ڕۆژی دووشه‌ممه، کۆلیژی سه‌ربازی چواره‌م به بۆنه‌ی ده‌رچوونی دوو خولی تازه‌ی قوتابیانی ئاهه‌نگێکی گێڕا که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ی بۆنه‌ی 14ی ته‌مموز، ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆماری عێراقدا.
به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و فه‌رمانده‌ی کۆلیژی سه‌ربازی، نمایشێکی سه‌ربازی له‌لایه‌ن تازه‌ده‌رچووان پێشکه‌شکرا له باره‌گای کۆلیژی سه‌ربازی چواره‌م که ده‌که‌وێته نزیك شاری ناسریه، سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار، 380 کم باشووری به‌غدا.
فه‌رمانده‌ی کۆلیژی سه‌ربازی چواره‌م، لیوا ڕوکن عه‌باس محه‌مه‌د فه‌زه‌ع، له میانی ئاهه‌نگه‌که‌دا گووتی، "ده‌رچووانی خولی 71، ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ن که هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یین، له‌کاتێكدا ده‌رچووانی خولی 97 هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانکۆن که په‌یوه‌ندیان به کۆلیژی سه‌ربازیه‌وه کردوه، و پله‌ی مولازمیان پێ ده‌به‌خشرێت".
لیوا فه‌زه‌ع له میانی ئاهه‌نگی ده‌رچوونه‌که‌دا که ژماره‌یه‌کی زۆر له خێزانی ده‌رچووه‌کان تیایدا ئاماده‌بوون بۆ ده‌ربڕینی دڵخۆشی خۆیان به ده‌رچوونی ڕۆڵه‌کانیان، هه‌روه‌ها گووتی که "ده‌رچووانی کۆلیژه‌که نماینده‌ی گشت پارێزگا و گشت تایه‌فه‌کان ده‌که‌ن"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که پیشه‌یی و به‌جێهێنانی ئه‌رکه‌کان به کارامه‌یی و پیشه‌گه‌ری له‌گه‌ڵ وابه‌سته‌بوون و نواندنی وه‌فاداری بۆ نیشتیمان له‌سه‌رووی هه‌موو بایه‌خ و ڕه‌چاوێکیان دایه.
ڕوونیکرده‌وه که "قوتابیان له کۆلیژه‌که وانه‌ی زانستی و تیۆری به‌رده‌وام وه‌رده‌گرن به‌درێژایی 12 کاتژمێر له ڕۆژێکدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕاهێنانی پێویست له‌گه‌ڵ بابه‌تی زانستی و ئه‌کادیمی گونجاوی دروست که شیاویان ده‌کات بۆ گرتنه‌ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتی پاراستنی ئاسایش له سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی عێراقدا".
قوتابی ده‌رچوو، محه‌مه‌د عۆده 24 ساڵ، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه گووتی که ئه‌و "زۆر دڵخۆشه به ده‌رچوونی له‌م خوله‌دا، و هه‌ستده‌کات له‌به‌رکردنی جلوبه‌رگی سه‌ربازی به‌رپرسیارێتیه‌کی گه‌وره‌یه، به‌ڵێنیشده‌دات که ئه‌و له‌ئاستی ئه‌و به‌رپرسییه پیرۆزدا بێت و هه‌رده‌م سیسته‌م و ئه‌رك و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی بۆی ده‌رده‌کرێن جێبه‌جێبکات له هه‌ر کوێیه‌ك بێت له عێراقدا".
دایکی عه‌لا، 45 ساڵ، که ته‌ماشای بڕگه‌کانی ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوونه‌که‌ی ده‌کرد و زۆر به وردی له نێوان پۆلی ده‌رچووه‌کاندا چاوی بۆ کوڕه‌که‌ی ده‌گێڕا، ئه‌و ڕۆژه‌ی به خۆشترین ڕۆژه‌کانی ژیانی دانا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بینێت دوای چه‌ندین ساڵ، کوڕه بچوکه‌که‌ی که زه‌حمه‌تی زۆری چه‌شت له په‌روه‌رده‌کردنیدا، بوو به پیاو و ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگی ده‌رچوونیه‌تی.
شایه‌نی باسه کۆلیژی سه‌ربازی چواره‌م، به‌ر له چوار ساڵ له پارێزگای زیقار کرایه‌وه، و کارده‌کات بۆ ئاماده‌کردن و ده‌ر‌چوواندنی ئه‌فسه‌ر و کادیری هه‌مه‌جۆر بۆ سوپای عێراقی.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
داوای ناردنی خێراترین و نوێترین هه‌وڵی سیاسیتان لێده‌که‌م له عێراقدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵی وه‌رزشی و هه‌وڵی زانستی/ سوپاسی ئه‌م ماڵپه‌ڕه جوانه‌شتان ده‌که‌م و سڵاو له کادرانتان ده‌که‌م/ فه‌لاح حه‌سه‌ن ئه‌لعامری.
ئه‌مه كۆلیژی سه‌ربازیه سه‌ر به كێیه سه‌ر به پاسه‌وانی شۆرشی ئێرانیه یان سه‌ر به میلیشیا ئێرانیه‌كانه؟
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئه‌وه پێویستی به ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌تیی بواری کاروباری کۆلێژی سه‌ربازیی هه‌یه و هیچی تر، بۆ نموونه نووسینی ناوی هه‌موو کارمه‌نده‌کان بۆ زانینی ئه‌وه‌ی ئایا لێپرسراوانی کۆلێژه‌که و ئه‌فسه‌ران و کارمه‌ندان و کادێرانی ته‌کنیکی و مامۆستایان کێن و هه‌روه‌ها به‌شی چات و ده‌ربڕینی سه‌رنج و بۆچوونه‌کان.