به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاند كه به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌یان كۆتای هێنا به ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ده‌رچووانه‌ی داواكاریان پێشكه‌ش كردبوو بۆ كاركردن وه‌كو مامۆستا و فێركار به‌پێی ئه‌و مه‌رج و پێوه‌رانه‌ی كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاندبوون، هه‌روه‌ها به‌پێی پێویستیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆ تایبه‌تمه‌ندییه داواكراوه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی نه‌جه‌ف، ئیسماعیل خه‌لیل مازی، گوتی، "دامه‌زراندنه‌كان بۆ ده‌رچووانی كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده، په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و هونه‌ره جوانه‌كان بوو بۆ كاركردن وه‌كو مامۆستای قۆناغی خوێندنی ئاماده‌یی. هه‌روه‌ها كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی و په‌یمانگاكانی مامۆستایان و هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆ كاركردن وه‌كو فێركار له قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی. وێڕای ده‌رچووانی به‌شه‌كانی مامۆستایانی پیشه‌سازی و خوێندنی ته‌كنۆلۆژی له زانكۆی ته‌كنۆلۆژیا بۆ كاركردن وه‌كو مامۆستای خوێندنی پیشه‌یی. هه‌روه‌ها ده‌رچووانی په‌یمانگاكانی ئاماده‌كردنی ڕاهێنه‌رانی پڕاكتیك، بۆ كاركردن وه‌كو مامۆستای ڕاهێنه‌ر".
مازی گوتیشی، "ئه‌و لیژنانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێكیهێناون كاره‌كانی خۆی ته‌واوكردوون دوای ئه‌وه‌ی له هه‌موو داواكاریه‌كان بۆ دامه‌زراندن كۆڵراوه‌ته‌وه." مازی ڕوونیشی كرده‌وه كه "700 داواكار له کۆی 3105 داواكه‌ری دامه‌زراندن وه‌رگیراون،"، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه "ئه‌وانه‌ی وه‌رنه‌گیراون ده‌توانن داوای ناڕه‌زایی پێشكه‌ش بكه‌ن".
مازی ڕوونیشی كرده‌وه كه "تایبه‌تمه‌ندییه داواكراوه‌كان وه‌كو فێركار بۆ ده‌رچووانی په‌یمانگای مامۆستایان ئه‌وانه‌ن: زمانی عه‌ره‌بی، زمانی ئینگلیزی، په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی، په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی، په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری و بیركاری".
مازی ئاماژه‌شی به‌و تایبه‌تمه‌ندیانه كر‌د كه داواكراون بۆ بواری مامۆستایه‌تی له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان بریتین له "زمانی عه‌ره‌بی، په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی، زمانی ئینگلیزی، په‌روه‌رده‌ی خێزان، زینده‌وه‌رزانی، بیركاری، ڕێنوێنی په‌روه‌رده‌یی، فیزیا، په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری، په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی، كیمیا، كۆمپیوته‌ر".
سه‌رنجی خوێنه‌ران
داوا له حکومه‌تی عێراقی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌که‌م که په‌یمانگه‌یه‌کی ئاماده‌کاریی مامۆستایان له قه‌زای شه‌تره (پارێزگای زیقار) دابمه‌زرێنن و، زۆر سوپاستان ده‌که‌م.
که‌ی داده‌مه‌زرێم، ئاخر ڕۆحم ده‌رهات. سوپاستان ده‌که‌م پێمبڵێن که که‌ی خولی داهاتووی پێشکه‌شکردن ده‌ست پێده‌کات، خوا لێتان ڕازیبێت زوو وه‌ڵامم بده‌نه‌وه، من ده‌رچووی به‌شی فیزیای کۆلێژی په‌روه‌رده‌م.
سوپاس بۆ خوای گه‌وره و ته‌عالا بۆ به‌رقه‌راربوونی عێراقی ده‌سته خوشک و حه‌مد بۆ خوا. بۆ پێشه‌وه ئه‌ی عێراق تا بگه‌یته پایه‌ی وڵاته راقیه‌کان. ده‌مه‌وێت پرسیاری ئه‌وه بکه‌م که ئایا هه‌لێکی کارکردن هه‌یه بۆ من له‌لای ئێوه. من به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گواستنه‌وه‌م له گه‌وره‌ترین کۆمپانیان گه‌شتوگوزار له قاهیره کۆمپانیای ناشناڵ تراڤڵ سێرڤس.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





من ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی مامۆستایانم به‌شی ئینگلیزی و، نه‌ك هه‌ر بۆ خۆم به‌ڵکو داوای دامه‌زراندن بۆ ئه‌م میلله‌ته زامداره له حکومه‌ت ده‌که‌م و، سوپاس.