خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی هه‌یفا وه‌هبی له ڕێگه‌ی فیلمێکی نوێی ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی خالید یوسفه‌وه به ناونیشانی 'دوکان شه‌حاته'، پێ ده‌نێته ناو جیهانی سینه‌مای میسرییه‌وه. به پێی ناوه‌نده هونه‌رییه‌کان، ده‌ستنیشانكردنی هه‌یفا وه‌هبی له لایه‌ن خالید یوسفه‌وه به شتێکی ئێجگار چاوه‌ڕواننه‌کراو له قه‌ڵه‌م درا.
به گوێره‌ی پێگه‌ی 'ئه‌لموحیت'ی هه‌واڵی، سه‌ربار‌ی ئه‌وه‌ی که هه‌یفا هیچ ئه‌زموونێکی پێشتری له بواری نواندندا نیه به‌ڵام خالید یوسف ئه‌وی هه‌ڵبژارده‌وه و له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانییدا که به‌ر له ده‌ستپێکردن به وێنه‌گرتنی فیلمه‌که له قاهیره ساز کرا، خالید گووتویه‌تی "من وه‌کو ده‌رهێنه‌ر مافی خۆمه به تێڕوانێکی تایبه‌تی خۆم بڕوانمه هه‌ڵبژاردنی پاڵه‌وانی فیلمه‌کانم، و هه‌رگیز به‌ر له بینینی توانایی له نواندنی ڕۆڵه‌که‌ی، حوکم به‌سه‌ر ئه‌کته‌ردا مه‌ده‌ن".
ئه‌ڵبه‌ته پێشبینی ده‌کرێت که هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌یفا بگاته قاهیره بۆ ده‌ستپێکردن به وێنه‌گرتنی دیمه‌نه‌کانی فیلمه‌که، که جگه له هه‌یفا هه‌روه‌ها عه‌مرۆ سه‌عد و غاده عه‌بدولڕه‌زاق و عه‌مرۆ عه‌بدولجه‌لیل به‌شداریی تێدا ده‌که‌ن. چیرۆکی فیلمه‌که ده‌رباره‌ی ژیانی هاوڵاتییه‌کی ساده و ساکاره به ناوی 'شه‌حاته'، که خاوه‌نی ڕه‌وشت و ڕه‌فتاری چاکه به‌ڵام دوچاری کێشه و گرفت و قه‌یرانی زۆر ده‌بێت.
شایه‌نی باسه، شتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تریش که له کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا ڕاگه‌یا‌ندرا بریتی‌بوو له هاتنه‌ژووره‌وه‌ی بازرگانی گه‌وره نه‌جیب ساویرس بۆ نێو بواری سینه‌مایی که ئه‌و به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌که له ڕێگه‌ی کۆمپانیاییه‌کی به‌رهه‌هێنانی نوێوه، که به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ر کامیل ئه‌بو عه‌لی دایانمه‌زراندوه، ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به‌ڕاستی من هیواخوازم بچم بۆ عێراق به‌ڵام نازانم چۆن، من ناوم عادیله و ته‌مه‌نم 15 ساڵانه، هیواداریشم بچم له‌وێ بژیم.