پارێزگاری نه‌ینه‌وا دورێد كه‌شموله سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیسی عێراقی خه‌ڵات كرد به‌رامبه‌ر به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌یان بۆ هێرشێكی خۆكوژ كه گه‌ڕیده‌كه‌ی ئه‌وانی له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵدا به‌ئامانج گرتبوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا گووتی، "پارێزگار سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیسی خه‌ڵات كردن كه سه‌ر به بنكه‌ی پۆلیسی نه‌بی یونس بوون، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕیده‌كه‌یان له‌و دواییانه به‌ڕه‌نگاری خۆكوژێك ببوه‌وه که هه‌وڵی دابوو به پشتێنه‌یه‌كی ته‌قێنه‌ره‌وه له‌نێوان ئه‌ندامانی پۆلیسی گه‌ڕیده‌كه له ناوچه‌ی نه‌بی یونس له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵدا خۆی بته‌قێنێته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه ڕوونیشی كرده‌وه كه "یه‌كێك له ئه‌و سێ ئه‌فسه‌رانه‌ی پۆلیس ده‌ستی به گوله‌بارانی خۆكوژه‌كه كردبوو، كه ئه‌مه‌ش بووبووه هۆی كوژرانی ڕاسته‌وخۆی و برینداربوونی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش به‌چه‌ند برینێك، كه ته‌قه‌ی لێ كرابوو و برینه‌كه‌ی به سووكی باس ده‌كرا." سه‌رچاوه‌کد جه‌ختیشی كرده‌وه، كه "ئه‌فسه‌ره‌كه دوای ڕووداوه‌كه ڕاسته‌وخۆ گوازرایه‌وه نه‌خۆشخانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی".
ئه‌مه‌ش به دووه‌م هێرشی له‌م شیوه داده‌نرێت كه گه‌ڕیده‌كانی پۆلیس له‌و ناوچه‌یه‌دا دووچاری ده‌بن و خۆشبه‌ختانه پۆلیسه‌كان ده‌توانن به‌ڕه‌نگاری خوكوژه‌كه ببنه‌وه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه ئانجه‌كه‌ی خۆیان.
شایه‌نی گوتنه كه سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی فه‌رمانی به جێبه‌جێكردنی پلانی ئاسایش ده‌ركردبوو له پارێزگای نه‌ینه‌وا له ده‌ی ئایاری ڕابردوودا، پلانه‌که سه‌ره‌تا ناوی نرا "نه‌ڕه‌ی شێر له هه‌ڵمه‌تی هه‌قدا". زۆری نه‌برد پلانێكی تری به‌دوادا هات به‌ناوی "ئوم ڕه‌بیعه‌ین"، كه تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه بۆ بنه‌بڕكردنی چه‌كداره‌كان و لاده‌ران له یاسا، به ئامانجی سه‌پاندنی ئارامی و ئاسایش له پارێزگادا.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




