ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی حه‌وتی ئایار و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژه‌کان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و پسپۆڕان، کۆلێژی زانسته‌کانی کۆمپیوته‌ر و ماتماتیك له زانکۆی تکریت یه‌که‌مین کۆڕی زانستیی خۆی بۆ ته‌کنیکه نوێیه‌کان له بواری زانسته‌کانی کۆمپیوته‌ردا له هۆڵی کۆلێژی ئه‌ندازیاریی، سازکرد.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆکی زانکۆی تکریت، دکتۆر ماهیر ساڵح عه‌لاوی گوتی "له ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، کۆمپیوته‌ر شاده‌ماری زۆربه‌ی بواره‌کانه و له هه‌موو بواره‌کانی تر زیاتر پێشکه‌وتووه و بایه‌خی پێدراوه" و، هه‌روه‌ها گوتی "په‌نجا ساڵ له‌مه‌وپێش جیهان له دژی نه‌خوێنده‌واریی نووسین و خوێندنه‌وه ده‌جه‌نگا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له دژی نه‌خوێنده‌واریی بواری نه‌زانینی به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ر ده‌جه‌نگێت".
به‌ڵام ڕاگری کۆلێژی زانسته‌کانی کۆمپیوته‌ر و ماتماتیك، دکتۆر سه‌عید حسێن عه‌لی سه‌لاب گوتی "ئامانجی کۆڕه‌که بریتیه له ئاشنابوون به نوێترین پێشکه‌وتنه‌کان له بواری کۆمپیوته‌ر و ته‌کنه‌لۆژیایی زانیارییه‌کان، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌کی گونجاو بۆ ئاوێته‌بوونی زانکۆ و توێژه‌ران و خوێندکاره‌کانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا به مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕکردنی شاره‌زایی و ئه‌زموونه‌کانی بواری زانسته‌کانی کۆمپیوته‌ر".
دکتۆر سه‌عید سه‌لاب هه‌روه‌ها گوتی "ئه‌م په‌رۆشی و ئاوێته‌بوونه‌ی له ناو کۆڕه‌که‌دا به‌دی کراوه به شێوازێکی گرنگ داده‌نرێت بۆ دابینکردنی زانیاریی بۆ کۆمه‌ڵگا له لایه‌ن پسۆڕان و شاره‌زایانی کارامه له بواری کۆمپیوته‌ردا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن نه‌خشه‌ی سیسته‌می کۆمپیوته‌ریی و ته‌کنیکه‌کانی تۆڕه‌کانی زانیاریی و ئاماده‌کردنی به‌رنامه‌ی بواره زانستییه جیاوازه‌کان دابڕێژن و، به به‌رده‌وامی هاوشان و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ نوێترین داهێنان و زانیارییه‌کانی ئه‌و بوارانه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵبنێن".
دواتر خوێندکاری کۆلێژی زانسته‌کانی کۆمپیوته‌ر، ڕائید مه‌جید شه‌هاب گوتی "کۆڕه‌که زۆر سوودمه‌نده، هه‌م له لایه‌نی ئه‌کادیمییه‌وه و هه‌م له ڕووی پراکتیسه‌وه، چونکه ئاشنابوونه به ئه‌و پێشکه‌وتنه مه‌زنانه‌ی له بواری به‌رنامه‌ڕێژیی کۆمپیوته‌ردا ڕووده‌ده‌ن و ئه‌و سوودانه‌ی که بۆ کۆمه‌ڵگا ده‌یانبێت".
به‌ڵام سه‌حه‌ر هاشم که ئه‌ویش خانمه خوێندکارێکی هه‌مان کۆلێژه، گوتی "کۆڕه‌که نیشانی دا که کۆمپیوته‌ر له چه‌ندین بواری جۆراوجۆردا بۆ خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵگا به‌کارده‌هێنرێت" و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "کۆمپیوته‌ر چه‌ندین کاریگه‌ریی چاکی له بواری پزیشکیی و زانستییدا هه‌یه" و گوتی "مه‌سه‌له‌که هه‌ر به‌کارهێنانی نیه له بواری گه‌ڕان به پێگه‌کانی ئینته‌رنێتدا یان بۆ به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ، به‌ڵکو سووده‌کانی زۆر له ئه‌وانه زیاترن".
ئه‌ڵبه‌ته له کۆڕه‌که‌دا چه‌ندین توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی باس و تاووتوێ کران، که مامۆستایانی پسپۆڕی بواری زانسته‌کانی کۆمپیوته‌ر پێشکه‌شیان کرد ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی به‌رنامه‌کانی کۆمپیوته‌ر له شیکردنه‌وه‌ی وێنه پزیشکییه‌کان و په‌نجه‌مۆردا و دروستکردنی سیسته‌می ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشیی شه‌کره، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی به‌کارهینانی زمانی کۆمپیوته‌ریی C+ و تۆڕه‌کانی کۆمپیوته‌ر و، هه‌روه‌ها له بواره سه‌خته زانیاییه‌کان و له بواری په‌روه‌رده و ڕێکخستنی داتا و زانیارییه‌کان و به‌کارهێنانی شێوازه جیاوازه‌کانی داتا کۆکردنه‌وه و چه‌ندین بواری تر.
شایه‌نی باسه کۆلێژی زانسته‌کانی کۆمپیوته‌ر و ماتماتیك له زانکۆی تکریت له ساڵی 2007 دامه‌زراوه پاش ئه‌وه‌ی که هه‌ردوو به‌شی زانسته‌کانی کۆمپیوته‌ر و ماتماتیكی کۆلێژی زانستی، که له ساڵی 1999 دامه‌زراوه، ئه‌و کۆلێژه له یه‌کتر جودا کراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها جێگه‌ی ئاماژه‌یه که کۆلێژی زانسته‌کانی کۆمپیوته‌ر و ماتماتیك ڕاوێژ و پێشنیاری زانستییانه بۆ هه‌موو فه‌رمانگه و داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کانی پارێزگاکه دابین ده‌کات و، ساڵی خوێندنی 2007-2008 یه‌که‌مین ده‌سته‌ی خوێندکاران له ئه‌م کۆلێژه‌دا ده‌ستیان به خوێندن کردوه و هه‌روه‌ها ئه‌مساڵیش به‌شی خوێندنی ئێوارانی تێدا کراوه‌ته‌وه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




