ئه‌ستێره‌ی لوبنانی هه‌یفا وه‌هبی له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و شانۆیانه‌دا ده‌ركه‌وت، كه له یه‌كێك له باخچه‌كانی كه‌ناڵی 'ئێل بی سی' ساز كرا که دیزاینێكی تایبه‌تی بۆ دانرابوو بۆئه‌وه‌ی له كۆشكه‌كانی ئه‌نده‌لوس بچێت، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی هه‌ڵبژێردنی شای جوانی لوبنانی ئه‌م ساڵی تێدا ئه‌نجامبدرێت، كه خۆی له چوارچێوه‌ی شه‌ونخونیه‌كانی هه‌زار و یه‌ك شه‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه.
هه‌یفا ده‌ستپێكی ئاهه‌نگه‌كه‌ی به سترانه نوێیه‌كانی له ئه‌لبومی "حه‌بیبی ئه‌نا/خۆشه‌ویستی منی" ده‌ستپێكرد. به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئیلافی ڕۆژانه، دوای ماوه‌یه‌ك به‌هۆی په‌ڕینی پڕوشكی یاری ئاگرێنه، ئاگر به‌ربووه به‌شێكی دیكۆری شانۆكه. ئه‌و كاره‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌ی لوبنانی دانه‌نا که له‌ناو پاڵه‌په‌ستۆی هه‌وڵی كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئێل بی سی بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه به‌خێرایی، توانی كۆنترۆڵی ترسی خۆی بكات و گۆرانیه‌كه‌ی ته‌واو بكات.
هه‌یفا له ئاهه‌نگه‌كه‌دا دره‌وشایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی توانی سێ ستران له ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ی "خۆشه‌ویستی منی" بچڕێت. له گفتوگۆیه‌كیشدا ده‌رباره‌ی چه‌مكی جوانی لای هه‌یفا، گوتی، "ئه‌و شاجوانه‌ی كه هه‌ڵده‌بژێردرێت بێگومان له‌سه‌ر بنه‌مای جوانی ئاکاری ده‌ره‌وه‌ی و ئاماده‌بوونی و كه‌سایه‌تی و کاریگه‌ری هه‌ڵده‌بژێردرێت. به‌ڵام پێویسته دوای هه‌ڵبژاردنی، لایه‌نی مرۆڤدۆستی له ناخی خۆی په‌ره‌پێبدات، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات له خه‌ڵكی نزیك ببێته‌وه".
دوای ته‌واوبوونی ئاهه‌نگه‌كه هه‌یفا گوتی، "هه‌ندێك به ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه سه‌خڵه‌ت بووم، چونكه هه‌موو جارێك كه دێمه كه‌ناڵی ئێل بی سی دووچاری شتێك ده‌بمه‌وه."، ئه‌ڵبه‌ته هه‌یفا پێشتر توشی به‌ربونه‌وه ببوو له‌كاتی ئه‌نجامدانی پڕۆڤه‌ی به‌شداربوونی له به‌رنامه‌ی ستار ئه‌كادیمیدا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





براینه بۆچی قسه‌کان جوان نین له‌م گربونه‌وه‌یه‌دا. به‌داخه‌وه.
ئه‌و له سوك و رسواترین گۆرانیبێژه‌كانی سه‌ر زه‌ویه.
ده‌رچوو هه‌یفا ئازایه و نه‌شمانزانیوه...هاهاهاها.