گوومان له‌وه‌دا نیه که ساڵه‌کانی دیکتاتۆریه‌ت و بێدادی گه‌لێك کێشه‌یان له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌کان به‌رهه‌م هێنا له‌کاتێکدا که قێزه‌ونترین کێشه بریتیه له کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که به‌رده‌وام عێراقیه‌کان به‌ده‌ست ده‌رئه‌نجامه‌کانیه‌وه ده‌ناڵێنن، گرنگترینیان خراپبوونی بارودۆخی ژیانی چینێکی فراوانی ڕۆڵه‌کانی میلله‌تی عێراقه بوو به‌هۆی جه‌نگ و سیاسه‌تی توندوتیژه‌وه که ژماره‌یه‌کی زۆری بێوه‌ژن و هه‌تیوی کردونه‌ته میراتی کۆمه‌ڵگا.
له سێبه‌ری ئه‌و بارودۆخه‌ی عێراق له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوو پیایدا تێپه‌ڕبوو له تێكچوونی باری ئاسایش و ناجێگیری ئیتنیدا، که زۆری نه‌مابوو وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێری شه‌ڕی ناوخۆ به‌رێت، گروپه چه‌کداره‌کان له هه‌وڵی له‌خشته‌بردن و به‌کارهێنانی ڕۆڵه‌کانی چینه نه‌داره‌کاندا بوون که ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت نه‌یانتوانی به‌شێوه‌ی پێویست ئاوڕیان لێبده‌نه‌وه له پێناو بونیادنانه‌وه‌یان له‌لایه‌نی مرۆڤییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی پێشوو توانی به‌ها ئه‌خلاقی و هزرییه‌کانیان دابڕمێنێت، ئه‌مه‌ش بووه هۆی لاوازبونی ئه‌م چینانه به‌رامبه‌ر به هه‌ندێك له موغره‌یاته پێشکه‌شکراوه‌کان به‌تایبه‌تی ماڵییه‌کان. هه‌ربۆیه ئه‌و گروپ و ڕێکخراوه چه‌کدارانه، که دیارترینیان ڕێکخراوی قاعیده‌ی تێرۆریستییه، هه‌رده‌م له هه‌وڵی فشار دانان بوون له‌سه‌ر ئه‌م چینانه و زه‌ویه‌کی به‌پیتیان له نێو ئافره‌ته نه‌داره‌کاندا دۆزییه‌وه که پێویستیان به سه‌رپه‌رشتیکردنی خێزانه‌کانیان هه‌یه.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌ندێك له شیکاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌وڵه‌کانی ڕێکخراوی قاعیده و گروپه چه‌کداره‌کان له پاڵپێوه‌نانی ئافره‌تان بۆ کاری خۆکوژی له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه که له‌خشته‌یان بردون و سوودیان له خوو و دابونه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تایبه‌ت به میلله‌ت و کۆمه‌ڵگای عێراقی وه‌رگرتبێت له‌ڕێگای به‌ها ناسراوه‌کانی تایبه‌ت به ڕێزی ئافره‌ت، هه‌روه‌ها ڕیگه‌نه‌دان به پیاوان بۆ پشکنینیان، کارئاسانکردنێك بووبێت بۆ گه‌یشتن به زۆربه‌ی سه‌نته‌ر و بازاڕه میللییه‌کان به‌مه‌به‌ستی خۆته‌قاندنه‌وه له ناو ئاپۆڕی خه‌ڵکه بێتاوانه‌کاندا که هه‌رده‌م ده‌بێته هۆی کو‌شتن و برینداربونی ده‌یه‌ها که‌س.
هه‌ڵکه‌وتی باره‌کان ئه‌مڕۆ، سه‌رنجمان بۆ توانا به‌خشراوه‌کانی ئافره‌ت ڕاده‌کێشن له گێڕانی ڕۆڵی سیاسی له کۆمه‌ڵگه‌دا له ڕێگه‌ی ئه‌رکه پێسپێردراوه‌کانی سه‌رشانیان له‌سه‌ر ئاستی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و پیشه‌ییدا. هه‌روه‌ها هاوبه‌شی کردنیان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، و له سه‌رووی ئاستی ڕۆڵه چالاکه‌کاندا، له داواکاری به‌رده‌وامیاندا دێت بۆ مافه‌کانیان و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆکاری گه‌یشتنیان به دڵی کۆمه‌ڵگای عێراقی و هاوکاری کردنی له زاڵبوون به‌سه‌ر کێشه میراتیه‌کانی ڕژێمی پێشوودا. ئه‌مه‌ش جگه له کارکردن له‌سه‌ر بونیادنانه‌وه‌ی به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه نوێکان.
ئه‌م دیارده‌ی له‌خشته‌بردنه زیاتر له سه‌نته‌ری پارێزگای دیاله خۆیان نواند که زیاترین ڕێژه‌ی کرده خۆکوژیه‌کانی به خۆیه‌وه بینی کاتێك ڕێکخراوی قاعیده‌ی تێرۆریستی توانی هه‌ڵینابخه‌ڵه‌تێنێ و بیانخاته ژێر ڕکێفی پرۆسه‌کانی شتنه‌وه‌ی مێشك و هه‌ڵخه‌ڵاتاندنه ماددیه‌کان که زۆربه‌ی کات بیروبۆچونی ڕوخێنه‌ری دژ به ئایین و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی تێدا به‌کارده‌هێنرێت بۆ هه‌ستان به کاری تاوانکاری زۆره‌ملی که ده‌یه‌ها بێ‌تاوان تیایدا ده‌بنه قوربانی.
ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌مڕۆ خۆی ده‌سه‌پێنێت ئه‌وه‌یه، ئایا ئافره‌تی عێراقی خاوه‌نی سروشتێکی دژایه‌تییه و توانای کو‌شتن و ئه‌نجامدانی تاوانی هه‌یه له ئه‌نجامی ئه‌و بارگرانیه‌ی که ساڵانی ڕابروو له‌سه‌ر شانی دانابوو؟
عه‌بدولسه‌لام حلی مامۆستای زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له زانکۆی به‌غدا له لێدوانێکیدا بۆ (مه‌وتنی) جه‌ختیکرده‌وه که "کۆمه‌ڵگای عێراقی سه‌ربه‌رزه به‌و به‌ها و ڕه‌وشته به‌رزانه‌ی ئافره‌ت، به‌ر له پیاوه‌کان، له ناخی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا چاندونی له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی یه‌که‌مین کۆرپه‌کانی به‌رهه‌می ڕه‌حمی. دایکی عێراقی به هێزی به‌رگه‌گرتنی سه‌ختیه‌کان به‌ناوبانگه له‌هه‌مان کاتیش‌دا به فرمێسکه قه‌تیسماوه‌کانی ناو گلێنه‌کانی له هه‌ر هه‌ڵوێستێکی جۆشداردا.
هه‌روه‌ها گووتی "ئافره‌تی عێراقی هه‌ڵگری کینه نییه، به‌ڵکو له تواناییدا هه‌یه له‌یه‌ك کاتدا کار له کێڵگه و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ بکات و ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانیشی له فه‌رمانگه‌کاندا به‌ڕێوه‌به‌رێت. ڕێژه‌ی ئافره‌تی خوێنده‌وارمان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بییه‌کانی تردا گه‌لێك زیاتره ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كه بۆ تواناکانی ئافره‌تی عێراقی له ژیاندا و ڕۆڵی کاریگه‌ری له کۆمه‌ڵگه‌دا".
ئه‌دیبه‌کان ڕای تایبه‌تییان له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه، موهه‌نه‌د ساڵحی شاعیر وتویه‌تی "ئێمه‌ی عێراقی له دایکێك بووین، که له‌کاتی هه‌ستکردنیدا به لاوازی، وشه‌ی پاڵه‌وانێتی و له له‌خۆباییبوون به پیاوه‌کاندا هه‌ڵده‌دات، ئه‌گه‌ر به‌زه‌یی ڕشت، جیهان پڕده‌کات له خۆشه‌ویستی، ئافره‌تی عێراقی هه‌ڵگری هزرێکی زکماکیه و لا‌یه‌نه پاشکه‌وتوو و نهێنیه‌کانی ژیانی دۆزیوه‌ته‌وه، سروشتی ژیانی عێراق له دارخورما به‌رداره‌کانه‌وه گواستویه‌ته‌وه بۆ دار پرته‌قاڵه‌کان، له زه‌ویه به‌پیته‌کانی تێرئاو له دیجله و فورات، هه‌موو ئه‌م ناوانه مێینه‌ن، نازانم ئه‌م کوشتارانه‌ی ده‌ستی ئافره‌تان له کام کوچه‌وه هاتوون؟".
زیاتر دوا و گووتی "بێگومان ده‌بێت له‌و لا‌یه‌نانه‌ی که ئافره‌ته‌کان له سه‌رده‌می ڕابردوودا جه‌وریان پێوه‌کێشاوه ووردببینه‌وه، هه‌روه‌ها لایه‌نی مامڵه‌کردنی ئافره‌تان له‌ئه‌مڕۆدا ببینین له ڕوانگه‌ی کارکردنی له بواره جیاوازه‌کاندا به تایبه‌تی چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان".
له‌کۆمه‌ڵگای عێراقیدا، ڕێکخراوه‌کانی ئافره‌تانی مه‌ده‌نی چالاكده‌بن و کار له‌سه‌ر شیاندنی ئافره‌ته پێویسته‌کان ده‌که‌ن، به‌تایبه‌تی بێوه‌ژن و هه‌تیوه‌کان که بوونه‌ته قوربانی سته‌می سیاسه‌ته خراپه‌کانی سه‌ریان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵگای عێراقیدا. بێگومان ئافره‌تان ئه‌مڕۆ مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که به‌خواستی خۆیان هه‌وڵی بوون به ئه‌ندامێكی چالاکی کۆمه‌ڵگه بده‌ن و کاره چاوه‌ڕوانکراوه‌کان جێبه‌جێبکه‌ن و ڕێگه به هیچ هه‌وڵێكی له‌خشته‌بردن نه‌ده‌ن به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕبێت له‌لایه‌ن ڕێکخراوی قاعیده و گروپه چه‌کداره‌کان و لاده‌ران له یاسا بۆ سه‌لماندنی به عێراقبوونیان که ئه‌م ڕێکخراوانه هه‌وڵی پێشێلکردنی ده‌ده‌ن.
ئافه‌رین بۆ ئه‌و ئافره‌ته عێراقیه‌ی که ده‌ست ده‌خاته ناو قوڕی عێراقه‌وه و سه‌ری به‌رزی به‌ره‌و ئاسمانی ده‌سڕێت و دوو ڕکات نوێژ بۆ په‌روه‌ردگار ده‌کات که خێر و به‌ره‌که‌ت و ئاسته‌نگه‌کانی له هه‌مانکاتدا به‌م زه‌وییه به‌خشیوه، تاکه ڕێگه‌ی ڕزگاریمان خۆهه‌ڵواسینمانه به دایکمانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ باوه‌شی عێراقه.
ئه‌وه‌تا جارێکی تر ڕێکخراوی قاعیده دڕنده‌یی خۆی و حه‌ڵالکردنی خوێنی عێراقی دووباره‌ده‌کاته‌وه به کوشتنی گشت عێراقیه‌کان جا چ ئه‌ندامه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایش بن یاخود خه‌كلی بێتاوانی سڤیل به ژن و پیاو، منداڵ و به‌ساڵاچووان، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی دڕنده‌یی و مایه‌پووچیان ئه‌م جاره له به‌کارهێناناین بۆ ئافره‌تی عێراق به‌ده‌ربکه‌وێت که ته‌نها بۆ مه‌رامی خوێناوی و کۆشتاری بی ئه‌مه‌كییانه.
ئێستا و دوای ئه‌وه‌ی ڕاشکاوانه هه‌موو پیاوه‌کانی ئاین له عێراق ڕشتنی خوێنی پاکی عێراقییه‌کانیان حه‌رامکرد، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه و له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ئاسایشیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا به‌ده‌ستهاتوون، ڕێکخراوی قاعیده‌ی مایه‌پووچ هێشتا له‌هه‌وڵدایه بۆ به‌رده‌وامی دان به گۆماوی خوێنڕشتن و کۆشتنی دڕندانه‌ی.
ئه‌ڵبه‌ته عێراقیه‌کان دووپاتیانکرده‌وه که هیچ جێگایه‌ك بۆ ئه‌و بیره نه‌خۆشه خوێناویانه له عێراق دا نیه، و کات هاتوه بۆ ده‌ستکردن به قۆناغێکی نوێ له عێراق که ئه‌ویش قۆناغی نیاتنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه و دواڕۆژێکی پڕشنگداره.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





داوا له ئافره‌تی عێراقی ده‌كه‌م كه له‌به‌رده‌م پاره و خه‌ڵه‌تاندا خۆ راگر بن و خواتان له پشت بێت.