ده‌رمانخانه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌کان یاخود 'لا کۆڵان' له به‌غدا بڵاوده‌بنه‌وه که ئه‌وه‌ش بریتییه له عه‌ره‌بانه‌ی فرۆشتنی ده‌رمان به بێ دکتۆری ده‌رمانسازی پسپۆڕ، ئه‌و عه‌ره‌بانانه چه‌نده‌ها ده‌رمانی هه‌مه‌جۆری پزیشكی و كه‌لوپه‌له‌كانی جوانکاری له‌خۆ ده‌گرن، وێڕای چاره‌سه‌ری هه‌مه‌جۆر و ده‌رمانی به‌هێزكردنی سێكس و تادوایی، ئه‌مه‌ش دیارترین دیارده‌یه كه له‌و دواییانه له به‌غدا سه‌ری هه‌ڵداوه.
فرۆشتنی ده‌رمان به‌و شێوه‌یه كه به ئاشكرا به‌ڕێوه ده‌برێت، له‌به‌رچاوی لایه‌نه په‌یوه‌ستداره‌كانیش، به شێوازی فرۆشتی هه‌ر جۆره کارایه‌کی ئاسایی تر، مه‌ترسییه‌كی تره هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ژیانی عێراقییه‌كان.
ئه‌بو عه‌لی 25 ساڵ، یه‌كێك له‌و ده‌رمانخانانه‌ی دامه‌زراندوون و له‌سه‌ر شه‌قام دایناوه، وه‌كو هاوشێوه‌كانی كه له شه‌قامی ته‌حریره‌وه درێژده‌بنه‌وه تا گۆڕه‌پانی ته‌یران له ناوچه‌ی باب شه‌رقی، له ناوه‌ندی به‌غدای پێته‌ختی عێراقی، له ئه‌و شوێنه که له هه‌رچوار وه‌رزی ساڵدا شوێنێكی به‌ر‌ڕۆژه به‌تایبه‌تیش له هاویندا، پله‌ی گه‌رمای تێدا ده‌گاته 40 پله‌ی سه‌دی.
ده‌رمانخانه‌كه‌ی ئه‌بو عه‌لی بریتییه له عاره‌بانه‌یه‌كی سێ تایه، چه‌ندین ده‌رمانی هه‌مه‌جۆری له‌سه‌ر داده‌نێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی هه‌مه‌جۆر، له‌گه‌ڵ سێكس به‌هێزكه‌ره‌كان كه قه‌پاغه‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی ڕووتی ژن و پیاوێكی له‌سه‌ره، له جۆری فیاگرا، سه‌ر به سه‌رچاوه‌ی هه‌مه‌جۆریش.
ئه‌بو عه‌لی ده‌ڵێت "له‌ساڵی 2003وه ئه‌و كاره ده‌كه‌م"، گوتیشی "خه‌ڵك ڕووم تێده‌که‌ن و دێن بۆ لام چونكه نرخه‌كانم هه‌رزانن و به‌رهه‌مه‌كانیشم هاورده‌ن 'موسته‌وره‌دن'".
سه‌باره‌ت به‌و ده‌رمانانه‌ش كه ده‌یانفرۆشێت، ئه‌بو عه‌لی ڕوونی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌وه، "ده‌رمانی هاورده‌یه له فه‌ره‌نسا، هیند، ئه‌لمانیاوه هاوه‌رده‌کراون و ده‌رمانه‌كانی كارگه‌ی سامه‌ڕای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و کانزاکانیشم له‌لایه، وێڕای جۆری باش له سێكس به‌هێزكه‌ره‌كان له سه‌رچاوه‌ی هه‌مه‌جۆر".
ئه‌و پێی وایه، "فرۆشتنی ده‌رمان كارێكی ئاسانه، ده‌كرێت به دووباره‌بوونه‌وه فێری ببیت، پێویستی به خوێندن نیه"، گوتیشی ئه‌و بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی وه‌كو هاوشێوه‌كانی خۆی كه هه‌مان كار ده‌كه‌ن، ته‌واو نه‌كردووه.
ئه‌بو عه‌لی گوتیشی ئه‌و ده‌رمان و كه‌لوپه‌له‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق و له‌ڕێی ناوبرده‌وه 'وه‌سیت'، بۆ دێت. هه‌ندێك جاریش له‌ڕێی ناوبرده‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ده‌رمانخانانه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌كات و داوا له وه‌زاره‌تی ناوخۆش ده‌كات ڕاوه‌دوویان بنێت له پێناو بنبڕكردنییان.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی چاودێری ده‌رمان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئه‌یاد ڕاوی، ئاگاداری هه‌مووان له‌و دیارده مه‌ترسیداره ده‌كاته‌وه كه پێی وایه "هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ سه‌ر ژیانی عێراقییه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كان له بارێكی ناگونجاو و که‌شێکی ناله‌باردا هه‌ڵده‌گیرێن". گوتیشی "كار له یه‌کردنی ده‌رمان له‌گه‌ڵ بارودۆخی که‌شی ده‌ره‌وه و ئاوێته‌بوونیان ده‌بێته هۆی دروستبوونی جۆرێكی تر له ئاوێته ژه‌هراویه‌كان، كه ده‌بێته هۆی ژیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كاریان ده‌هێنێ".
ڕاوی پێی وایه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ناوبه‌ناو هه‌ڵده‌ستێت به له‌ناوبردن و نه‌هێشتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌رمان که تێکده‌چن به‌هۆی جیاوازی پله‌ی گه‌رما و گۆڕانی له‌كاتی هه‌ڵگرتنیدا". ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ی وه‌زاره‌ت "به‌راورد بکه‌ین له‌گه‌ڵ کاری ده‌رمانخانه‌كانی سه‌ر شه‌قام، كه ته‌نانه‌ت بێبه‌شن له ساناترین شیوازه‌کانی هه‌ڵگرتن و پاراستنی ده‌رمانه‌کانیان ئه‌وا بۆمان ڕونده‌بێته‌وه که چ جۆره مه‌ترسییه‌کیان هه‌یه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاو هاوڵاتی".
جێی باسه که ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ '2008'دا، یه‌ك ملیار دیناری عیراقی ته‌رخان كردبوو بۆ به‌رده‌سته كردنی پێویستییه پزیشكییه‌كان بۆ هاوڵاتییان.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ده‌زگا ته‌ندروستییه ناحكومیه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی د. سه‌عیده كازم، دیارده‌ی ده‌رماخانه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كانی به 'مه‌ترسیدار' ناوزه‌د كرد. گوتیشی "ڕێكخستن و ها‌وئاهه‌نگی كاروبار به‌رده‌وامه له نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ و سه‌ندیکای ده‌رمانسازه‌كان، بۆ دیاریكردنی شوێنی عه‌ره‌بانه ده‌ستییه گه‌ڕۆکه‌كان". گوتیشی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رپرسیاره له كۆتایی هێنان به‌و دیارده‌یه، كه پێی وابوو خاوه‌نه‌كانی "لاده‌رن له یاسا و مۆڵه‌تی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و جۆره پیشه‌یان نیه".
ئه‌و به‌رپرسه له‌وه‌زاره‌ت چه‌ند چاره‌سه‌رێكی پێشنیار كرد بۆ كۆتایی هێنان به‌و دیارده‌یه، كه ده‌کرێت کورتبکرێنه‌وه له "په‌یوه‌ست كردن و پاراستنی هه‌موو ده‌روازه سنووری و فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌داواكردنی مۆڵه‌تی هێنانی ده‌رمانی فه‌رمی له بازرگانه‌كانی ده‌رمان بۆ هاورده‌کردنی ئه‌و ده‌رمانانه بۆ ناو عێراق، داهێنانی ژوورێكی تایبه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت له بنكه‌ی چاودێری نیشتمانی و تاقیکردنه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كان". ئه‌و پێشی وایه كه "پێویسته به‌رده‌وام و به‌شیوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی نمونه له ده‌رمانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت وه‌ربگیرێن که له‌بازاڕدا مامه‌ڵه‌یان پێده‌کرێت بۆ پشكنینی، ده‌رئه‌نجامه‌كانی پشکنینه‌که‌ش ماوه‌ماوه ڕابگه‌یه‌نرێن له‌پێناو زانینی سه‌رچاوه و ئه‌و كه‌سه‌ی هێناویه‌تی و ئه‌نجامدانی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی به‌رامبه‌ر به سه‌رپێچیکه‌ران".
كازم به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت "كۆتایی هێنان به‌و دیارده‌یه، وا په‌یوه‌ست ده‌کات که لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له هاورده‌کردنی ده‌رمان له كه‌رتی تایبه‌ت هانبدرێن بۆ په‌یوه‌ست بوون به زانیاری و پێوه‌ر و ڕێنمایی دروست له هاوردنی ده‌رمان له ڕێگای مۆڵه‌تێكی هاورده‌کردنی فه‌رمی و ده‌رچوو له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی".
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه ژماره‌ی كارگه‌كانی ده‌رمان دروستکردن له عێراق 25 كارگه‌ن، که به‌پێی قسه‌ی خاوه‌ن كارگه ئه‌هلییه‌كان، دووچاری کێشه‌بونه‌ته‌وه له ئاکامی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده‌ده‌کرێن و سستی پشتیوانی لێکردنیشیان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




