یانه‌ی دهۆك گه‌وره‌ترین ده‌رئه‌نجامی تۆماركراوی له‌خولی بژارده‌ی عێراقیدا به‌ده‌ست هێنا، له‌و یاریه‌ی كه له یاریگای شه‌عبی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام درا له‌چوارچێوه‌ی کایه‌ی دووه‌مدا له یاریه‌كانی گروپی دووه‌مدا، دهۆك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كاره‌با به چوار گۆڵی خاوێن به‌ده‌ست هێنا. گۆڵه‌کانی دهۆك له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له حوسێن عه‌بدولواحید و ئه‌حمه‌د خزه‌ییر (دوو گۆڵ) و نه‌واف فه‌لاح له خوله‌که‌کانی (3 و 40 و 57 و 90) یه‌ك به‌دوای یه‌كدا تۆمار کران.
له چوارچێوه‌ی هه‌مان گروپدا نه‌وتی باشوور كتوپڕیه‌كی له تیراژی قورس‌دا به‌ده‌ست هێنا. به سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ته‌ڵه‌به‌دا له یاریگای شه‌عبی نێوده‌وڵه‌تی کاتێك سێ خاڵی به‌نرخی به‌ده‌ست هێنان به تاکه گۆڵێك كه قه‌یس عیسا له خوله‌کی (80) دا تۆماری كرد.
ئه‌و به‌زینه بووه هۆی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ته‌ڵه‌به و ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێشووی عێراق كه‌ریم سه‌دام له پۆستی خۆی.
فه‌رموون خوێنه‌رانی به‌ڕێزی (مه‌وتنی) له‌گه‌ڵ ڕیزبه‌ندی گروپی دووه‌مدا:
1 ـ نه‌وتی باشوور 6 خاڵ له دوو یاریدا.
2 ـ دهۆك 4 خاڵ له دوو یاریدا.
3 ـ كه‌ربه‌لا 1 خاڵ له یارییه‌كدا.
4 ـ ته‌ڵه‌به هیچ له یارییه‌كدا.
5 ـ كاره‌با هیچ له دوو یاریدا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





پیرۆبێت له یانه‌ی دهۆك و پیرۆبێت له نور سه‌بری بۆ ئه‌و ئه‌دا جوانه‌ی.
سڵاوتان لێبێت، پێرۆزبایی بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه له هه‌ردوو تیپی دهۆک و نه‌وتی باشور ئه‌که‌م، هیوادارم که سه‌رکه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ست بهێنن، به تایبه‌تی دهۆك که یانه‌یه‌کی باشه و ئاستی له به‌رزبونه‌وه‌دایه، برایانی مه‌وتنی کاریکی باش ده‌که‌ن که هه‌واڵی سه‌رجه‌م یانه‌کانی خولی هه‌ڵبژارده بڵاو ده‌که‌نه‌وه، چونکه ئه‌وه سه‌رنجی خوێنه‌ر راده‌کیشیط ه‌بلای خۆیدا، به‌ڵام خۆزگه وێنه‌ی زیاترتان له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کاندا دابنایه، چونکه وه‌رزش به‌شێکی زۆری له رێگه‌ی وێنه‌کانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین وێنه‌یه‌ك ببینین ئه‌وا هه‌ستێکمان لا دروست ده‌بێت که ئه‌و یاریه‌مان بینیه‌وه و له بیرمان ناچێته‌وه، به تایبه‌تی وآێنه‌ی گۆڵ و شوته جوانه‌انی یارییه‌که. مولاحه‌زه‌یه‌کی تریش ئه‌وه یه که حه‌قه چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ راهێنه‌ردا بکه‌ن پاس هه‌ر یارییه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که بۆچونی هه‌ردوو لا له‌سه‌ر یارییه‌که ئاشکرا بێت و ئه‌وه بزابرێت که ئایا بۆچی و چۆن و ڕایان چیه له‌سه‌ر بردنه‌وه و هیوای داهاتوویان چیه؟ هه‌روه‌ها ئه‌و یاریزانه‌ی که گۆڵ تۆمار ده‌کات، شتێکی خۆش ه‌ئه‌گه‌ر بۆچونی بزابرێت و هه‌ستی ئاشکرا بکرێت لکه‌سه‌ر گۆڵه‌که‌ی.
ئه‌وه هه‌واڵێکی زۆر دڵخۆشکه‌ره ده‌رباره‌ی دهۆك، هیوادارم له زۆربه‌ی یاریه‌کاندا بیباته‌وه ببێته پاڵه‌وانی عێرا ق و هیوادرم گشت تیپه‌کانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ربکه‌ون.
بابه‌تێکی زۆر جوانه، هه‌روه‌ها هیوادام وێنه‌ی زیاتی یانه‌ی قوه جه‌وی به‌رده‌ست بخه‌ن به تایبه‌تی ڕاهێنه‌ر مه‌هدی جاسم.