پاش به‌سه‌ربردنی نزیکه‌ی دوو هه‌فته پشوو له‌سه‌ر که‌ناری 'مارینا'، خانمه گۆرانیبێژی میسری ئه‌نغام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قاهیره بۆ ته‌واوکردنی کاروباری ئه‌لبومه نوێیه‌که‌ی که له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ده‌نگوباسی 'میسراوی'، دوا به‌رهه‌می گۆرانیی ئه‌نغام بریتیبووه له ئه‌لبومی 'کول ما نقره‌ب-هه‌ر که نزیك ده‌بینه‌وه' که ساڵێك له‌مه‌وپێش که‌وته بازاڕه‌وه، چونکه به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌نغام بۆ ده‌رکردنی هه‌ر ئه‌لبومێکی نوێ ماوه‌ی یه‌کی ساڵی ڕه‌به‌ق یان هه‌ندێك جار ماوه‌ی دوو ساڵی ده‌وێت.
ئه‌ڵبه‌ته وه‌کو یه‌که‌مین هاوکاریی نێوانیان، موزیسیان عه‌مار شه‌ریعی ئاوازی بۆ دوو له گۆرانییه‌کانی ئه‌لبومه نوێیه دوانزه گۆرانییه‌که‌ی ئه‌نغام داده‌نێت. ناونیشانی یه‌کێك له ئه‌و دوو گۆرانیه بریتیه له 'عیشت سنین-ساڵانێك ژیام' که له هۆنراوه‌ی به‌هادین محه‌مه‌د و دابه‌شکردنی وه‌لید فایده. هه‌ندێك له گۆرانییه‌کانی تری ئه‌لبومه‌که بریتین له گۆرانیی 'ساعات کتیر-کاتی زۆر' که ده‌کرێت به ناونیشانی ئه‌لبومه‌که و له هۆنراوه‌ی ئه‌میر تعێمه و ئاوازی محه‌مه‌د نادی و دابه‌شکردنی حه‌سه‌ن شافیعییه، هه‌روه‌ها گۆرانیی 'هتموت عه‌لیها-له پێناوی ده‌مرێت' له هۆنراوه‌ی ئه‌میر تعێمه و ئاوازی تامیر عه‌لی و دابه‌شکردنی حه‌سه‌ن شافیعییه.
له لایه‌کی تره‌وه ئه‌نغام ڕایگه‌یاند که پرۆژه‌کانی له بواری نواندنی سینه‌ماییدا ئێستاکه دواخراوه به‌ڵام به ته‌واویی هه‌ڵنه‌وه‌شاونه‌ته‌وه. شایه‌نی باسه دوا پرۆژه‌ی سینه‌مایی ئه‌و بریتی‌بوو له فیلمی 'میکانۆ' که بڕیاربوو هونه‌رمه‌ند شه‌ریف مونیر له‌گه‌ڵیدا به‌شداریی بکات به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ندین هۆی جیاواز ئه‌م پرۆژه‌یه نه‌توانرا جێبه‌جێ بکرێت.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




