له هاوینی به‌غدای گه‌رمدا، به‌غداییه‌کان هیچ په‌ناگه‌یه‌كیان نیه بێجگه له به‌سه‌ربردنی كاتی نیوه‌ڕۆ له یه‌كێك له مه‌له‌وانگه‌كان كه ئێستا له هه‌موو به‌غدا بڵاوبوونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی که ته‌نیا تایبه‌ت بوون به هۆتێله تایبه‌ته‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه نرخه‌كانیشیان وه‌كو تیشكی خۆر سوتێنه‌ره، به‌ڵام لاوانی عێراق شوێنێكی تر نادۆزنه‌وه بۆ كات به‌سه‌ربردن و خۆشاردنه‌وه له‌گه‌رمای سوتێنه‌ری خۆر، له‌كاتێكدا مه‌ڵبه‌نده‌كانی كات به‌سه‌ربردن ونبوون یان تا هه‌نوكه‌ش له قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دان، هه‌ره‌وه‌ها دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی تیرۆر له ماوه‌ی شڵه‌ژانی ئاسایش هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌یان وێران كردبوون.
ناوچه‌ی به‌غداد جدیده، له ڕۆژهه‌ڵاتی پێته‌خت، یه‌كه‌م ناوچه بوو كه كردنه‌وه‌ی مه‌له‌وانگه‌ی به‌خۆوه بینی، دوای ئه‌وه‌ی بووبووه مۆڵگای قاژوو، زبڵ و خاشاك. به‌ڵام له مانگی ئازار/ مارسه‌وه تیمه هونه‌ریه‌كانی سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بوون، و له حه‌وتی حوزه‌یران/ جونی ڕابردوودا كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بێت بۆ پێشوازیكردن له لاوان و منداڵان، ئه‌وانه‌ی حه‌ز له مه‌له‌وانی ده‌كه‌ن.
حكومه‌ت له ڕێگای هه‌وڵدانیه‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك مه‌له‌وانگه جه‌ختی كرده‌وه كه په‌یوه‌سته به هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی باشكردنی بارودۆخی گشتی بۆ عێراقیه‌كان. هه‌ر له‌و پێودانگه‌وه وه‌زیری لاوان و وه‌رزش، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری پێته‌خت، سابر عیساوی، له سه‌ره‌تای ئه‌و هاوینه ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك مه‌له‌وانگه‌ی پێته‌خت، بۆئه‌وه‌ی ببنه شوێنێك که لاوان و منداڵان وه‌رزشی مه‌له‌وانیان تێدا بكه‌ن و كاته‌كانی خۆیان تێدا به‌سه‌ر ببه‌ن، وێڕای چالاككردنی بزاڤی لاوان.
جه‌عفه‌ر به مه‌وتنی گوت، "خستنه ڕووی بابه‌تی مه‌له‌وانگه‌كان كه پێنج مه‌له‌وانگه‌ن و دابه‌شبوون له به‌غدا، له‌چوارچێوه‌ی پلانی وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداریه‌تی به‌غدا، ده‌ست به كاركردنیان كراوه به‌ر له وه‌رزی هاوین. هه‌ر له ناوچه‌ی جادریه‌وه تا ده‌گاته ناوچه‌ی كازمیه." جه‌عفه‌ر ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه به سه‌رۆكایه‌تی ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت باسل عه‌بدولمه‌هدی و ئه‌ندامه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌یرانگاكان له ئه‌مینداریه‌تی به‌غدا.
جه‌عفه‌ر به‌رده‌وام بوو و گووتی، "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكهێنرا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و تیمه ڕاپه‌ڕێنه‌رانه‌ی كه مه‌له‌وانگه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌یان له باكووری پێته‌خت نۆژه‌ن كردنه‌وه. هه‌روه‌ها مه‌له‌وانگه‌یان له ناوچه‌كانی حوریه، شوعله و عه‌دلدا ده‌مه‌زراند، دوای ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌مینداریه‌ته‌وه زه‌وی بۆ دابینكرا". ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه لیژنه‌كه باسی له بابه‌تی دامه‌زراندنی شاری وه‌رزشی كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر درا و 500 دۆنمی له سه‌ربازگه‌ی ڕه‌شیده‌وه بۆ دابین كراوه.
كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌له‌وانگانه‌ش وه‌كو یه‌كه‌م خشتی پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت دێن بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان دوای ئه‌وه‌ی ساڵانێكه خه‌ڵكی به‌خۆیانه‌وه نه‌بینیوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕژێمی پێشوو پاره‌وپوله‌كانی له‌پێناو شه‌ڕ و سیاسه‌ته زاڵمه‌كانی خۆی به‌كار ده‌هێنا. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوه له‌سه‌ر ڕێگای بیناكردنه‌وه‌ی مرۆڤی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد له بیركردنه‌وه و کاره‌کانی هه‌روه‌ها توانا پێبه‌خشینی له‌سه‌ر چالاككردنی به‌هره‌كانی.
به‌غداییه‌کان ڕاهاتوون نیوه‌ڕۆكانی هاوین به مه‌له‌وانی له ئاوی ڕووباری دیجله‌دا به‌سه‌ر به‌رن. زۆربه‌ی جاران خێزانه‌كان له باخچه‌كانی نزیك ڕووبار كۆده‌بوونه‌وه و باوك و كوڕه‌كانیشیان ده‌ڕۆیشتن مه‌له‌وانی له ئاوی ڕووباردا بكه‌ن. له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان له‌بارودۆخی نائارامی ماوه‌ی ڕابردوودا، زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه په‌نایان بۆ مه‌له‌وانگه‌ی هۆتێله‌كانی پله‌یه‌ك بردبوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆربوونی مه‌له‌وانگه نوێیه‌كان به‌هه‌موو پێویستیه‌كانیانه‌وه، به‌غداییه‌کان توانیان تقوسه‌كانی نیوه‌ڕۆكانی هاوین بژیێننه‌وه، وێڕای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی پڕن له‌ئاو له‌سه‌ر ڕووباری دیجله‌دا.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




