ئه‌ستێره‌ی میسڕی هاله سدقی، له ماوه‌ی میوانداری له به‌رنامه‌ی "مانگ و 3 ئه‌ستێره"دا، جه‌ختی له‌سه‌ر رالێبوونی زۆری خۆی كرده‌وه بۆ هونه‌رمه‌ندی سوری تیم حه‌سه‌ن و گووتی ئه‌و سه‌یری زنجیره‌ی "شا فاروق" و "نزار قه‌بانی" كردوه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پاڵاوانیانه.
هاله له پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی هاوه‌ڵه‌كانیدا له هونه‌رمه‌ندانی مسیری و عه‌ره‌ب ئه‌وه‌شی زیادكرد كه ئه‌و به‌غیلی به هونه‌رمه‌ندی گه‌وره حسێن فه‌همی ده‌بات له‌به‌رئه‌وه‌ی كه له زۆربه‌ی كاره‌كانیدا له‌به‌رده‌م هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو سوعاد حوسنیدا وه‌ستاوه، ئه‌وه‌شی زیادكرد كه هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانێت چۆن رۆڵه‌كانی بگۆڕێت و فوئاد موهه‌ندیسیش مامۆستای شانۆی كۆمیدیه و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه نور شه‌ریف هونه‌رمه‌ندێكی به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به هونه‌ره‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها پێگه‌ی ئێم بی سی هه‌واڵی باسی ئه‌وه‌ی كردوه كه هاله به گاڵته‌جاڕیه‌وه وه‌ڵامی پرسیارێكی داوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی هه‌ندێك هونه‌رمه‌ند له كلیپی گۆرانیبێژه‌كاندا و وتویه‌تی "ئه‌گه‌ر داواكاری ده‌ركه‌وتنی له گۆرانیه‌كی وێنه‌گیراودا لێبكرێت له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی میللی شه‌عبان عه‌بدولره‌حیم، ئه‌وا یه‌كسه‌ر رازی ده‌بێت".
له‌باره‌ی دوا كاری هونه‌ریشی هاله به‌م دواییانه كۆتایی به وێنه‌گرتنی نوێترین فیلمی هێناوه به ناونیشانی "خه‌ڵته فه‌وزیه" كه له پاڵه‌وانێتیی هه‌ریه‌ك له ئیلهام شاهین و فه‌تحی عه‌بدولوه‌هاب و غاده عه‌بدولره‌زاقه و له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ر مه‌جدی ئه‌حمه‌د عه‌لیه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




