ڕۆژی چوارشه‌م ڕێكه‌وتی 16ی ئه‌و مانگه "ته‌مموز"، دۆسیه‌ی ئاسایش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فره‌ڕه‌گه‌زه‌وه ڕاده‌ستی پارێزگای دیوانیه كرایه‌وه. به‌رپرسیاریه‌تی ئاسایشی پارێزگای دیوانیه‌ش له ئاهه‌نگێكدا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقی به هێزه‌كانی عێراق سپێردرا.
به‌و شێوه‌یه پارێزگای دیوانیه (180 كم باشووری به‌غدا) ده‌بێته پارێزگای ده‌یه‌م له 18 پارێزگای عێراق كه ئه‌ركه‌كانی ئاسایش تیایدا ڕاده‌ستی هێزه‌كانی عێراق ده‌كرێنه‌وه، دوای هه‌رسێ پارێزگا كوردیه‌كان له هه‌رێمی كوردی و شه‌ش پارێزگای تر له باشووری عێراق كه ئه‌وانیش زیقار، میسان، موسه‌ننا، به‌سرا، كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف بوون.
پڕۆسه‌ی ڕاده‌ستكردنه‌وه له ئاهه‌نگێكدا هات كه له پارێزگادا ساز كرا. سه‌ره‌تا سروودی نیشتمانی عێراقی لێدرا. پاشان نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران، ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی موه‌فه‌ق ڕوبه‌یعی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد. له وته‌كه‌یدا، جه‌ختی كرده‌وه كه به كۆتایی هاتنی ئه‌م ساڵ دۆسیه‌ی ئاسایشی سه‌رتاپای عێراق وه‌رده‌گرێته‌وه. گوتیشی عێراقیه‌كان سوورن له‌سه‌ر پشت به‌خۆبه‌ستن له ڕووی ئاسایشه‌وه له‌هه‌موو عێراق و ده‌سته‌ڵات سه‌پاندن به‌سه‌ر هه‌موو پارێزگاكاندا، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ڕووی پڕچه‌كی و ڕاهێنان و تواناكانیان به‌ده‌ستیان هێناوه. ڕوونیشی كرده‌وه كه ئاستی لایه‌نی ئاسایش له عێراق به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزبۆته‌وه كه چه‌ند ساڵێكه وڵات به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناخۆ شکستی هێنا كه دوژمنانی عێراق ده‌یانه‌ویست هه‌ڵیگیرسێنن.
ڕوبه‌یعی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه حكومه‌تی عێراقی سووره له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری مه‌ده‌نی بۆ هاوڵاتیان و زیادكردنی وه‌به‌رهێنان و دامه‌زراندنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه بێكاری ناهێڵن له پارێزگادا، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌و بودجه گه‌وره‌یه‌ی بۆ وڵات دانرا كه گه‌یشته 70 ملیار دۆلار.
له هه‌مان كاتدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ خالید عه‌تیه له وته‌یه‌كیدا پێی وابوو وه‌رگرتنه‌وه‌ی دوسیه‌ی ئاسایش له‌لایه‌ن عێراقیه‌كانه‌وه له‌و پارێزگایه‌دا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانی لایه‌نی ته‌ناهی و سه‌ربازی كه به ئاماده‌باشی هێزه چه‌كداره‌كان و تواناسازییان، له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌و به‌رپرسایریه‌ته گه‌وره‌یه به‌ده‌ست هاتووه. ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه به‌ر له چه‌ند مانگێك هه‌ندێك شوێن له‌و پارێزگایه‌دا هه‌بوون له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی حكومه‌تدا نه‌بوون و چه‌كداره لاده‌ره‌كانیش له‌یاسا خراپه‌كاریان تێدا بڵاو ده‌كرده‌وه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی كرده‌وه كه قۆناغی داهاتوو ده‌ستكردن به پڕۆسه‌ی بیناكردنی ژێرخان، دامه‌زراندنی پڕۆژه، ئاوه‌دانكردنه‌وه و دابینکردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌خۆوه ده‌بینێت. جێگر گوتیشی چه‌ك به‌بێ یاسا كوێره و زیان به هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت، هیچ ڕێگایه‌ك له‌به‌رده‌م عێراقیه‌كاندا نیه بێجگه له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یاسا و دامه‌زراوه‌كان نه‌بێ، كه ڕێزداری هاوڵاتیان ده‌پارێزێت. جێگر گوتیشی قۆناغی ڕابرد‌وو هه‌ندێك ئاسته‌نگی به‌خۆوه بینین، به‌ڵام سووربوونی به‌رپرسه‌كان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی دیموكراسیه‌ت توانای پێ به‌خشین كه ئه‌و قۆناغه سه‌خته ببڕن.
شایانی گوتنه كه دیوانیه شه‌وی به‌ر له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی ئاسایش قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی به‌خۆوه بینی، دوای كۆتایی هێنانی ئاهه‌نگه‌كه هه‌ڵگیرا. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی پارێزگا بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزێكی زۆری حكومه‌تی عێراقیان به‌خۆوه بینی، له‌كاتێكدا كه ده‌روازه سه‌ره‌كیه‌كانی شار ڕازێنرابوونه‌وه به ئاڵای عێراق و لافیته‌ی به‌خێرهێنان و ده‌ستخۆشی به‌گواستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئاسایش بۆ لایه‌نی عێراقی.
ڕۆژی ڕاده‌ستكرنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئاسیش له دیوانیه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ڕووداوێكی ئاینی، كه ئه‌ویش له‌دایك بوونی ئیمام عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیب بوو. به‌پێی قسه‌ی پارێزگاری دیوانیه حامید خوزه‌یری، له كۆتاییه‌كانی مانگی ئایاری ڕابردوودا یادداشتنامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی واژۆكرا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئاسایش له هێزه‌كانی پۆلۆنی كه پاراستنی ئاسایشی پارێزگایان له‌ئه‌ستۆدا بوو، دوای ئه‌وه‌ی بارودۆخی ئاسایش باشبوونێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی.
وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی ئاسایش و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی له دیوانیه‌دا نیشانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاماده‌باشی ئه‌و هێزانه له گرتنه‌ده‌ستی دۆسیه‌ی ئاسایش و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌شه بۆ سه‌ركرده عێراقیه‌كان بۆ زانینی توانایان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ڕه‌وڕه‌وه‌ی كار‌وباری وڵاته‌كه‌یان.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




