دانیشتوانی ئه‌عزه‌مییه و كازمییه له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوون كه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ رێگه‌یان لێبگیرێت، دوای رووداوی سه‌ر پرده‌كه‌ی نێوانیان كه‌تێیدا ده‌یه‌ها ژن و منداڵ و پیاو بوونه قوربانی و تا ئێستاش دانیشتوانی ئه‌عزه‌مییه‌و كازمییه بیر له‌پاڵه‌وانیه‌تی عوسمان ده‌كه‌نه‌وه كه خۆنه‌ویستانه چه‌ندین له‌سه‌ردانكه‌رانی ئیمام كازمی رزگار كرد.
رووداوی سه‌ر پرده‌كه که‌له 31ی ئابی 2005 روویدا و له‌ئاکامدا زیاتر له 1000 كه‌س، كه‌زۆربه‌یان منداڵ و ژن بوون، به‌شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن له‌ناوچوون به‌هۆی دروستبوونی پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی بێئه‌نداز و شڵه‌ژان، پاش ئه‌وه‌ی پڕوپاگانده بڵاو بووه‌وه سه‌باره‌ت به‌بوونی تیرۆریستێكی خۆكوژ كه‌به‌نیازه ڕه‌وه‌كه بته‌قێنێته‌وه.
پێش ئه‌م رووداوه، په‌یووه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌م دوو ناوچه‌یه هه‌میشه به‌رده‌وام بووه وه‌ك دراوسێی یه‌كترو زه‌ماوه‌ند و هاوسه‌رگیرییان پێكه‌وه ده‌كرد و به‌شداریان له خۆشی و ناخۆشی یه‌كتری ده‌كرد و هاوخه‌می یه‌كتر بوون. به‌ڵام پاش ئه‌و رووداوه و دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌كداره‌كان له‌ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه ده‌ركه‌ووتن، هه‌روه‌ك ئه‌بو مریه‌م، سه‌رپه‌رشتیكه‌ری پاكژی ناوچه‌ی كازمییه باسی لێوه‌ده‌كات، دوا كۆبه‌ندی په‌یوه‌ندیه‌كانی دانیشتوانی ئه‌م دوو ناوچه‌یه بوو.
ئه‌بو مریه‌م به‌بیری دێته‌وه كه چۆن ئه‌و خێزانه‌كه‌ی خۆی له‌رۆژانی مانگی ره‌مه‌زاندا بۆ گه‌شتكردن به‌ره‌و كۆرنیشی ئه‌عزه‌مییه ده‌برد "ئه‌مانه رۆژانێكی خۆش بوون، به‌پیاسه شه‌قامی ئیمام ئه‌عزه‌ممان ده‌بڕی و شیرینیمان ده‌خوارد و هاوڕێ و ناسیاوه‌كانی خۆمانمان چاوو پێده‌كه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵکه‌باشه‌که‌ی دانیشتووی ئه‌عزه‌مییه".
دایكی شه‌یما، ژنێكی ته‌مه‌ن چل ساڵه و له‌بازاڕی ده‌روازه، كه ده‌كه‌وێته ده‌روازه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كازمییه كه‌به‌ره‌و مه‌زارگه‌ی كازمی ده‌ڕوات، ده‌سوڕێته‌وه. ئه‌م ئافره‌ته ڕوو له‌چه‌ند دوكانێكی جیاواز ده‌كات بۆ كڕینی قوماشی به گوڵ نه‌خشكێشراوی ره‌نگاوڕه‌نگ چونكه هاوین بۆ جاریكی دیكه سه‌ر له‌به‌غدا ده‌داته‌وه.
دایكی شه‌یما ده‌ڵێت ئه‌و په‌یوه‌ندی و خزم و ناسیاوی له‌زۆر ناوچه‌ی به‌غدا هه‌یه و هه‌وڵ ده‌دات جاروبار سه‌ردانیان بكات. كاتێك په‌یامنێری مه‌وتنی باسی ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌ی بۆ ئه‌و كرد، كه‌مێك وه‌ستا و ته‌ماشای به‌شی رۆژهه‌ڵاتی رووباره‌كه‌ی كرد و گوتی "پێش دوو رۆژ له‌وێ بووم و سه‌ردانی زۆربه‌ی ناسیاو و هاوڕێكانی رۆژانی قوتابیه‌تیم كرده‌ووه".
ئه‌عزه‌مییه یه‌كێك بوو له حه‌شارگه و مۆڵگا سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌ندامانی قاعیده له به‌غدا، خراپه‌كاریه‌كی زۆریان تێیدا بڵاوكرده‌وه و ئه‌وكه‌سانه‌یان ده‌كووشت و سه‌رده‌بڕی كه‌بوونی ئه‌وانیان له‌و ناوچه‌یه به ئاشكرا ره‌تده‌كرده‌وه.
له‌مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی پار سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننه، شێخ ئه‌حمه‌د عبدولغه‌فور سامه‌رائی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ڕابوونی ئه‌عزه‌مییه‌ی راگه‌یاند به‌فه‌رماندارێتی عه‌قید ریاز سامه‌رائی كه یه‌كێكه له ئه‌فسه‌ره‌كانی سووپای عێراقی پێشوو و به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی ئاسایشی عێراقی بۆ پاكماڵکردنی ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه له‌م چه‌كدارانه و گێڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ ناوچه‌كه. به‌هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ڕابوونی ناوچه‌ی عامریه نه‌خشه‌یه‌كی سه‌ربازی دانرا و به‌گوێره‌یه‌وه چوارده‌ووری ئه‌عزه‌مییه گیرا و پاككرایه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی له‌یاسا لایاندابوو و به‌نیاز بوون بازنه‌ی فیتنه‌ی تایفه‌گه‌ری له‌نێوان دانیشتوانی ناوچه‌كه بڵاوتر بكه‌نه‌وه.
ڕامی قه‌حتان، گه‌نجێكه له سه‌ره‌تای بیست ساڵی ته‌مه‌نیدا، هیواداره حوكمه‌ت پرد‌ی ئه‌ئیمه سه‌ر له‌نوێ بكاته‌وه و ناوی لێنا پرد‌ی خۆشه‌ویستی و گوتی ره‌نگه كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرده پایامێك بێت بۆ تێرۆریستان كه‌دانیشتوانی ئه‌م دوو ناوچه‌یه مێژوویه‌كی هاووبه‌شیان هه‌یه كه هه‌رگیز ناكرێ له‌رۆژ و شه‌وێكدا بپچڕێت.
ئه‌مرۆ ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له‌هه‌ردوو به‌ره‌وه ده‌نران به‌یه‌كتره‌وه راوه‌ستان. له‌به‌ری ئه‌عزه‌مییه ئه‌ندامانی قاعیده و له‌به‌ری كازمییه ئه‌وانه‌بوون كه به سووپای ئه‌لمه‌هدی ناسراوون. هه‌موو ئه‌م دیاردانه له‌ناوچوون و هێزه‌كانی ئاسایش توانیان ئارامی له‌كازمییه به‌رپابکه‌ن و سه‌قامگیری درووست بكه‌ن و گروپه ته‌كنیكیه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ چاككردن و سه‌ر له‌نوێ كردنه‌وه‌ی پرد‌ی ئه‌ئیمه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
ئه‌مڕۆ ئه‌و هاوه‌نانه وه‌ستان ک له لایه‌ن تاوانکارانه‌وه ده‌هاویژران، له‌لایه‌ن ره‌گه‌زه‌کانی رێکخراوی قاعیده‌وه له ئه‌عزه‌میه و ره‌گه‌زه‌کانی ئه‌وه‌ی به سوپای مه‌هدی ناسراوه له کازمیه‌وه. هه‌موو ئه‌م دیاردانه له‌به‌رچاو ونبوون، هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ئاسایش توانیان سه‌قامگیری ئاسایش ده‌سته‌به‌ربکه‌ن له کازمیه و تیمه هونه‌ریه‌کانیش ده‌ستیانکرد به چاککردنه‌وه‌ی پرد‌ی ئه‌ئیمه وه‌ک خۆئاماده‌کردن بۆ کردنه‌وه‌ی. ئه‌میره مه‌حمود مه‌مدوح حه‌واشه
وابزانم باشتر وایه ئه‌گه‌ر پرده‌که نه‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری کێشه‌ی نوێ نه‌بین که پێویستمان پێی نیه.
هیوای پێشکه‌وتن و سه‌رفرازیتان بۆ ده‌خوازین له پێناوی عێراقێکی باشتر.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





سوپاس و پێزانینم بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه، سوپاس بۆ خوا تایفه‌گه‌ری کۆتایی پێهات، ئینشاڵا عێراق هه‌رده‌م پارێزاو و سه‌لامه‌ت ده‌بێت به پاڵپشتی پێغه‌مبه‌رمان.