ته‌ڵه‌به له دووه‌م تاقیكردنه‌وه‌یاندا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كاره‌بادا به‌ده‌ست دێنن به 1 – 0 له چوارچێوه‌ی جه‌وله‌ی سێیه‌م له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می پێشبڕكێی خولی بژارده‌ی عێراقیدا.
ته‌ڵه‌به به سه‌رۆكایه‌تی ڕاهێنه‌ری نوێی نه‌بیل زه‌كی به شێوه‌یه‌كی باشتر ده‌ركه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی له جه‌وله‌ی ڕابردوودا توشی نسكۆ بوو له‌به‌رامبه‌ر نه‌وتی باشوور، به‌هه‌مان ده‌ره‌جام، ئه‌مه‌ش هانی ڕاهێنه‌ری پێشووی كه‌ریم سه‌دامی دا ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
گۆڵی یاریه‌كه له‌لایه‌ن نه‌دیم كه‌ریم له خوله‌كی حه‌وته‌مدا تۆمار كرا، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڵه‌به سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێته‌وه ناو پێشبڕكێیه‌كه.
له هه‌مان گروپیشدا، كه‌ربه‌لا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نه‌وتی باشوور به‌ده‌ست هێنا. ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستهنانی كتوپڕی ئه‌و وه‌رزه بوو به‌ئاڕاسته‌ی پێشبڕكێیه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێڕین دوای سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر نه‌وتی باشووردا به‌دوو گۆڵی خاوێن.
پێشتریش نه‌وتی باشوور دوو سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كاره‌با و ته‌ڵه‌به به‌ده‌ست هێنابوون به‌هه‌مان ده‌ره‌نجام كه 1 – سفر بوو.
خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی مه‌وتنی به‌ڕێز فه‌رموون له‌گه‌ڵ ڕیزبه‌ندی ده‌ره‌نجامه‌كانی گروپه‌که:
1 ـ نه‌وتی باشوور 6 خاڵ له سێ یاریدا.
2 ـ دهۆك 4 خاڵ له دوو یاریدا (جیاوازی چوار گۆڵ).
3 ـ كه‌ربه‌لا 4 خاڵ له دوو یاریدا (جیاوازی دوو گۆڵ).
4 ـ ته‌ڵه‌به 3 خاڵ له‌دوو یاریدا به‌ده‌ست دێنێت.
5 ـ كاره‌با هیچ خاڵ له سێ یاریدا.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




