سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی 18 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنیدا، به‌ڵام زانکۆی تکریت به یه‌کێك له زانکۆ نوێیه ساوا‌کان داده‌نرێت له‌چاو زانکۆکانی تری عێراقدا وه‌ك زانکۆی به‌غدا و زانکۆی موسته‌نسڕیه، و هه‌وڵه‌کانی فراوانکردن و دامه‌زراندنی کۆلێژی نوێ تیایدا له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه به‌رده‌وامن و دوا هه‌وڵیش کردنه‌وه‌ی کۆلێژی ده‌رمانسازی و ئاداب بوو.
سه‌رۆکی زانکۆی تکریت دکتۆر ماهر ساڵح عه‌لاوی گوتی که له کاره پێشینه‌کانی بریتیه له نوێکردنه‌وه‌ی زانکۆ پاش ئه‌وه‌ی که له هه‌ندێك له پرۆژه‌کاندا کاره‌کان پێش ته‌واوبونیان یاخود ده‌ستپێکردنیان راوه‌ستاون، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به کێشه‌کانی به‌شه ناوخۆییه‌کان کرد که ده‌که‌وێته ناو زانکۆکه‌وه که ئێستا کار بۆ چاره‌سه‌رکردن ده‌کرێت، ئێستا خه‌ریکه گشت به‌شه‌کانی ته‌واوده‌بێت و هه‌موو پێداویستیه‌کی تێدا فه‌راهه‌مکراوه.
عه‌لاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که په‌یوه‌ندیه رۆشنبیری و زانستیه‌کانی زانکۆکه له‌گه‌ڵ زانکۆکانی تردا له‌ئاستی سفردایه، جه‌ختی له‌سه‌ر دانانی پلانێكیش کرده‌وه بۆ په‌یوه‌ندیکردن به زانکۆکانی تره‌وه و هیوای خواست که به‌م نزیکانه ژماره‌یه‌ك رێککه‌وتنی هاوکاری زانستی و رۆشنبیری له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له زانکۆ ره‌سه‌نه‌کانی نیشتمانی عه‌ره‌بی و وڵاته‌کانی تردا ببه‌سترێت.
له‌لای خۆیه‌وه ڕاگری کۆلێژی ده‌رمانسازی دکتۆر عه‌لی ئیسماعیل عوبه‌ید، که نوێترین کۆلێژی زانکۆکه‌یه، وتی که کۆلێژه‌که له سێ به‌شی سه‌ره‌کی پێکدێت که به‌شه‌کانی زانستی ده‌رمانسازی بنه‌ڕه‌تی و به‌شی کیمیای ده‌رمانسازی و به‌شی ده‌رمانن، له ساڵی داهاتووشدا کۆلێژه‌که هه‌ڵده‌ستێت به کردنه‌وه‌ی به‌شی ده‌رمان و روکه پزیشکییه‌کان، و ده‌رمانسازی کلینیکی. ئه‌وه‌شی زیادکرد که ئێستا کۆلێژی ده‌رمانسازی کادری وانه‌گوتنه‌وه‌ی بۆ سێ یه‌که‌م قۆناغ هه‌یه، به‌ڵام له ساڵه‌کانی داهاوتوودا پێویستی به کادرانی تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت له بواره‌کانی ده‌رمانسازی کلینیکی و ده‌رمانسازی پیشه‌سازیدا.
هه‌روه‌ها عوبه‌ید ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که کۆلێژه‌که هه‌وڵی درو‌ستکردنی کارگه‌یه‌كی ده‌رمانی ئه‌زمو‌نی ده‌دات به‌مه‌به‌ستی راهێنانی خوێندکار له بواری پیشه‌سازیدا، کۆلێژه‌که ژماره‌یه‌کی زۆر له ئامێری پێشکه‌وتوی له بواری پشکنین و جیاکردنه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی کیمیاویدا دابینکردووه، زۆربه‌ی کۆلێژه‌کانی ده‌رمانسازی له عێراق ئه‌م ئامێرانه‌یان نیه.
ده‌رباره‌ی خوێندکاره ده‌رچووه‌کان ڕاگر ئه‌وه‌ی ڕوونکرده‌وه که ئێستا کۆلێژه‌که 180 خوێندکاری هه‌ر سێ یه‌که‌م قۆناغه‌که‌ی تێدایه و به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که کۆلێژه‌که ده‌که‌وێته پاریزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه که گه‌وره‌ترین کۆمپانیای ده‌رمانی تێدایه له عێراقدا، ئه‌ویش کۆمپانیای گشتی بۆ درو‌ستکردنی ده‌رمان و پێداوسیتی پزیشکییه له سامه‌را، کۆلێژه‌که هه‌وڵی ئاماده‌کردنی کادری شاره‌زا ده‌دات بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی که نه‌بوونی تایبه‌تمه‌ند له کۆمپانیاکه‌دا دروستی کردوه، هه‌روه‌ها کۆلێژه‌که هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات که پشتیوانی پارێزگاکان بکات له رێگه‌ی رۆڵه‌کانیه‌وه و کۆلێژه‌که پلانێکیشی هه‌یه بۆ کردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا له تایبه‌تمه‌ندیه داواکراوه‌کاندا بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه.
ڕاگری کۆلێژی په‌روه‌رده دکتۆر عه‌لی ساڵح حسێن گوتی که "کۆلێژه‌که له ساڵی خوێندنی 1992-1993دا دامه‌زراوه، ئه‌و کاته چوار به‌شی زانستی هه‌بوو، ئێستا به‌شه‌کان فراوان بوون بۆ یانزه به‌شی زانستی خوێندنی به‌یانیان و هه‌شت به‌شی خوێندنی ئێواران، به‌مه‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین کۆلێژی زانکۆی تکریت له ڕووی ژماره‌ی به‌ش و ژماره‌ی خوێندکاره‌وه، ئه‌مه‌ش وایکرد که کاره‌کان چڕ بکرێنه‌وه بۆ درو‌ستکردنی بینای نوێ، له ساڵی 2004دا دوو بینا بۆ به‌شه‌کانی زانستی زینده‌وه‌رزانی و فیزیا دروستکران، هه‌روه‌ها بیناکانی ڕاگرایه‌تی کۆلێژ و بینای کتێبخانه‌ی کۆلێژیش درو‌ستکراون که بینای پێشکه‌وتوون به پێی داواکارییه‌کانی کتێبخانه‌ی هاوچه‌رخ".
دکتۆر حسێن ئه‌وه‌شی زیادکرد که "له ئێستادا کادیرانه به‌شی کاروباره ئه‌ندازه‌ییه‌کان له سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ هه‌وڵی نه‌خشه‌کێشانی بینای 10 هۆڵی خوێندن ده‌ده‌ن، له‌وانه پێنجیان له شێوه‌ی پلیکانه‌دان به توانای 100 خوێندکاره‌وه و پێنجی تریشیان به توانای 50 خوێندکاره‌وه، هه‌روه‌ها پرۆژه‌یه‌کیش له‌ئارادایه بۆ په‌ره‌دان به هۆڵی "عه‌بدوڵا بن موباره‌ك" بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هۆڵێکی فره مه‌به‌ست و گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆکردنی خوێندکارانی خوێندنی باڵا و به‌ستنی کۆنگره و وانه و کۆڕ".
ده‌رباره‌ی فروانکردنی توانای خوێندنی باڵاش دکتۆر عه‌لی ساڵح حسێن ئه‌وه‌ی ڕوونکرده‌وه که "کۆلێژه‌که له 10 به‌شی زانستیدا بڕوانامه‌ی ماجستێر ده‌به‌خشێت و دکتۆراش له شه‌ش به‌شی زانستیدا، له ساڵی داهاتوشدا هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی بواری خوێندنی ماجستێر ده‌دات له په‌روه‌رده‌ی وه‌زشیدا، به‌مه‌ش خوێندنی ماجستێر له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی کۆلێژه‌که‌دا ده‌کرێنه‌وه".
له‌باره‌ی چالاکییه‌کانی کۆلێژه‌که له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی خوێندن، حسێن ئه‌وه‌ی ڕوونکرده‌وه که له ساڵی رابردوودا کۆلێژه‌که کۆڕێکی ده‌رباره‌ی شێخ داودا تکریتی و کاره زانستییه‌کانی به‌ست که تیایدا ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر له زانکۆکانی تره‌وه ئاماده‌ی بوون، هه‌روه‌ها فیستیڤاڵێکی مانگانه‌شی به‌ست و ئێستا کۆلێژه‌که به نیازه که پێشبڕکێیه‌کی زانستی گه‌وره ساز بدات له بواری زانسته‌کانی قورئان و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا که دواتر راده‌گه‌یه‌ندرێت.
له لای خۆیه‌وه یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه ناوخۆییه‌کان و به‌رپرسی خوێندکارانی کچ له به‌شه تایبه‌ته‌کان به نیشته‌جێبونی کچان، عائشه ئه‌نوه‌ر عومه‌ر گوتی که "زانکۆ هه‌ستاوه به فه‌راهه‌مکردنی شوێنی نیشته‌جێبون و حه‌وانه‌وه‌ی گونجاو بۆ خوێنکارانی کۆلێژه زانستیه‌کان که ژماره‌یان له 130 خوێندکار ده‌بێت که پێشتر له خانه‌ی مامۆستایانی کۆن نیشته‌جێبوون".
به‌رپرسی خوێندکارانی کچ ئه‌وه‌شی زیادکرد که بیناکانی به‌شه ناوخۆییه‌کان سه‌رجه‌م پێداویستیه‌کانی نیشته‌جێبونی تێدایه که توانای له خۆگرتنی ژماره‌یه‌کی زۆری له خوێندکاران هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که 34 باڵه‌خانه و 68 شوقه‌ی هاوچه‌رخ له خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها هۆڵێکی خوێندنه‌وه و باخچه‌یه‌ك له‌م به‌شانه‌دا هه‌یه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
سڵاوتان لێبێت، من ده‌رچوی پۆلی شه‌شی ئه‌مساڵم و تێکڕای نمره‌کانم 80یه به‌ڵام هیچ کوێ له زانکۆی موسته‌نسریه‌ی ئێواران وه‌رینه‌گرتووم، ده‌کرێت بزانم هۆکاره‌که‌ی چیه و ئه‌مه‌ش ئیمه‌یڵه‌که‌مه: ahmmedabbas@yahoo.com ده‌کرێت به زوترین کات وه‌ڵامم بده‌نه‌وه؟
سڵاوتان لێبێت، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکی تکریتن و به‌دواچوونی هه‌واڵی کاروباری خوێندکاران ده‌که‌ن حه‌ز ده‌که‌م پرسیارێکیان لێبکه‌م و هیوادارم وه‌ڵامم بده‌نه‌وه. ئایا به ڕاستی زانکۆیه‌ك هه‌یه به ناوی زانکۆی هۆڵه‌ندی که زانکۆیه‌کی ئه‌هلیه و، ئایا بڕوانامه‌کانی به ڕه‌سمی ده‌ناسرێن؟ هیوادارم که خه‌ڵکی جوامێر و چاکه به زووترین کات وه‌ڵامم بده‌نه‌وه و پێشه‌کی زۆر سوپاستان ده‌که‌م.
سڵاوتان لێبێت، سه‌ره‌تا پیرۆزبایی له هه‌موو خوێندکاره کچ و کوڕه‌کانی زانکۆی تکریت ده‌که‌م و حه‌ز ده‌که‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌یان لێبکه‌م و هه‌موو ساڵێك به خۆشی و به ئومێدی خوا سه‌رکه‌وتن و سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موولایه‌ك.
سڵاوتان لێبێت، من براتان محه‌مه‌د جه‌نابیم که پێشتر خوێندکار بووم له کۆلێژی زانسته‌کانی کۆمپیوته‌ر له زانکۆی تکریت و دواتر وازم له زانکۆ هێنا و به مه‌به‌ستی خوێندن سه‌فه‌رم کرد بۆ مالیزیا. ده‌مه‌ێت پرسیار بکه‌م ئایا شوێنه‌که‌م له کۆلێژی زانسته‌کانی کۆمپیوته‌ر هه‌ر ماوه یان سڕاوه‌ته‌وه؟ خوا پاداشتی چاکه‌تان بداته‌وه.
سڵاوتان لێبێت، ئایا ده‌توانم ئه‌نجامی وه‌رگرتنم له کۆلێژ بزانم. من ده‌رچووی به‌شی ئه‌ده‌بیی قۆناغی شه‌شه‌می ئاماده‌ییم و ژماره‌ی تاقیکردنه‌وه‌که‌م بریتیه له 10822044008، به یارمه‌تیی خۆتان تکایه بۆمی بنێرن.
سڵاوتان لێبێت، تکاتان لێده‌که‌م که به زووترین کات و به‌ر له ئه‌وه‌ی که کاته‌که‌ی به‌سه‌ر بچێت یارمه‌تیم بده‌ن. من ئه‌مساڵ به تێکڕای نومره‌ی 76 و کۆی 532 پۆلی شه‌شه‌می به‌شی زانستیی قۆناغی ئاماده‌ییم ته‌واو کردووه و، بێ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رتان بیه‌شێنم ده‌مه‌وێت داواکاریی بۆ کۆلێژی ئه‌ندازه‌ی ئێواران پێشکه‌ش بکه‌م، به‌ڵام نازانم چ زانکۆیه‌ك وه‌رمده‌گرێت چونکه تێکڕای نومره‌کانم که‌مه.
سڵاوتان لێبێت، ئایا ڕاسته که ده‌رچووی کۆلێژی ده‌رمانسازیی ده‌توانێت بۆردی کلینیکی ده‌رمانسازیی بخوێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به دکتۆر و ئه‌مجا مافی ئه‌وه‌ی ده‌بێت که عه‌یاده نه‌ك ده‌رمانخانه بکاته‌وه؟ سوپاس.
سڵاوتان لێبێت و به‌خودا موسته‌فا ره‌نگه کۆلێژێکی هۆڵه‌ندی ئێواران هه‌بێت له تکریت و موهه‌نه‌د تکریتی، ئێمه‌ش هیوادارین که ئه‌م بڕیاره بگه‌ڕێته‌وه، چونکه سودی بۆمان هه‌بوو.
من خوێندکارێکی پۆلی شه‌شه‌می زانستییم، ده‌مه‌وێت بزانم ئایا کۆلێژی ئێوارانی ده‌رمانسازیی (سه‌یده‌لیه) له زانکۆی تکریت هه‌یه؟ سوپاس.
پاش سڵاو، سوپاستان ده‌که‌م سه‌باره‌ت به ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌سووده و هیوادارم که زیاتر پێشبکه‌وێت و، به ناوی خوێندکارانی ئه‌مساڵی خوێندن داوا ده‌که‌م که بڕیاری میوانداریی له پارێزگاکانه‌وه بهێنرێته‌وه و هه‌ڵگرتنی وانه‌کان بهێڵدرێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی سوپاسی موهه‌نه‌د تکریتی.
من ده‌رچووی به‌شی زانستیی قۆناغی ئاماده‌ییم و ده‌مه‌وێت داواکاریی بۆ خوێندنی ئێوارانی کۆلێژی زانسته‌کانی کۆمپیوته‌ر له زانکۆی تکریت پێشکه‌ش بکه‌م، ئایا تێکڕای نومره‌ی وه‌رگرتن چه‌نده و مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتن و ساڵی ده‌رچوون چین؟
سڵاوتان لێبێت، ئه‌مه وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی دکتۆره میاده‌یه: له بواری خوێندنی ده‌رمانسازییدا (سه‌یده‌لانی) له ساڵی سێیه‌می خوێندنه‌وه بواری پسپۆڕییه‌که‌ت هه‌ڵده‌بژێریت.
سڵاوتان لێبێت، ئه‌مه وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی دکتۆره میاده‌یه: له بواری خوێندنی ده‌رمانسازییدا (سه‌یده‌لانی) له ساڵی سێیه‌می خوێندنه‌وه بواری پسپۆڕییه‌که‌ت هه‌ڵده‌بژێریت.
سڵاو و میهره‌بانی خواتان لێبێت، ئایا ده‌توان له ڕێگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی ئێوه سوپاس ئاڕاسته‌ی مامۆستایانی کۆلێژی ده‌رمانگه‌ریی زانکۆی تکریت بکه‌م سه‌باره‌ت به هه‌وڵ و ماندووبوونیان؟ به تایبه‌تی به‌ڕێز دکتۆر شه‌زه‌ل و به‌ڕێز دکتۆر سنان و دکتۆره نه‌هله و سوپاسیان ده‌که‌م سه‌باره‌ت به هاوکاریکردنی خوێندکاره‌کان و به ڕاستی ئه‌وانه مامۆستایانێکن که شایه‌نی ڕێز و پێ‌زانین و، من به‌ش به حاڵی خۆم ڕێز و سوپاسیان ئاڕاسته ده‌که‌م.
سلاوتان لێبێت، داوا له کۆلیژی ده‌رمانسازی زانکۆی تکریت ده‌که‌م که له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه‌کانی مه‌ددا (نیوه‌ی کۆرس) پشوویه‌ك ببه‌خشن هاوشێوه‌ی ئه‌زموونه‌کانی کۆتایی ساڵ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کانی مه‌د له ئه‌زموونه‌کانی کۆتایی گرنگترن و ئه‌نجامه‌کانی له‌گه‌ڵماندا ده‌بێت بۆ ده‌وری دووه‌م (خوا به‌دوورمان بکات لێی) له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و سوپاسم.
داوا له کۆلیژی ده‌رمانسازی / زانکۆی تکریت ده‌که‌م که پشووی نیوه‌ی کۆرس ئه‌زموونه‌کانی (مه‌د) نیوه‌ی کۆرسه‌کان بگرێته‌وه نه‌وه‌ك موحازه‌ره‌کان وه‌ربگرین و دوای ئه‌زموونی مه‌د له کۆتایی گرنگتر بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نمره‌کان له‌گه‌ڵدا ده‌بن بۆ ده‌وری دووه‌م، تکا ده‌که‌م ئه‌و بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌ربگرن له‌به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیاندا.
من عومه‌ر ناجیحم من یه‌که‌مم له کۆلێژی زانستی کۆمپیوته‌ری یه‌که‌می ئێواران ئایا ده‌مگوێزنه‌وه بۆ به‌یانیان یان نا؟ یاخود له ئێواران ده‌مێنمه‌وه؟ بڕیاری وا هه‌یه یان نا؟ وه‌لامم ده‌وێت به خێراترین کات. تکایه وه‌ڵامێکی رێکوپێکم بۆ بنێرنه‌وه له‌گه‌ڵ رێز و سوپاسدا عومه‌ر جه‌نابی یه‌که‌می زانستی کۆمپیوته‌ری ئێواران – قۆناغی یه‌که‌م- زانکۆی تکریت
سڵاوتان لێ بێت ببوورن من فه‌رمانبه‌رێكم له یه‌كێك له ده‌زگاكانی بنكه‌ی ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌ددین و به‌كالۆریۆزم له زانسته‌كانی ژیاندا هه‌یه له‌ساڵی 1995/1996 به پله‌ی مه‌قبول وه‌رمگرتووه، 10 ساڵ خزمه‌تم هه‌یه و حه‌ز ده‌كه‌م خوێندنی ماسته‌ر ته‌واو بكه‌م له زانكۆكۆكه‌تان و سوپاس و ڕێزم بۆ ئێوه.
من قوتابی عه‌لائه‌لدین ئه‌حمه‌د حه‌ز ئه‌که‌م بچمه کؤلێژی ئه‌ندازیاری تیقه‌نی به‌شی بینا و دروستکردن-که‌ی ئه‌م به‌شه ده‌کرێته‌وه ئێواران نه‌ك به‌یانیان-چونکه من ده‌رچووی په‌یمانگای تیقه‌نیم به‌شی تیقه‌نی سیڤیڵی له شاری موسڵ-ئایا بڕیارێکی له‌م جۆره هه‌یه(ده‌رچوی په‌یمانگا بۆیان هه‌یه خوێندنیان درێژه پێ بده‌ن له کۆلێژی ئه‌ندازیاری تیقه‌نی ئێواران) به پێی تایبه‌تمه‌ندی خوێندکاره‌که
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان ئایا خوێندنی ئێواران له زانكۆی تكریت ده‌كرێته‌وه بۆ ساڵی 2008-2009 و چیه تكایه وه‌ڵام له‌گه‌ڵ رێزدا.
من یه‌كێكم له خوێندكارانی كۆلیژی ده‌مانسازی له زانكۆی تكریت ده‌مه‌وێت بزانم كه چ ساڵێكدا ده‌رمانساز تایبه‌تمه‌ندێتی وه‌رده‌گرێت و كه‌ی ئه‌م به‌شانه داده‌مه‌زرێن و سوپاس و رێزم.
چۆن ده‌توانیت له كۆلیژی زانستی ئێواران بچیته به‌یانیان به‌مه‌رجێك كه له یه‌كه‌مه‌كان بیت ساڵی یه‌كه‌م یان چوار ساڵ، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆی نمرانه چه‌ندن كه پێویسته بۆ وه‌رگیران له كۆلیژی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ری ئێواران. له‌گه‌ڵ سوپاسم.
بۆ گواستنه‌وه له ده‌وامی ئێوارانی کۆلێژی زانسته‌کان که خوێندن تێیدا چوار ساڵه بۆ ده‌وامی به‌یانیان، ده‌بێت خوێندکاره‌که له ساڵی یه‌که‌مدا یه‌کێك له ده‌رچووه یه‌که‌مه‌کان بێت و سوپاس. ئایا بۆ خوێندنی ده‌وامی ئیوارانی زانسته‌کانی کۆمپیوته‌ر ده‌بێت تێکڕای نمره‌ی خوێندکاره‌که چه‌ند بێت؟
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ده‌مه‌وێت له كۆلیژی كشتوكاڵی زانكۆی واسیته‌وه بچم بۆ په‌یمانگای پزیشكی له واست، ئه‌وه‌ش بزانن كه تێكڕای نمره‌كانم 450 یه... له‌گه‌ڵ رێزدا.