وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی پلانی سه‌پاندنی یاسا، لیوا قاسم عه‌تا، ڕایگه‌یاند که له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوودا ژماره‌ی کرده‌وه چه‌کدارییه‌کان به ڕێژه‌ی 85% دابه‌زیون له سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراق، به به‌راورد به ڕێژه‌ی ئه‌و جۆره کردانه له هه‌مان مانگ له ساڵی 2007دا. عه‌تا له میانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی که به‌مدواییانه به‌سترا و مه‌وتنیش ئاماده‌ی بوو، ڕوونیکرده‌وه که ڕێژه‌ی کرده‌وه تیرۆریستیه‌کانی ڕۆژانه له حوزه‌یرانی ساڵی 2007دا گه‌یشتنه 160 کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی عێراقدا، له کاتێکدا له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا، کۆی کرده‌وه تیرۆریستیه‌کان گه‌یشته 25 کرده‌ی رۆژانه. وته‌بێژ به‌ناوی پلانی سه‌پاندنی یاسا ئه‌و دابه‌زینه‌ی گێڕایه‌وه بۆ دۆڕان و له‌ناوبردن و تێکشکانی زۆربه‌ی زۆری کۆمه‌ڵه تیرۆریستیه‌کان و گروپه له‌یاسا لاده‌ره‌کان، ئه‌وه‌شی دووپاتکرده‌وه که ئۆپه‌راسیۆنه‌کان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی پاشماوه‌کانی ئه‌و گرۆپانه له‌ناوده‌برێن هه‌ر به‌رده‌وامن ده‌بن. هه‌روه‌ها گووتی که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندین پلان له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه دانراون.
هه‌روه‌ها و له‌پێناو به‌رپاکردنی بنه‌ماکانی سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی شکۆمه‌ندی ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتیان و داموده‌زگاکانی له جموجۆڵه چه‌کدارییه دوژمنکارییه‌کان که چه‌ته و میلیشیا و گروپه لاده‌ره‌کان له یاسا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، وته‌بێژ به‌ناوی پلانی سه‌پاندنی یاسا په‌رده‌ی له‌سه‌ر چه‌ند فه‌رمانێکی سه‌رۆك وه‌زیران لادا که به گوێره‌یانه‌وه به‌کارهێنانی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و شوێنه‌کانی خواپه‌رستی له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی ئامراز و که‌لوپه‌له‌کانیان بۆ مه‌به‌ستی نایاسایی که چه‌ته و میلیشیاکان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، به‌ته‌واوه‌تی قه‌ده‌غه‌کراوه، جا به‌هه‌ر شیوه‌یه‌ك بێت چ به به‌کارهێناناین بۆ عه‌مبارکردنی چه‌ك یاخود به پێشکه‌شکردنی کارئاسانی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌زگایانه و هاوکاریکردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و گروپانه به بڵاکردنه‌وه‌ی هێما و درووشمه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵانه و پرۆپانگه‌نده‌کردن بۆیان، دووپاتیشیکرده‌وه که یاسای نه‌هێشتنی تیرۆر ده‌ستی به هه‌موو ئه‌وانه ده‌گات که ده‌ستیان له ئه‌و جۆره کارا‌نه ده‌بێت و فه‌رمانی به‌زه‌بر بۆ هێزه چه‌لکداره‌کان ده‌رکراوه سه‌باره‌ت به ئه‌و بابه‌ته.
له‌لایه‌کی دیکه‌دا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا له‌سه‌ر زاری لیوا قاسم عه‌تاوه وریایی دا له نوسینی ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕ که ناو زڕاندنی که‌سایه‌تییه نیشتیمانیه‌کان له‌خۆده‌گرێت له‌سه‌ر شووره و دیواران‌دا، دووپاتیشیکرده‌وه که ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌کان فه‌رمانی به گشت ئامرازه‌کانی ئاسایس داوه بۆ ئه‌وه‌ی دوای هه‌موو ئه‌و که‌سانه بکه‌ون که به ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره کارا‌نه تۆمه‌تبارده‌کرێن.
وته‌بێژ به‌ناوی پلانی سه‌پاندنی یاسا هه‌روه‌ها باسی له بوونی پلانێك کرد بۆ کاراکردنی گشت ته‌قه‌ڵا و کارڕاییه پێویسته‌کان بۆ گێڕانه‌وه‌ی خێزانه کۆچپێکراوه‌کان بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی بنه‌ڕه‌تییان ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی لێژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش که به فه‌رمانی فه‌رماندی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان پێکهێنراوه، لێژنه‌که له وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچپێکراوان، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا و هه‌ندێك لایه‌نی تری پاڵپشت پێکدێت. عه‌تا هه‌روه‌ها دووپاتیکرده‌وه که چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ڕاگه‌یاندنی پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه کۆچپێکراوه‌کان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. هێماشی بۆ ئه‌وه کرد که حکومه‌ت بڕی نزیکه‌ی 250 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانکردوه بۆ داپۆشین و دابینکردنی تێچون و خه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه کۆچپێکراوه‌کان و کۆچبه‌ره‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
وادیاره هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای هێزه‌کانی ئاسایش و به‌ده‌ستهاته دیاره‌کانیان که بونه هۆی دابه‌زینی به‌رچاوی ڕێژه‌ی توندوتیژی چه‌کداری له وڵات، هانده‌رێك بووبێت بۆ به‌رپرسان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه، بۆ ئه‌وه‌ی گشت چاوگه‌کانی گرژی له عێراق کۆتایی پێبینن.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





شتێکی باشه بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق، سوپاس بۆ حکومه‌تی عێراق.