به بۆنه‌ی تیپه‌ڕبوونی 76 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی گۆڤاری 'که‌واکیب'ی میسریه‌وه، ده‌سته‌ی کارگێڕیی گۆڤاره‌که ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر شانۆی گه‌وره‌ی خانه‌ی ئۆپێرای میسری ده‌گێڕێت و به‌و بۆنه‌یه‌وه خه‌ڵاتی ده‌سته‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی ناوداری میسیری وعه‌ره‌بی ده‌کات.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌که ڕۆژنامه‌وان فه‌وزی ئیبراهیم گووتی که به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر سازکردنی ئاهه‌نگی ڕێزلێنانی هونه‌رمه‌ندانی میسر و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی له ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتنی ئاهه‌نگی ساڵی پار بوو، که به بۆنه‌ی ئه‌ڵماس ساڵیادی دامه‌زراندنی گۆڤاره‌که‌وه ساز کرا و تێیدا ڕێزلێنانی ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌نده دێرینه‌کان کرا، بۆ نموونه عومه‌ر شه‌ریف و عادل ئیمام و مه‌حمود یاسین.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی 'موحیت'ی تۆڕی هه‌واڵه عه‌ره‌بییه‌کان، فه‌وزی ئیبراهیم هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که ئاهه‌نگی ئه‌مساڵ بۆ ڕێزلێنانی نه‌وه‌ی پاش ئه‌وانه و بڕیار دراوه که له میانیدا خه‌ڵاتی ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌ندانه بکرێت: نه‌بیله عوبه‌ید، ئاسار حه‌کیم، لبلبه، یوسرا، بوسی، ئیلهام شاهین و له‌یلا عه‌له‌وی، و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ند فارق فیشاوی و گۆرانیبێژان عه‌لی حه‌جار و محه‌مه‌د مونیر و محه‌مه‌د عه‌بده و مۆسیقار عومه‌ر خه‌یره‌ت و، له هونه‌رمه‌ندانی ده‌وڵه‌تانی تری عه‌ره‌بی هونه‌رمه‌ند دورێد له‌حام، بکرێت.
له لایه‌کی تره‌وه، فه‌وزی ئیبراهیم ڕایگه‌یاند که خانمه هونه‌رمه‌ند نیللی یه‌کێك بووه له ئه‌وانه‌ی که ناوی له لیستی ڕێزلێنراوه‌کاندا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و خۆی داوای کردووه که خه‌ڵاتکردنی ئه‌م بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت چونکه ئه‌و له ئه‌و کاته‌دا له ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر ده‌بێت و، فه‌وزی ئیبراهیم هه‌روه‌ها گووتی که ساڵی داهاتوو ڕێزلێنانی خانمه هونه‌رمه‌ندی نمایشکه‌ر 'شیریهان'یش ده‌کرێت.
فه‌وزی ئیبراهیم هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد که گۆرانیبێژ مه‌دحه‌ت ساڵح و خانمه گۆرانیبێژ ئامال ماهیر گۆرانیبێژی ئاهه‌نگه‌که ده‌بن و خه‌ڵاتی هه‌ردووکیان ده‌کرێت چونکه دوو دیارترین گۆرانیبێژن که به‌رپه‌رچی شێوازی باوی گۆرانیگووتنی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان داوه‌ته‌وه و شێوازێکی نوێیان به‌رهه‌مهێناوه که پشت به شێواز و ئاوازی ڕه‌سه‌ن ده‌به‌ستێت.
شایه‌نی باسه گۆڤاری که‌واکیب بۆ یه‌که‌مین جار له سییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌رچووه و سه‌ره‌تا وه‌کو پاشکۆیه‌کی خۆڕایی له‌گه‌ڵ گۆڤاری 'ئه‌لمسه‌ور'ی سیاسیی هه‌فتانه دابه‌ش کراوه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




