له پاش تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ له‌سه‌ر ده‌ستپێکردنی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵی پارێزگای واست به‌دیهێنانی هه‌نگاوی پێشکه‌وتووی له پرۆژه‌ی کشتوکاڵی ده‌پۆشراودا ڕاگه‌یاند، بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومه کشتوکاڵیه‌کان له کاتی وه‌رزی نائاساییاندا له پارێزگاکه.
سه‌لام ئه‌سکه‌نده‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی کشتوکاڵ له واست گووتی، "پرۆژه‌ی کشتو‌کاڵیی خانووی پلاستیکی یه‌کێكه له پرۆژه ستراتیجیه‌کانه که وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ ده‌یگرێته‌به‌ر، به ئامانجی په‌ره‌پێدانی که‌رتی کشتوکاڵ له ڕووی به‌کارهێنانی شێوازه زانستییه نوێیه‌کانه‌وه له پرۆژه کشتوکاڵییه‌کاندا، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی پشته‌ڤانی جوتیاراندا".
به‌ڕێوه‌به‌ری کشتوکاڵی واست ڕوونیکرده‌وه "ده‌سته‌ی گشتی بۆ ڕێبه‌ری و ها‌ریکاری کشتوکاڵی له وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ، بیست خانووی پلاستیکی به‌سه‌رجوتیاره‌کانی پارێزگای واست دابه‌شکردوه بۆ چاندنی سه‌وزه له وه‌رزه نائاساییه‌کانیاندا به‌هیوای فه‌راهه‌مکردنیان له بازاڕه ناوخۆکاندا. ئه‌مه‌ش له پاش دابینکردنی گشت پێداویستیه‌کان له په‌یین و تۆوی چاك و مادده‌ی مێرووکوژ بۆ هه‌ر خانوویه‌ك که ڕووبه‌ره‌که‌ی 463 مه‌تری دووجایه به درێژی 51 مه‌تر و پانتایی 9 مه‌تر.
ئه‌سکه‌نده‌ر هه‌روه‌ها گووتی "خانووه پلاستیکییه‌کان به‌پێی چه‌ند مه‌رجێکی دیاریکراو دابه‌شکراون، به پاڵپشتی ڕێژه‌ی 80%ی تێچووی گشتی. تێچووی هه‌ریه‌ك له‌م خانووانه ملیۆنێك و 60 هه‌زار دیناره له کاتێکدا نرخه بازرگانیه‌که‌ی له بازاڕدا نزیكه‌ی پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار دیناره".
به‌ڕێوه‌به‌ری کشتوکاڵی واست هێمای به‌وه‌دا که "پرۆژه‌که له ئێستایدا به تاقیکردنه‌وه‌یه‌ك له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. وه‌زاره‌ت هه‌ڵده‌ستێت به فراوانکردنی له داهاتوودا له‌هه‌موو پارێزگاکان نه‌ك به ته‌نها له واست ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌سته‌که‌ی پێکا". ئه‌ڵبه‌ته پرۆژه‌که "سه‌رکه‌وتنی له واست به‌ده‌ستهێنا و بووه هۆی به‌دیهێنانی چڕی له به‌رهه‌مدا، و که‌مکردنه‌وه له به‌کارهێنانی ئاو".
شایه‌نی ئاماژه پێکردنه که شێوازی چاندن له خانووه پلاستیکی و شووشه‌کاندا یه‌کێکه له ڕێگا نوێیه‌کانی چاندنی به‌روبوومه کشتوکاڵییه‌کان له سه‌وزه و گوڵ و ڕوه‌ك له که‌شوهه‌وایه‌کی پارێزراوی ده‌ستکرد که که‌شێکی گونجاو بۆ به‌رهه‌مه چێنراوه‌کان له ناویدا دابینده‌کات به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی سه‌وزه‌وات له وه‌رزه نائاساییه‌کاندا، و به‌رده‌ستخستنی گشت پێداویستیه‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رزترین به‌روبووم. پاش گه‌ڕانه‌وه به کارپێکردنی له عێراق، ئه‌م جۆره چاندنه بوه هۆی فه‌راهه‌مکردنی ئاستێکی به‌رزتری به‌رهه‌مه سه‌وزاییه‌کان و به‌ڕێکردنیان بۆ بازاڕه ناوخۆییه‌کان.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





بۆ جاری دووه‌م سوپاستان ده‌که‌م، به‌ڵام تا ئێستا بۆم رون نه‌بۆته‌وه که چۆن رێگای راست بگرم بۆ سود وه‌رگرتن له‌م خزمه‌تگوزارییه‌تان (کشتوکاڵی پارێزراو) بۆ زانیاریتان توانام هه‌یه به‌ڵام ئه‌زمونم نیه. ئایا 1-له رێگای سلفه‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتی. 2-له رێگای ئاماده‌کردنی که‌ره‌سته‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتی. له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌موو وڵاتێک‌دا کشتوکاڵ پێش ناکه‌وێت ئه‌گه‌ر پشتگیری حکومه‌تی نه‌بێت .
من هاوڵاتیه‌كم له قه‌زای خانه‌قین ده‌ژیم كه سه‌ر به پارێزگای دیاله‌یه، ده‌پرسم ئایا چۆن بتوانم سودمه‌ند بم له خزمه‌تگوزاره‌ی خانه‌ی پارێزراوی كشتوكاڵی، من 256 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵیم هه‌یه و 40 دۆنمی زیتونه. من خۆم ئه‌ندازیاری كشتوكاڵیم و سوپاسگوزارتان ده‌بم گه‌ر به‌شداریم پێبكه‌ن له به‌كارهێنانی ئه‌م رووبه‌ره‌دا.