سه‌رۆكی زانكۆی كوفه دكتۆر عه‌بدولڕه‌زاق عیسا، كردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی نوێی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی تۆفل (TOFEL) ڕاگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ش كورتكراوه‌ی (Test of English as a Foreign Language)ه كه له زمانی عه‌ره‌بیدا به ناوی تۆفل ناسراوه، ئه‌مه‌ش بڕوانامه‌یه‌كی جیهانی ناسراوه، بنكه‌ی خزمه‌تگوزاری تاقیكردنه‌وه‌كانی په‌روه‌رده‌یی پێشكه‌شی ده‌كات، كه بنكه‌یه‌كی جیهانییه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (Educational Tests Services ETS) بۆ یارمه‌تیدانی توێژه‌ران بۆ پاڵپشتیکردن و وه‌رگیرانیان له زانكۆكانی جیهانیدا به مه‌به‌ستی خوێندنی باڵا.
عیسا گوتیشی، "بنكه‌ی ئه‌مه‌ریكی ناودار ڕازی بووه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی لقێك له زانكۆی كوفه، كه تاكه لقی هاوشێوه‌یه له عێراقدا".
سه‌رۆكی زانكۆی كوفه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه "یه‌كه‌م گروپ كه له نۆ كه‌س پێكهاتبوون، تاقیكردنه‌وه‌ی تۆفلیان ئه‌نجامدا دوای ئه‌وه‌ی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌ر له تاقیكردنه‌وه‌كه و له نیسانی ڕابردوودا كۆرسێكی یه‌ك هه‌فته‌یی پێشكه‌ش كرا بۆ به‌شداربووان"، گوتیشی، "گروپێكی تر كه له 20 خوێندكار پێكهاتوون له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوودا تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
عیسا كردنه‌وه‌ی ئه‌و لقه‌ی به‌ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی بۆ زانكۆی كوفه هه‌ژمار كرد، جه‌ختیشی كرده‌وه كه "پلانی بنكه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو مانگێك 20 خوێندكار تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن، له‌چوارچێوه‌ی مه‌رجی تایبه‌ت و توند به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ بنكه‌ی عه‌ممانی پێته‌ختی ئه‌رده‌ندا".
ڕوونیشی كرده‌وه كه "لاپه‌ڕه‌کانی پرسیاره‌كان به گشتی نهێنییه، مۆرێكیشی له‌سه‌ره و نابێت ته‌ماشا بكرێت، و بێجگه له‌وانه‌ی كه تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌كه‌ن نابێت که‌سی تر بیبینێت"، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه "وه‌ڵامه‌كان ده‌نێردرێنه‌وه بنكه‌ی تۆفل له عه‌ممان بۆ ته‌ماشاكردنیان و نمره‌پێبه‌خشین".
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





سڵاو و ڕێز و حورمه‌ت ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌که‌م. تکایه ده‌توانن پێمان بڵێن ئایا خوێندکارانی غه‌یره عێراقی ده‌توانن له ئه‌و سه‌نته‌ره بخوێنن و ئایا مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتن چین؟