کاپتن عه‌دنان حه‌مه‌د، ڕاهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانیمان، سێ پێشنیاری پیشه‌گه‌ری له ته‌نها دوو هه‌فته‌دا، ڕه‌تده‌کاته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت دوای سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانیمان به‌سه‌ر به‌رامبه‌ره چینیه‌که‌ی له تیانجیندا (2-1)، عه‌دنان حه‌مه‌د ڕایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌که‌مان به‌رده‌وام نابێت. هه‌ر له‌و ساته‌دا یه‌که‌م پێشنیاره پیشه‌گه‌رییه‌کان ده‌ستیپێکرد، کاتێك یانه‌ی ئاسنینی ئه‌سفه‌هانی ئێرانی پێشنیارێکیان خسته به‌رده‌می به مه‌رجی ئه‌وه‌ی حه‌مه‌د ڕاهێنان به یانه‌که بکات بۆ ماوه‌ی 10 مانگ به‌رامبه‌ر به 600 هه‌زار دۆلار، به‌ڵام عه‌دنان پێشنیاره ئێرانیه‌که‌ی ڕه‌دکرده‌وه.
دوای کۆتایی هاتنی یاری هه‌ڵبژارده‌که‌مان به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر ڕۆژی 22ی حوزه‌یرانی ڕابردوو، یه‌کێتی یه‌مه‌نی بۆ تۆپی پێ داواکاریه‌کیان پێشکه‌ش به عه‌دنان حه‌مه‌د کرد، که ورده‌کارییه‌کانی ئاشکرا نه‌کران، به‌ڵام حه‌مه‌د ئه‌مه‌شیانی ڕه‌تکرده‌وه.
دوایین پێشنیاری پێشه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندراو له‌لایه‌ن یانه‌ی ویفاق سته‌یفی جه‌زایری، پاڵه‌وانی عه‌ره‌ب بۆ دوو وه‌رزی ڕابردوو، بوو.
عه‌دنان حه‌مه‌د بۆ که‌ناڵی جه‌زیره‌ی ئاسمانی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که هۆکاری شه‌خسی و خێزانی له دوای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی بوون بۆ ئه‌و پێشنیارانه. دووپاتیشیکرده‌وه که بۆچوونی به‌رپرسانی ویفاق سته‌تیف له‌گه‌ڵ دیده‌کانی ئه‌و له‌یه‌كتر نزیك بوون.
ئه‌ڵبه‌ته دیمه‌نه‌کان تائێستا ڕووننه‌بونه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی کار و ئه‌رکی داهاتووی عه‌دنان حه‌مه‌د، که پێشووتر دوو پێشنیازی تری خه‌لیجی له‌لایه‌ن وه‌کره‌ی قه‌ته‌ری و قادسیه‌ی سعودیدا ڕه‌تکردبوه‌وه.
ڕابینه‌کان ئا‌ماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که کاپتن عه‌دنان حه‌مه‌د له‌وانه‌یه ڕاهێنان به هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رده‌نی بکات به‌تایبه‌تی ئه‌و پێشتر بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵی ئه‌رده‌نی کاری کردوه و شاره‌زاییه‌کی باشی هه‌یه سه‌باره‌ت به تۆپی ئه‌رده‌نی.
جێی بیرهانینه، ساڵی 2004 کاپتن عه‌دنان حه‌مه‌د وه‌ك نۆهه‌م باشترین ڕاهێنه‌ر له جیهاندا هه‌ڵبژێردرا له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌کاندا، ئه‌مه سه‌رباری هه‌ڵبژاردنی له‌هه‌مان ساڵدا وه‌ك باشترین ڕاهێنه‌ر له کیشوه‌ری ئاسیادا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





سه‌لامی خواتان لێبێت... سه‌رنج له‌باره‌ی عه‌دنان حه‌مه‌د ئه‌وه‌یه كه ئه‌و زۆر كه‌م ته‌رخه‌م بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ماندا ئه‌و خوێڕی و فێڵبازه و شایانی ده‌ركردنه و به‌هۆی ئه‌وه‌وه هه‌ڵبژارده‌كه‌مان دۆڕاندی... هۆكاره‌كان.... هێڵی ناوه‌راستی دا به یاریزانی ن‌و هه‌نگوینی شاخی پێدان و ده‌زی لێدان... ئه‌وانیش هاوار مه‌لا محه‌مه‌د... و قوسه‌ی مونیر ... و نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م... كه یاریزانانی هێڵی ناوه‌ڕاستی شه‌كه‌ت كرد.. و هۆكارێكی دیكه‌ش ناوبژیوانی... و سڵاوی خواتان لێبێت.
ڕاهێنه‌رێکه هه‌ڵبژارده‌که‌مان به‌ڕاستی له‌ده‌ستی چوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاڵپشتی پێویستیان بۆ پێشکه‌ش نه‌کرد، داوا له‌و که‌سانه ده‌که‌م که عه‌دنان حه‌مه‌دیان خۆشناوێت که تێبینی ئه‌و پێشنیازانه بکه که ڕه‌تیکردونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی له دواڕۆژدا پێشکه‌شی ده‌کرێن.
سوپاسی ڕاهینه‌ر عه‌دنان حه‌مه‌د و یه‌کێتی عیراق ده‌که‌م و ده‌ڵێم تۆپی پێ بردنه‌وه و دۆڕانه، نه‌ك ئه‌گه‌ر بردمانه‌وه ڕاهێنه‌ره‌که بخه‌ینه ئاسمان و ئه‌گه‌ر دۆڕاشین داوا له ڕاهێنه‌ر و یه‌کێتیه‌که بکه‌ین ده‌ست له کاربکێشنه‌وه.
سه‌ره‌تا سڵاوم بۆ ئه‌ستێره‌ی عه‌ره‌ب و ئه‌ستێره‌ی راهێنه‌ران به‌ڕێز عه‌دنان حه‌مه‌د به‌داخه‌وه كه رای وه‌رزشی عێراق ته‌نها وه‌رده‌گرێت و نابه‌خشیت بیریان چوه‌وه كه عه‌دنان حه‌مه‌د چی پێشكه‌شی عێراقی كرد له سه‌ركه‌وتن كه باشترین راهێنه‌ر ناتوانێت به‌ده‌ستی بهێنێت، بیریان چوه‌وه كه زه‌ورا دوه‌می ئاسیا بوو، لاوانی ئاسیایان بیرچوه‌وه، به‌ڵام چی ئه‌وترێت له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زپه‌رستی و سیاسه‌تدا، بڕوام پێبكه‌ن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون راهێنه‌ر سه‌رسمێك بدات تاوه‌كو بیهێنن به‌سه‌ر یه‌كێتی و راهێنه‌ردا، خوا كه‌ریمه و ئه‌مه‌وێت وته‌ی شاعیر بیری كاپن عه‌دنان بهێنمه‌وه كه (ئه‌گه‌ر لۆمه‌م كرا له‌لایه‌ن نه‌زانه‌وه، ئه‌وا ئه‌وه بۆ من شه‌هاده‌یه‌كی باشه) و سوپاس براتان ئه‌حمه‌د به‌عاج موسه‌وی.
باشترین راهێنه‌ر عه‌دنان حه‌مه‌ده و من ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی ده‌كه‌م و عه‌دنان حه‌مه‌د شایانی هه‌موو شتێكی باشه بۆی بكرێت، و سوپاس.
عه‌دنان حه‌مه‌د خراپترین رایهێنه‌ری عێراقه.