كانی تێدا ده‌خوێندرێن، كتێبخانه‌كانی گه‌شه‌یان كردووه، قوتابخانه‌ی لێ دروست كراون، بووه به گنگترین شار له لایه‌نی زانستی بۆ شیعه‌كان.
له باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتیدا شاری كه‌ربه‌لایه و له باشوور و ڕۆژئاواشدا نزمایی ده‌ریاچه‌ی نه‌جه‌ف و شارۆچكه‌ی ئه‌بی سه‌خیرن. له ڕۆژهه‌ڵاتیشدا شاری كوفه و مه‌زارگه‌ی ئیمامی عه‌لی ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی شاره‌كه، له‌سه‌ر مه‌زارگه‌كه گومه‌زێك هه‌یه وه‌كو پارچه‌یه‌كه له زێڕی دره‌وشاوه وایه، له‌به‌ر تیشكی ڕۆژدا ڕه‌ونه‌ق ده‌داته‌وه، له نزیكیشیدا قه‌برستانی وادی سه‌لام و بازاڕی نه‌جه‌فه، ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی كه له شوره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی شار ده‌ست پێده‌كات و له حه‌وشه‌ی مه‌رقه‌دی ئیمام عه‌لی كۆتایی پێ دێت.
بێ گومان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شوهه‌وای گه‌شتوگوزاری ئاینی ده‌بێت پشت به كه‌رتی تایبه‌ت ببه‌سترێت، یا به وه‌به‌رهێنه‌ره هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وێڕای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای بازاڕی گه‌شتوگوزاری ئازاد، به‌رامبه‌ر بزاڤی گه‌شتوگوزاریاره‌كان، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی بزاڤی سه‌رمایه و بازاڕ له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا. ئاسۆیه‌كی فراوانیش بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری ده‌كرێته‌وه كه بودجه‌ی ناوه‌ندی ده‌وڵه‌ت ناتوانێت ده‌سته‌به‌ری بكات.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئه‌و پیاوه عێراقییه‌ی که وڵاته‌که‌ی ده‌پارێزێت، پیاوێکه شایه‌نی ئه‌وه‌یه مێژوو ئه‌فسانه‌یه‌کی بۆ بنوسێت و تۆماربکات.