یانه‌ی لاوانی حوسێنی ئه‌رده‌نی ڕێككه‌وتنێكی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی پێشومان، كابتن حه‌یده‌ر جه‌بار، ڕاده‌گه‌یه‌نێت له یانه‌ی وه‌حداتی ئه‌رده‌نی هاووڵاتی به‌رامبه‌ر به 60 هه‌زار دۆلار.
لاوانی حوسێن، یاریزانه نوێیه‌كه‌یان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پێشكه‌ش كرد له باره‌گای ئه‌و یانه‌ی كه خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ده‌سپێكی خولی ناوچه‌یی، له كۆتاییه‌كانی ئۆگۆستی/ئابی داهاتوودا.
یانه‌كانی ئه‌رده‌ن به‌رده‌وامن له سه‌رنجڕاکێشانی یاریزانه عێراقیه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی حوسێن هه‌وڵ ده‌دات یاریزانی عێراقی تر كه له‌و نزیكانه ناویان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت بۆ یانه‌که ڕابکێشێت، به‌تایبه‌تیش دوای ڕێكه‌وتنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری عێراقی نزار ئه‌شره‌ف.
حه‌یده‌ر جه‌بار نوێنه‌رایه‌تیه‌كی زۆر باشی وه‌حداتی كرد له وه‌رزی ئه‌مساڵ، ئه‌میش به‌به‌شداربوونی له سه‌ركه‌و‌تنه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌رده‌نیدا.
له گرنگترین وێستگه‌كانی حه‌یده‌ر جه‌باری نێو ده‌وڵه‌تیدا؛ كرایه پاڵه‌وانی ڕۆژئاوای ئاسیا له دیمه‌شق ساڵی 2003، له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان، هه‌روه‌ها کاتێك له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌ی ئۆلۆمپی عێراقی پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا له‌ماوه‌ی ئۆلۆمپیادی 2004 له ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویدا بۆ تۆپی عێراقی.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




