نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م، مایسترۆی تۆپی عێراق، كه له‌سه‌ر یاریزانانی تازه‌پێگه‌یشتووی عێراق پێویسته شوێنپێی ئه‌و ئه‌ستێره مه‌زنه هه‌ڵگرن، كه هه‌رده‌م هونه‌ره‌كانی تۆپی پێ ده‌سازێنێت، جا چ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی خۆی غه‌رافه بێت یا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانیمان.
نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م زۆر تایبه‌ته به ڕۆشتنی درێژخایه‌ن و كورت که له‌ڕیگه‌یه‌وه ده‌توانێت ده‌ست به‌سه‌ر تۆپدا بگرێت، وێڕای شاره‌زایی و بینینی ڕۆڵی پێشه‌وایی كردن، كه ئه‌و یاریزانه به‌هره‌مه‌نده له یاری تۆپ پێدا نواندو‌یه‌تی.
نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م نموونه‌یه‌كی تری پیشاندا بۆ سووربوونی یاریزانی عێراقی له‌سه‌ر پێشكه‌وتن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای وڵاته‌كه‌ی له سه‌كۆ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، كاتێك به ڕۆژنامه‌ی نیشتمانی قه‌ته‌ری گوت، "به‌دوای ده‌سکه‌وتی دراویدا ناگه‌ڕێم به‌قه‌د ئه‌وه‌ی به‌دوای پێشكه‌وتن و هه‌ڵکشاندا ده‌گه‌ڕێم".
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌ستێره‌ی عێراقی نه‌شئه‌ت، كاتێك مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی داوایان كرد، كۆنتراكته‌كه له ئاستی تواناكانی یاریزانێكی به‌هره‌مه‌نددا نه‌بوو، چونكه نه‌شئه‌ت له‌و كاته‌دا له‌گه‌ڵ عه‌ینی ئیماڕاتی ڕێككه‌وتنێكی به بڕه‌پاره‌یه‌كی باش واژۆ كردبوو. جیاوازی پاره‌كه‌ش بۆ گواستنه‌وه كه‌م بوو، چونكه عه‌ین ته‌نها 600 هه‌زار یۆرۆیان داواكرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا به نه‌شئه‌ت بده‌ن بڕواته ئینگلته‌را.
جه‌ماوه‌ری عێراقی له‌و پارانه تێده‌گات كه ده‌وڵه‌ته‌كانی که‌نداو ده‌یده‌نه یاریزانه‌كانمان و خه‌ونی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، گواستنه‌وه بۆ ئه‌وروپا بۆی هه‌یه سه‌ره‌تا به پاره‌یه‌كی كه‌م بێت، به‌ڵام كه یاریزان ئه‌ستێره‌بوونی خۆی سه‌لماند ئه‌وه بڕه‌پاره‌یه‌كی ده‌ست ده‌كه‌وێت كه زۆر زیاتر ده‌بێت له‌و بڕه‌پارانه‌ی ده‌درێنه ئه‌ستێره‌كانی جیهان.
نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و یاریزانێكه ده‌یه‌وێت پێشبكه‌وێت له‌ڕێگای ده‌رفه‌ته‌كانیدا؛ دووپاتیشی كرده‌وه كه دۆسیه‌ی پیشه‌گه‌رێتی له ئه‌وروپا دانه‌خستووه، به‌ڵكو گوواستنه‌وه بۆ ئه‌وروپا خه‌ونێكه كاری بۆ ده‌كات. گه‌یشتنی به نیشانه‌ی یاریزانێكی جیهانی وه‌كو تیشك خێرا بوو به‌تایبه‌تیش كه دیاری باشترین سێیه‌م یاریزانی وه‌رگرت له كیشوه‌ری ئاسیا بۆ ساڵی 2007، ئه‌وه وێڕای هونه‌ره‌كه‌ی له‌ناو یاریگادا كه یاریزانێكی زۆر ڕه‌وشتبه‌رزه، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگا هێمنه و ئامانجی ڕه‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ری عێراقییه.
باشترین به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر تواناكانی نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م ئه‌وه‌یه كه پێگه‌ی یانه‌ی شانشینی (ریال مه‌دریدی ئه‌سپانی) ده‌ستخۆشی له تواناكانی یاریزان كردبوو، به‌تایبه‌تیش كه گۆڵێكی ڕه‌خساند و یه‌كێكیشی له تۆڕی ڕیال مه‌درید تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش كاتێك كه ئه‌ستێره‌ی نێوده‌وڵه‌تیمان نوێنه‌رایه‌تی یانه‌ی نه‌سری سعودی كرد له به‌یه‌كگه‌یشتنێكدا له دژی ڕیال له ستادیۆمی شا فه‌هدی نێوده‌وڵه‌تی له ریازی پێته‌ختی سعودیا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئێوه‌ی قه‌ته‌ری دز وفێلبازن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له ركابه‌ر ده‌كه‌ن به یارمه‌تی ئین هه‌مام و فێڵبازن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه ده‌ده‌ن به یاریزانه‌كان و عێراق باشترین نموونه‌یه بۆ دڵسۆزی و نه‌شئه‌ت باشترین یاریزانی ئاسیایه.
نه‌شئه‌ت شایه‌نی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ریال بێت.
شتێکی زۆر باشه و یاریزان نه‌شئه‌ت ئه‌کره‌م شایه‌نیه‌تی.
ئێمه‌ی قه‌ته‌ری که‌س ناتوانێت لێمانبباته‌وه، جگه له ئوستورالیا نه‌بێت که به‌ختیان هه‌بوو.
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان یه‌ڵا ئه‌ی گه‌لی عێراق به‌ره‌و ئه‌فریکای باشوور.
من هانده‌ری عێراقم.
ده‌مانه‌وێت که ئه‌م پێگه عێراقییه جوانه پێگه‌ی یارییه‌کانی که بڕیاره بکرێن بۆی زیاد بکرێت.
سوپاس بۆ ئه‌و وێنه نایابه.
ئایا ده‌كرێت چه‌ند به‌شێكی ڤیدۆیی یاری بردنه‌وه له كه‌نغه‌ری ئوستورالی جامی جیهانیمان بۆ به‌رده‌سته بکه‌ن.