سه‌رۆك کۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌و پێشکه‌وتنه سیاسی و ئاسایشی و ئابوورییانه‌ی که عێراق له ماوه‌ی رابردوودا به‌خۆیه‌وه بینیه‌وه و بۆته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ئاسایش و به‌رپابوونی سه‌قامگیری له وڵات‌دا بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانی خسته روو، سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێکردنی گۆڕانکارییه ئابوورییه‌کان و قۆناغی سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانکردنه‌وه له زۆربه‌ی که‌رته‌کاندا. له ماوه‌ی پێشوازییه‌که‌یدا له سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانی گۆردن بروان له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غدا، سه‌رۆك کۆمار جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر به‌هێزکردنی هاوئاهه‌نگی نیشتمانی و باشکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌نێوان هێزه نیشتمانییه به‌شداره‌کان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا و ئه‌وه‌ی که له‌مه ده‌که‌وێته‌وه و که بریتیه له ئاماده‌کردنی هاوکاری بۆ پرۆسه‌ی سیاسی که له‌م دواییانه‌دا بووبه‌هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وه‌زیره‌کانی به‌ره‌ی ته‌وافوق بۆ حکومه‌ت و به‌شداریکردن له‌م باره‌یه‌وه.
تاڵه‌بانی ئاره‌زووی عێراقی بۆ فراوانکردن و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ مه‌مله‌كه‌تی یه‌کگرتوودا له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا دوباره‌کرده‌وه به‌تایبه‌تی له بواری وه‌به‌رهێناندا، و داوای له خاوه‌ن سه‌رمایه به‌ریتانیه‌کان کرد بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی قه‌به له عێراق که ئه‌مڕۆ و پاش سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر رێکخراوی قاعیده و کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کاندا به خاکێکی به‌پیت داده‌نرێت بۆ ئه‌و جۆره پرۆژانه.
له‌لای خۆیانه‌وه هه‌ر یه‌ك له عادل عه‌بدولمه‌هدی و تاریق هاشمی جێگرانی سه‌رۆك کۆمار، که ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی پێشوازیکردنه‌که بوون، جه‌ختیان کرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی باشکردنی په‌یوه‌ندیه هاوبه‌شه‌کانی نێوان عێراق و به‌ریتانیا و پێویستی نوێکردنه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م ئاسته جیاوازاکاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی دوو وڵاته هاوڕێکه.
دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه وشیار زێباری و گه‌وره راوێژکاری سه‌رۆك کۆمار فه‌خری که‌ریم ئاماده‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که بوون، سه‌ره‌ڕای نه‌سیر ئه‌لعانی سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی کۆمار.
بروان هه‌روه‌ها چاوی که‌وت به سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیکی و دوو خولی گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا سازدا که به راشکاو و پۆزه‌تیڤ وه‌سفیکرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان کرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی دروستکردنی په‌یوه‌ندی عێراقی-به‌ریتانی درێژخایه‌ن، سه‌ره‌ڕای باسکردنی ئاینده‌ی هه‌بوونی وجودی به‌ریتانی له عێراقدا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیدار به لایه‌نه ئابوورییه هاوبه‌شه‌کانه‌وه له نێوان دوو وڵاته‌که‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌وه کرا.
له سه‌ردانه‌که‌یدا بروان چاویکه‌وت به ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراقی و له ئاکامدا له‌باره‌ی پێشکه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که ده‌درێن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعیه‌وه بۆ ده‌رکردنی ژماره‌یه‌ك له یاسا ئاگادارکرایه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی سه‌رکرده په‌رله‌مانیه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوازێکی رێکه‌وتن که په‌یوه‌ندی به یاساکانی نه‌وت و غاز و هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانه‌وه هه‌یه.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بروان ئاره‌زووی خۆی پیشاندا بۆ به‌شداریکردن له په‌ره‌پێدانی توانا جه‌نگاوه‌رییه‌کانی هێزه عێراقیه‌کاندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌و توانایانه‌ی که ئه‌م هێزانه هه‌یانه یه‌کێکه له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کان له به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن و کۆنتڕۆڵکردنی خاك و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کان و له‌ناوبردنی رێکخراوه تیرۆریستیه‌کان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هاوکاری سیاسی به‌رهه‌م هێناوه بۆ حکومه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی که نوێنه‌ری گه‌لی عێراقه.
ئه‌وه‌شی زیادکرد که یه‌کێتی گه‌لی عێراق له ماوه‌ی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره به‌شداریکردووه له دانانی سنورێك بۆ گه‌شه‌کردنی چالاكیه‌كانی میلیشیا و هێزه‌کانی لاده‌ر له یاسا له به‌سرا و موسڵ و پارێزگاکانی تر، ئه‌و بایه‌خدانه زۆره‌شی ئاشکراکرد که ده‌رباره‌ی هاوکاری ئابووری هه‌یه له نێوان دوو وڵاته‌که‌دا، هه‌روه‌ها رۆڵی وڵاته‌که‌ی و کۆمپانیا به‌ریتانیه‌کان له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه و سه‌رله‌نوێ بیناکردنه‌وه‌ی عێراقدا.
سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانی گۆردن بروان له‌کاتێکدا دێت که به‌غدا سه‌ردانی ژماره‌یه‌کی زۆر له سه‌رکرده عه‌ره‌بی و بیانیه‌کان به‌خۆوه ده‌بینێت و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراقه بۆ پێگه‌ی سیاسی و دیبلۆماسی خۆی له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌دا، سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌تانی جیهان.
شایه‌نی باسه که سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانی سه‌رله‌به‌یانی شه‌ممه نۆزده‌ی ئه‌م مانگی ته‌مموزه به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا به‌مه‌به‌ستی باشکردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌کانی نێوان به‌غدا و له‌نده‌ن.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




