ئه‌ستێره‌ی لوبنانی ئه‌لیسا و سوڵتانی گۆرانی جۆرج وه‌سوف له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی ئه‌رده‌نی عومه‌ر عه‌بدوڵلات چالاكی ڤیستیڤاڵی ئه‌رده‌نی گۆرانیان ده‌ستپێده‌كه‌ن، كه 25 هونه‌رمه‌ند له هه‌موو جیهاندا به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئێم بی سی هونه‌ری، چالاكیه‌كانی ڤیستیڤاڵه‌كه له هه‌شتی ئه‌م مانگه‌دا له‌سه‌ر شانۆی جه‌ره‌شی باشوور ده‌ست پێده‌كات. چالاكیه‌كان له عه‌ممان، جه‌ره‌ش، به‌ترا و ده‌ریای مردوو ئه‌نجام ده‌درێن، به‌هاوكاری ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی عه‌ره‌بی و بیانی، له‌نێوانیاندا ڕاغیب عه‌لامه، عه‌مرۆ دیاب، فه‌زڵ شاكر، دیانا كرۆزۆن، هه‌ردوو لاوی جه‌زائیری خالید و فه‌زیڵ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ڕوه‌یشیدی كوه‌یتی. وێڕای به‌شداری ئه‌ستێره‌كانی مۆسیقا و گۆرانی له هه‌موو سوچێكی دونیادا، له‌وانه‌ش گۆرانیبێژی ئۆپێرای جیهانی بلاسیدۆ دۆمینیگۆ، سترانبێژ و گۆرانبێژی پۆپ میكا.
فرۆشتنی بلیتی تایبه‌ت له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا هه‌نگاوی جۆری گه‌وره‌ی تۆمار كردن، خۆی له ته‌واوبوونی هه‌موو بلیته‌كانی ئاهه‌نگی هه‌ندێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌دا ده‌بینێته‌وه، له‌وانه‌ش ئه‌لیسا، جۆرج وه‌سوف و عومه‌ر عه‌بدوڵلات. له‌کاتێکدا ته‌نها له عه‌ممان نزیكه‌ی 94% بلیته‌كانی ئاهه‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه فرۆشراون.
یه‌كێكیش له‌و كاره كتوپڕانه‌ی كه فرۆشتنی بلیته‌كان به‌خۆیه‌وه بینی، ڕێژه‌ی فرۆشتنی بلیتی گۆرانیبێژ عه‌مرۆ دیاب بوو، كه تا ئێستا گه‌یشتۆته 92% له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی كه ئاهه‌نگی عه‌مرۆ دوا به‌ش ده‌بێت له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا.
به‌ڵام هونه‌رمه‌ندان فه‌زڵ شاكر، یارا و هه‌یسه‌م شوملی فرۆشتنی بلیته‌كانیان سنووری 75%یان تێپه‌ڕاندووه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر هاتنی جه‌ماوه‌ر بۆ چالاكیه‌كانی ڤیستیڤاڵه‌كه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




