حكومه‌تی عێراقی ره‌زامه‌ندی پیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی سۆمێت گلۆباڵ نزیكه‌ی 100 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له عێراقدا وه‌به‌ربهێنێت بۆ دروستكردنی ئوتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌یی له به‌غدا كه 300 ژووری تێدایه و به پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دروست ده‌كرێت.
د. عه‌لی ده‌باغ وته‌بیژی حكومه‌تی عێراق گووتی كه ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ وه‌به‌رهێنان رازی بووه له‌سه‌ر به‌خشینی مۆڵه‌ت به كۆمپانیای گلۆباڵ بۆ دروستكردنی ئوتێلێك له به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێكه‌وتوون كه ئوتێله‌كه ماركه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ناسراوی هه‌بێت سه‌ره‌ڕای ناونانی به ناوی "نه‌هره‌ین"ه‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م ئوتێلی گه‌وره له ناوه‌راستی به‌غدادا و ده‌بێته هۆی ره‌خساندنی هه‌لی كاری زۆر بۆ عێراقیه‌كان.
به‌یاننا‌مه‌یه‌کی ده‌رچوو له لایه‌ن كۆمپانیای سۆمێت گلۆباڵه‌وه كه مه‌وتنیش دانه‌یه‌كی ده‌ستكه‌وتووه، ده‌ڵێت "رۆژی شه‌ممه ئاهه‌نگێك ساز ده‌درێت به بۆنه‌ی دانانی به‌ردی بناغه له پێگه‌ی ئوتێله‌كه‌دا".
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه ئوتێله‌كه هه‌لی كار بۆ عێراقیه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت له بواری بیناكردنی ئوتێله‌كه و به‌ڕێوه‌بردن و كاره‌كانیدا، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئوتێله‌كه ده‌بێته هۆی راكێشانی میوانی عێراقی، هه‌روه‌ها گه‌شتكه‌ران له ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و له جیهانه‌وه. ئوتێله‌كه بازاڕی فرۆشیاری و شوێنی كۆبونه‌وه و هۆڵی كۆنگره‌ی تێدا ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته خاڵی راكێشانی كۆنگره عێراقیه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئوتێله‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر یه‌كتربڕی شه‌قامی زه‌یتون و رێگای قادسیه‌ی خێرا له به‌ری كه‌رخ.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه ئه‌و زه‌ویه‌ی ئوتێله‌كه‌ی له‌سه‌ر دروست ده‌كرێت موڵكی وه‌زاره‌تی داراییه، ئێستا كاروباری به‌كرێگرتنی بۆ دروستكردنی ئوتێل و به‌ڕێوه‌بردنی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی سۆمێت گلۆباڵه‌وه له ئارادایه كه له‌هه‌مان كاتدا لقێكی كۆمه‌ڵه‌ی سۆمێت گلۆباڵ له به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌ڵبه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی سۆمێت گلۆباڵ وه‌به‌رهێنه‌ری عێراقی و ئه‌مه‌ریكی و وڵاتانی تریشی تێدایه.
ئه‌مه و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردی نێچێرڤان بارزانی و به ئاماده‌بوونی وه‌زیری گه‌شتوگوزاری لوبنانی جۆزێف سه‌ركیس و ژماریه‌ك له وه‌به‌رهێنه‌ره لوبنانیه‌كان به‌ردی بناغه‌ی ئوتێل (رۆتانا هه‌ولێر)یان له هه‌ولێر دانا، به سه‌رمایه‌كی سه‌ره‌تایی كه بڕه‌كه‌ی 50 ملیۆن دۆلاره.
له ماوه‌ی ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌كه‌دا، بارزانی گووتی كه حكومه‌ت "به‌رده‌وامه له هاندانی بازرگان و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنانی پاره‌كانیان له هه‌رێمدا،" باسی ئه‌وه‌شی كرد كه حكومه‌ت "له هه‌موو بوار و ئاسته‌كاندا هاوكارییان ده‌كات".
ئومێدی ئه‌وه ده‌كرێت كه دروستكردنی ئوتێلی رۆتانا هه‌ولێر له ساڵی 2009دا ته‌واو ببێت كه له سه‌ر زه‌وییه‌ك بینا ده‌كرێت ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 2000 مه‌تر چوارگۆشه‌یه و له نۆ نهۆم پێك دێت و 220 ژووری نوستن له‌خۆ ده‌گرێت، سه‌ره‌ڕای كۆمه‌ڵێك هۆڵی بۆنه‌كان و بازاڕ و نێوه‌ندی بزنسكاران و مه‌له‌وانگه و هۆڵی وه‌رزشی.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت كه كۆمه‌ڵه‌ی (مالیا هۆڵدینگ)ی لوبنانی كه بزنسمانی لوبنانی جاك سه‌راف خاوه‌نیه‌تی خاوه‌نی پرۆژه‌كه‌یه، له‌م باره‌یه‌وه وه‌زیری گه‌شتوگوزاری لوبنانی جۆرج سه‌ركیس گووتی كه "ناوچه ئاسایشه‌كان له عێراقدا به دڵنیایه‌وه هانمان ده‌دات بۆ وه‌به‌رهێنان تێیاندا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنانه‌كانمان له‌م وڵاته‌دا،" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه شاندێكی ئابووری و بازرگانی هاوه‌ڵ ده‌ده‌ن له‌ماوه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یاندا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی هه‌لی وه‌به‌رهێنان له‌م وڵاته‌دا، ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه "شانده‌كه سه‌رجه‌م كه‌رته ئابوورییه‌كان له لوبنان ده‌گرێته‌وه كه هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی هانی خاوه‌نی ئه‌م پرۆژه‌یه و وه‌به‌رهێنه‌رانی تر بده‌ن بۆ هه‌ستان به وه‌به‌رهێنانی پاره‌كانیان".
ئه‌مه له‌و كاته‌دا دێت كه ئه‌مینداری به‌غدا سابر ئه‌لعیساوی ئاشكرای كرد كه ته‌نده‌ری شه‌ش كۆمپانیای عه‌ره‌بی و بیانی تری وه‌رگرتووه بۆ دروستكردنی 64 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر زه‌ویی سه‌ربازگه‌ی ره‌شید له به‌غدا.
له راگه‌یاندنێكی رۆژنامه‌وانیدا عیساوی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه "له كۆی 16 كۆمپانیا، شه‌شیان له چوارچێوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژێردراون كه كۆمپانیای سه‌عد حه‌ریری، و كۆمپانیای داماك ئه‌لقابیزه‌ی ئیماراتی و كۆمپانیای كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌لحه‌نزه‌ڵی كوه‌یتی و كۆمپانیای نوری لوبنانی و كۆمپانیایه‌كی سعودی و كۆمپانیایه‌كی كه‌نه‌دی له‌خۆ ده‌گرن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یه‌كێك له شه‌ش كۆمپانیاكه هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ دروستكردنی شاری ئاینده یاخود شاری ره‌شید له‌سه‌ر زه‌وی سه‌ربازگه‌كه‌ی پێشوو، ئه‌مه‌شی به سه‌ره‌تایه‌كی راسته‌قینه دانا "بۆ بیناكردنی شارێكی شارستانی".
ئه‌مینداری به‌غدا ئاشكرای كرد كه پلانێكی هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنانی زه‌وییه‌كانی سه‌ربازگه‌ی ره‌شیدی پێشوو، به گوژمه‌ی سێ ملیار دۆلار، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ملیارێك دۆلار بۆ قۆناغی یه‌كه‌می ته‌رخان ده‌كرێت.
ئه‌میندار هه‌روه‌ها گووتی كه "بینایه‌كی 64 هه‌زار یه‌كه‌یی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ملیۆنێك و 250 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه دروست ده‌كرێت له‌گه‌ڵ شارێكی پزیشكی كه چوار هه‌زار قه‌ره‌وێڵه‌ی تێدا ده‌بێت و شارێكی كاتبه‌سه‌ربردن كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی له ڕووبه‌ری شاری زه‌ورا گه‌وره‌تر ده‌بێت به بڕی ئه‌وه‌نده و نیوێك، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای یاریگای وه‌رزشی و شارێكی بازرگانی".
بێگومان ئه‌و جموجوڵه ئابوورییه‌ی كه عێراق به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له‌لای خۆیه‌وه ده‌بێته هۆی خستنه‌كاری پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ بیناكردنه‌وه و ئاسانكردنی كاره‌كانی وه‌به‌رهێنان که به‌دڵنیاییه‌وه هانی كۆمپانیا جیهانیه گه‌وره‌كان ده‌دات بۆ هاتنه ناو گۆڕه‌پانی عێراقیه‌وه، ئه‌مه‌ش كارێكه ده‌بێته هۆی ره‌خساندنی هه‌زاران هه‌لی كار بۆ وزه و لاوانی عێراق.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




