له‌سه‌ردانێکی کتوپڕی ڕانه‌گه‌یاندراودا، سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆکی ڕه‌وتی ئاینده (موسته‌قبه‌ل) له په‌رله‌مانی لوبنانی گه‌یشته به‌غدا بۆ چاوپێکه‌وتن و کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسه عێراقییه‌کان. حه‌ریری چاوی به نوری مالیکی سه‌رۆك وه‌زیران که‌وت و پابه‌ندیی وڵاته‌که‌ی بۆ پاڵپشتی پرۆسه‌ی سیاسی و حکومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی عێراق له وڵات‌دا ده‌ربڕی، کۆبه‌نه‌وه‌که نزیکه‌ی دوو کاتژمێری خایاند و له ئه‌نجامدا حه‌ریری به یاوه‌ری عه‌لی ده‌باغ، وته‌بێژبه‌ناوی حکومه‌تی عێراق هاتنه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌نجامدانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له باره‌گای سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران، مه‌وتنیش ئاماده‌ی کۆنگره‌که بوو.
ده‌باغ ڕوونی کرده‌وه که مالیکی له چوارچێوه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌دا دڵنیاییدا به‌وه‌ی که وڵاته‌که‌ی پابه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ست نه‌خستنه نا‌وکاری ناوخۆی وڵاتانه‌وه ده‌بێت هه‌روه‌ك چۆن وڵاته‌که‌ی ڕێگا به‌که‌س نادات ده‌ست بخاته ناو کاری ناوخۆی عێڕاقه‌وه، به ئاماژه‌کردن به‌وه‌ی که عێراق و لوبنان چه‌ند هاوبه‌شیه‌کی زۆر پێکه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه که یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه هه‌ردووکیان هه‌وڵی جێگیرکردنی پایه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی دیموکراتی که ده‌زگاکان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، به شانازی کردن به‌و په‌یوه‌ندییه مێژوویانه‌ی که هه‌ردوو وڵات به‌یه‌که‌وه کۆده‌که‌نه‌وه. هه‌روه‌ها گووتی "سه‌رۆك وه‌زیران بۆ به‌ڕێز حه‌ریری ئه‌وه‌ی ڕوونکرده‌وه که عێراق هیواداره په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگ و سروشتی ببه‌ستێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕێزی دوولایه‌نه له نێوان عێراق و سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ته‌کاندا، به‌پێداگرتن له‌سه‌ر حه‌زه ڕاسته‌قینه‌کانی عێراق بۆ هه‌ڵسوکه‌وتێکی دیار له‌گه‌ڵ چوا‌رده‌وره عه‌ره‌بییه‌که‌ی که به‌شێکه له کۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی".
ڕیزدار سه‌عد حه‌ریریش له‌لای خۆیه‌وه ڕوونیکرده‌وه که ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ پاڵپشتی حکومه‌تی عێراقه و دڵنیابوون له گرنگی سه‌رکه‌وتنی ئه‌زموونی دیموکراسی له عێراق هه‌روه‌ك هاوشێوه‌که‌ی له لوبنان. به ئاماژه‌کردن به‌وه‌ی که هه‌ردوو وڵات به‌رهه‌ڵستییه‌کی هاوبه‌شیان هه‌یه که خۆی له هه‌وڵی لایه‌ن و وڵاته دیاریکراوه‌کاندا ده‌بینێته‌وه بۆ ده‌ستخستنه ناو کاروباری ناوخۆییان له‌به‌ر نه‌گونجانیان له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی تاقیکرده‌وه‌یه‌کی دیموکراسی له ناوچه‌که‌دا که‌له‌سه‌ر مافی هه‌ڵبژاردن بونیادنرابێت، به‌پێی گوته‌کانی حه‌ریری. هه‌روه‌ها گووتی، "ئه‌و په‌یامه‌ی به‌ڕێز مالیکی، سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵیگرتوه بۆ هه‌ڵستانه‌وه به واقیعی وڵاته‌که‌ی گه‌لێك دڵخۆشیکردم و ئێمه‌ش هاو‌ڕاین له‌گه‌ڵیدا، چونکه عێراق هه‌روه‌کو لوبنان ناتوانێت هه‌ستێته‌وه سه‌رپێ به‌بێ ته‌رکیزکردنه سه‌ر دۆسیه‌ی بو‌نیادنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه. منیش، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی نیوه‌م عێراقییه، ته‌خسیری به هیچ هه‌وڵێك ناکه‌م بۆ پێشکه‌شکردنی هه‌ر خزمه‌تێك بۆ عێراق".
ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له لێدوانێکدا بۆ مه‌وتنی ڕوونیکرده‌وه که سه‌عد حه‌ریری ئه‌ندامی په‌رله‌مان، کۆبونه‌وه‌یه‌کی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ نوری مالیکی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامدا و نامه‌یه‌کی هه‌ڵگیراوی له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌کانی مه‌مله‌که‌تی عه‌ره‌بی سعودیه‌وه پێگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی چالاککردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان عێراق و سعودیه، و به‌ڵینیشی دا که ئه‌و ئاماده‌یه بۆ کاراکردنی ئه‌و هه‌وڵانه.
ئه‌ڵبه‌ته په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان عێراق و سعودیه ساردیه‌کی دیاری به خۆیه‌وه بینی له دوای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی مه‌مله‌که‌تی عه‌ره‌بی سعودی بۆ پێشوازیکردن له مالکی سه‌رۆك وه‌زیران له‌میانی سه‌ردانێکیدا که به‌نیازبوو بۆ هه‌ندێك له وڵاتانی ناوچه‌که ئه‌نجامی بدات و ده‌ستپێکی له ڕیازه‌وه بێت، که خاوه‌نی قورساییه‌کی گه‌وره‌یه له ناوچه‌که و نێوه‌ندی عه‌ره‌بیدا، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌کردنی سه‌ردانه‌که له‌لایه‌ن سعودیه‌وه بووه هۆی په‌ستبوونی حکومه‌تی عێراقی.
له‌و پێ‌و دانگه‌شه‌وه، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ئامده‌بوونی هه‌ردوو یاریده‌ده‌ره‌کانی، له‌ماڵی خۆی چاوی که‌وت به سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆکی ڕه‌وتی ئاینده (موسته‌قبه‌ل) له په‌رله‌مانی لوبنانی که تیایدا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌کان خرانه ڕوو. مه‌شهه‌دانی له ڕاگه‌یاندنێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌پاش کۆبونه‌وه‌که، سه‌ردانی وه‌فدی لوبنانی به گرنگ له‌قه‌ڵه‌م دا و نیشانی دا که هه‌ردوو وڵات به‌ده‌ست بونی هه‌مان نیگه‌رانی هاوبه‌ش ده‌ناڵێنن، گووتی، "عێراق به ته‌نها له تواناییدا بوو به‌سه‌ر ئاسته‌نگه ئاساییشه‌کان و گرژیه ئیتنیه‌کاندا زاڵ‌بێت به‌بێ هاوکاری هیچ لایه‌نێك، و ئێمه دڵنیایمان به شێخ حه‌ریری دا که عێراق نوێنه‌رایه‌تی ده‌رگای دواوه‌ی میلله‌تی عه‌ره‌بی ده‌کات و پێمان وایه هاوبه‌شی کۆمپانیا عه‌ره‌بییه‌کان، و له نێوانیاندا لوبنانیه‌کان، له هه‌ڵمه‌تی بونیادنانه‌وه و گه‌شه پێکردنی عێراق کارێکی پێویست و گرنگ بێت".
حه‌ریری دووپاتیکرده‌وه که کۆمپانیا لوبنانیه‌کان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی دان بۆ به‌شداریکردن له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق، و ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌مه‌به‌ستی چالاکردنی دۆسێی ئابووری نێوان هه‌ردوو وڵاته.
ئه‌مه‌و حه‌ریری له میانی سه‌ردانه‌که‌یدا چاوی به سه‌رکۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی که‌وت. له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رچوو له سه‌رۆکایه‌تی کۆماره‌وه، مه‌وتنیش دانه‌یه‌کی لێ ده‌ستکه‌وتووه، تاڵه‌بانی بۆ شاندی میوان جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که عێراق به‌شێکی جیانه‌کرا‌وه‌یه له کۆبه‌ندی عه‌ره‌بی، ئه‌وان هه‌رده‌م هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ بونیادنانی په‌یوه‌ندیه‌کی ئاشتیخواز له‌گه‌ڵ گشت وڵاته‌کانی ده‌وروبه‌ردا، تاڵه‌بانی سه‌ردانی شێخ حه‌ریریشی بۆ عێراق به‌رز نرخان.
حه‌ریری سه‌ردانه‌که‌ی بۆ عێراق به سه‌ردانی پارێزگای نه‌جه‌فی پیرۆز کۆتایی پێهێنا، که له سه‌ردانه‌که‌یدا چاوی به مه‌رجه‌عی ئاینی به‌ڕێز سیستانی که‌وت، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی مه‌رقه‌دی ئیمام عه‌لی (س. ل)ی کرد، دواتر به‌ڕێکه‌وت بۆ باره‌گای شه‌هیدی میحراب له‌وێ چاوی که‌وت به سه‌رۆکی ده‌زگاکه، به‌ڕێز عه‌مار حه‌کیم.
حه‌ریری له میانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، بانگهێشتی کۆمپانیا عه‌ره‌بیه‌کانی کرد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له عێراقدا بکه‌ن و له‌هه‌مان کاتدا داوای له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان کرد جددی تر بن له مامه‌ڵه‌کردنیاندا له‌گه‌ڵ عێراق، و ئاماده‌بوونێکی دیبلۆماسی و عه‌ره‌بییان له به‌غدا هه‌بێت، هه‌روه‌ها داوی کرد ڕێگا به وڵاته‌کانی تر نه‌ده‌ن بۆشایی عه‌ره‌بی له‌و وڵاته گرنگه‌دا پڕبکه‌نه‌وه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




