جێگری پارێزگاری دیاله، ئه‌ندازیار عۆف ڕه‌حومی گووتی "ده‌زگا هاوبه‌شه‌کانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌کانی ئاو و پرۆژه‌ی هه‌ڵکه‌ندنی بیری ئاو، توانیویانه سێ بیر له نزیك وێستگه‌ی پاکژکردنه‌وه‌ی ئاوی ناوچه‌ی ته‌حریر له باشووری باقوبه هه‌ڵبکه‌نن، که ئاوه‌که‌ی بۆ به‌کارهێنانی مرۆیی گونجاوه".
عۆف ڕه‌حومی ڕوونی کرده‌وه و گووتی "ئاوی ده‌رهێنراو له ئه‌م بیرانه به‌شی 90%ی پێداویستییه‌کانی گه‌ڕه‌که‌کانی ناحیه‌ی به‌هرۆز ده‌کات"، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "به گوێره‌ی پلانێکی داڕێژراو له لایه‌ن شانه‌ی قه‌یران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وشکه‌ساڵی له دیاله، له قۆناغی دووه‌مدا بیری ئیرتیوازیی بۆ گونده‌کان و ده‌وروبه‌ره‌کانیان هه‌ڵده‌که‌ندرێت".
جێگری پارێزگای دیاله هه‌روه‌ها گووتی "ئه‌گه‌رچی کێشه‌یه‌کی بێ ئاویی له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا له ئارادایه به‌ڵام باری پارێزگای دیاله جیاواز و تایبه‌ته، چونکه ته‌نها سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاویان بریتیه له ڕووباری دیاله که زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئاوانه‌ی ڕووباره‌که پێکده‌هێنن ده‌که‌ونه ناو خاکی ئێرانه‌وه که ئه‌وان سێ به‌نداویان له‌سه‌ر دروست کردووه و ئه‌وه بووه‌ته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه ئاوه‌ی که ده‌گاته پارێزگاکه".
عۆف ڕه‌حومی به‌رده‌وام بوو و گووتی "پارێزگای دیاله داوای له سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی سامانه ئاوییه‌کان کردووه که شاندێك پێکبهێنن بۆ سه‌ردانی ئێران و چاوپێکه‌وتنی لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته به مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی ڕێکه‌وتنامه‌یه‌ك بۆ ده‌ستنیشانکردنی ڕێژه‌ی ئاوه‌کان" و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "ئێستاکه هیچ ڕێکه‌وتنامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به دابه‌شکردنی ڕێژه‌ی ئاو هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له نێوان عێراق و تورکیا و سوریادا هه‌یه، له نێوان ئێران و عێراقدا بوونی نیه".
به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری سامانه ئاوییه‌کان له پارێزگای دیاله، باسم مه‌جید، گووتی "پرۆژه‌ی هه‌ڵکه‌ندنی بیره ئیرتیوازییه‌کان له نزیك وێستگه‌کانی پاکژکردنه‌وه‌ی ئاو، به مه‌به‌ستی دابینکردنی ئاوه بۆ ئه‌و وێستگانه چونکه ڕووباره‌کانی که له بنه‌ڕه‌تدا ئاو بۆ وێستگه‌کان دابین ده‌که‌ن به ڕاده‌یه‌کی زۆر وشکیان کردووه".
باسم مه‌جید هه‌روه‌ها گووتی "ئێستا به هۆی هاوکاریی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان حکومه‌ت و هه‌رێمی کوردی، بڕی ئاوی به‌ربووه‌وه له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه به‌ره‌و پارێزگای دیاله زیادی کردووه، هه‌ر بۆیه ئێستاکه بڕی ئاوی یه‌ده‌ك له ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین زیادی کردووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری سامانه ئاوییه‌کانی پارێزگای دیاله به‌رده‌وام بوو و گووتی "پاش ئه‌وه‌ی توانراوه ئاوی خواردنه‌وه بۆ پارێزگاکه مسۆگه‌ر و دابین بکرێت، ئێستاکه له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین که ئاو بۆ بێستانه کشتوکاڵییه‌کان دابین بکه‌ین".
به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی هه‌ڵکه‌ندنی بیره ئیرتیوازییه‌کانی پارێزگای دیاله گووتی "هه‌ڵکه‌ندنی ئه‌م بیرانه قۆناغی یه‌که‌مه، که تێیدا ژماره‌یه‌ك بیر له نزیکی وێستگه‌کانی پاکژکردنه‌وه‌ی ئاو هه‌ڵده‌که‌ندرێن و دواتر ده‌چین به‌ره‌و ئه‌و گوندانه‌ی که ژماره‌ی دانیشتووانیان زۆره".
هه‌روه‌ها ڕوونی کرده‌وه که "ئێستاکه لێکۆڵینه‌وه‌ی جیۆلۆجی ئه‌و ناوچانه ده‌کرێت که پێویستیان به بیر هه‌یه، بۆ زانینی جۆری ئاوه‌که‌ی و ئایا بۆ خواردنه‌وه گونجاوه و ده‌ست ده‌دات یان نا". ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "بڕی ئاوی ده‌رهێنراو له سێ بیره‌که‌ی که له نزیك وێستگه‌ی پاکژکردنه‌وه‌ی ئاوی ناوچه‌ی ته‌حریر له باشووری باقوبه هه‌ڵکه‌نراون ده‌گاته پێنج مه‌تر سێجا له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا، و هه‌تا ئێستا 42 بیر هه‌ڵکه‌نراون که 27 له ئه‌وانه په‌مپی له‌سه‌ر به‌ستراوه".
به‌ڵام سه‌فا عه‌بدولئه‌میر، جێگری ته‌کنیکیی له به‌ڕێوه‌به‌ر‌ایه‌تیی ئاوی دیاله، گووتی "پرۆژه‌که بریتیه له هه‌ڵکه‌ندنی 184 بیر له سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی دیاله و هه‌تا ئێستا هه‌ڵکه‌ندنی چل بیری ته‌واو بووه".
سه‌فا عه‌بدولئه‌میر هه‌روه‌ها گووتی "داوامان له وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌کان کردووه که وێستگه‌ی پاکژکردنه‌وه‌ی ئاو له ئه‌و ناوچانه دروست بکه‌ن که ڕێژه‌ی خوێ له ئاوه‌کانیدا به‌رزه".
شایه‌نی باسه پارێزگای دیاله، که ده‌که‌وێته 55کم له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، دوچاری کێشه‌یه‌کی سه‌ختی وشکه‌ساڵی بووه، که به گوێره‌ی لێپرسراوان سه‌ختترین وشکه‌ساڵییه له مێژووی پارێزگاکه‌دا و زیانێکی زۆری به که‌رتی کشتوکاڵ گه‌یاندووه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




