په‌یمانگای دیمه بۆ خاوه‌ن پێویستییه تایبه‌تییه‌كان له نه‌جه‌ف، رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی پێنجی ئه‌م مانگه، ئاهه‌نگێكی تایبه‌تی سازدا بۆ رێزلێنانی قوتابیه كچ و كوڕه‌كانی كه خاوه‌ن پێوسیتی تایبه‌تن به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیانه‌وه له ته‌واوكردنی پرۆگرامی خوێندنی دانراو بۆ پۆلی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ.
له میانی ئاهه‌نگه‌كه‌دا كه له باخچه‌كانی په‌یمانگاكه سازدرا دیاری مانابه‌خش پێشكه‌شی قوتابیانی كچ و كوڕ كرا كه زۆربه‌یان به‌ده‌ست نه‌خۆشی مه‌نگۆلی زگماكی (داون سیندره‌م)ه‌وه ده‌ناڵێنن.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگاكه نه‌عیمه یه‌حیا گووتی كه "په‌یمانگاكه هه‌ڵده‌ستێت به وتنه‌وه‌ی هه‌مان پرۆگرامی خوێندنی كارپێكراو له پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی قوتابخانه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا، به‌ڵام وتنه‌وه‌ی وانه‌كان به شێوازی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێن كه‌بگونجێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی قوتابیه‌كان و توانای ژیری مێشك و ده‌رونیاندا".
هه‌روه‌ها یه‌حیا ئاماژه‌یدا به سه‌ركه‌وتنی په‌یمانگاكه له زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌دا كه تێیدا ده‌خوێنن و وتی "له سه‌ره‌تای دروستكردنی په‌یمانگاكه‌دا ژماره‌ی قوتابیانی هه‌ردوو ره‌گه‌ز 25 قوتابی بوون، پاشان ژماره‌كه زیادی كرد هه‌تا گه‌یشته 75 قوتابی كوڕ و كچ".
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگاكه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه "قوتابیان له پۆله تایبه‌ته‌كاندا دوای گه‌یشتنیان به ئاستی داواكراوی منداڵانی قوتابخانه گشتیه‌كان ده‌نێردرێنه پۆله ئاساییه‌كان".
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگاكه داوای له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه دان به په‌یمانگاكه‌دا بنێت و یارمه‌تی بدات بۆ كردنه‌وه‌ی پۆلێك بۆ قۆناغی دووه‌م، هه‌روه‌ها یارمه‌تی دارایی و مه‌عنه‌وی له‌به‌رئه‌وه‌ی كه پێداویستی زۆری هه‌یه.
مامۆستا خه‌مائیل موحسین ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه "ئه‌و منداڵانه‌ی كه پێویستی تایبه‌تیان هه‌یه له ژووری لاچه‌پی نه‌گونجاو یاخود ناله‌باردا جیایان ناكه‌نه‌وه به‌ڵكو له پۆلی جوان و رازاوه‌دا دایان ده‌نێن،" ئاماژه‌شیدا به هه‌بوونی "چه‌ندین شێوازی فێركردنی ره‌نگاوره‌نگ كه سه‌رنجی منداڵ راده‌كێشێت و دڵخۆشیان ده‌كات و ئاماده‌یان ده‌كات بۆ په‌سه‌ندكردنی مادده تایبه‌ته‌كانی خوێندن".
شایه‌نی باسه كه په‌یمانگای دیمه یه‌كه‌م و ته‌نها په‌یمانگای له‌و جۆره‌یه له نه‌جه‌فدا، ده‌زگایه‌كی تایبه‌ته و به پاره‌ی تایبه‌ت و به‌خشینی خێرخوازی هه‌ندێك له چاكه‌كاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوودا دامه‌زراندنی راگه‌یه‌ندرا و به ناوی یه‌كه‌م قوتابی تۆماركراوه‌وه تیایدا ناونراوه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




