هێشتا سه‌رنج و بۆچوونی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق جیاوازه ده‌رباره‌ی ڕێکه‌وتنامه‌ی ستراتیژیی درێژخایه‌ن که شاندی پسپۆڕانی عێراقی و ئه‌مه‌ریکی خه‌ریکی وتووێژ و دانووستاندنن له‌باره‌یه‌وه به مه‌به‌ستی گه‌شتن به خاڵی هاوبه‌ش، یاخود سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی که له ناوه‌نده سیاسییه‌کاندا پێی ده‌گووترێت 'چاره‌سه‌ر‌ی مامناوه‌ندیی' که به لای هه‌ردوولایانه‌وه گونجاو و په‌سه‌ند بێت. هه‌ر بۆیه هه‌ندێك له سیاسته‌مه‌داران تاوێك له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ن که ڕێکه‌وتنامه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئیمزا بکرێت و تاوێکی تر به هۆی نادیاریی مه‌سه‌له‌کانه‌وه نازانن چ بڕیارێك بده‌ن.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی که وته‌بێژی فه‌رمیی حکومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ له لێدوانێکدا بۆ 'مه‌وتنی' ڕایگه‌یاند که چیتر وتووێژ ده‌رباره‌ی ڕێکه‌وتنامه‌ی ستراتیژیی درێژخایه‌ن له نێوان دوو شانده‌که‌دا به‌رده‌وام نیه، چونکه ئێستا ئامانجی دانووستاندنه‌کان بریتیه له گه‌شتن به ئیمزاکردنی یاداشتنامه‌یه‌کی له‌یه‌کگه‌یشتن که خاڵه‌کانی ناوی هه‌مان ئه‌و به‌ندانه‌ن که بڕیاربووه له ناو ڕێکه‌وتنامه‌ی ستراتیژییه‌که‌دابن، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی ئه‌و بۆچوونه سیاسیانه بێت که داوا ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێکه‌وتنامه‌که به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ماوه به ماوه چاوپیاخشاندنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و به گوێره‌ی گۆڕانکارییه‌کان ده‌ستکاریی بکرێت.
عه‌لی ده‌باغ هه‌روه‌ها گووتی ئه‌مڕۆ عێراق به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی تری جیهانه‌وه له کاروان دواکه‌تووه و له قۆناغێکی شارستانی دواکه‌توودا ده‌ژی، ئه‌وه‌ش به هۆی سیاسه‌ته زه‌بروزه‌نگه‌کانی ڕژێمی پێشوو و ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی خستبوویه سه‌ر ڕۆڵه‌کانی گه‌لی عێراق بۆ نه‌گه‌شتنیان به پێشکه‌وتنی زانستی له هیچ بوارێک‌دا، و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ڕێکه‌وتنامه‌که له هه‌موو که‌سێکی تر زیاتر سوودی بۆ خودی عێراقییه‌کان ده‌بێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که وه‌زیری ده‌ره‌وه هۆشیار زێباری جار دوای جار ئه‌و خاڵه سه‌ره‌کییه‌ی دووباره کردۆته‌وه که عێراق ده‌یه‌وێت له ڕێکه‌وتنامه‌که‌دا پێی بگات، کاتێك که گووتویه‌تی عێراق به‌ره‌و چوار بوار هه‌نگاو ده‌نێت که بریتین له بواره‌کانی پیشه‌سازیی، ڕۆشنبیریی، بازرگانی و ئاسایش. عێراق که داوای له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردووه که ڕێکه‌وتنامه‌یه‌کی وه‌ها ئیمزا بکرێت مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت به ئاڕاسته‌ی ئه‌و چوار بواره به‌رێت، چونکه به هۆی ڕێکه‌وتنامه‌که‌وه ده‌توانێت خوێندکاران و شاندی خوێندن بۆ زانکۆکان بنێرێت و سوود له پشتگیریی ئه‌مه‌ریکا وه‌ربگرێت له گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازییه‌کانی و کێڵگه نه‌وتییه‌کانی. هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیریی و فه‌رهه‌نگی ڕووخسارێکی نوێی عێراق ده‌خاته ڕوو، جیاواز له ئه‌و ڕووخساره‌ی که به درێژایی سی ساڵی ڕابردوو نیشانی جیهان دراوه.
به‌ڵام سه‌رۆکی ده‌سته‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراقی، فوئاد مه‌عسوم گووتی که "عێراق چه‌ند ڕێگه‌یه‌کی له به‌رده‌مدایه و ده‌بێت یان له نێوه‌ندی ڕێگه‌که‌دا گیر بخوات و نه‌گات به لوتکه، یاخود به به‌ڕێکه‌وتن به‌ره‌و دواڕۆژێکی نوێ و پرشنگدار هه‌نگاو بنێت"، و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "هیچ نه‌نگی نیه که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رژه‌وه‌ندیی دیاریکراوی خۆی له ناوچه‌که‌دا هه‌بێت که ده‌یه‌وێت به‌دییانبهێنێت، چونکه ئێستاکه جیهانی نوێ به ئه‌و بۆچوونه کار ده‌کات و له ڕێگه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه‌وه ئێمه له سی چل ساڵی داهاتوودا ده‌گه‌ینه ئاستێکی تری چاکتر و ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ باسه‌که ده‌رباره‌ی ڕێکه‌وتنامه‌ی درێژخایه‌نه به‌ڵام له کۆتاییدا ده‌بێته مایه‌ی داڕشتنی ڕه‌گوڕیشه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ئاست باڵای له‌یه‌کترتێگه‌شتن، که ده‌توانرێت له پاشه‌ڕۆژدا له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا بره‌وی پێبدرێت".
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوتله‌ی نه‌ته‌وه‌یی عێراق میسال ئالوسی گووتی "پێویسته له‌سه‌ر عێراقییه‌کان له ئه‌و ڕاستییه تێبگه‌ن که ئێمه پێداویستیی ئێجگار زۆرمان به کۆمه‌ك و پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی، یان به واتایه‌کی ڕوونتر به پشتگیریی ئه‌مه‌ریکی، هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی جووتیار ئامێر و ئامڕازی نوێی هه‌بێت له بریی ئه‌وانه‌ی که ده‌مێکه کۆن بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و زانیاریی و زانستانه‌ی به‌ده‌ستمان ده‌که‌ون بێپایان ده‌بن و به هۆیانه‌وه ده‌توانین پیشه‌سازییمان پێشبخه‌ین و کرێکاران بخه‌ینه سه‌ر کار و ئابووریی عێراق ببوژێنینه‌وه و بیکه‌ین به ئابووریی کاریگه‌ر له ناوه‌ندی بازاڕه‌کانی جیهاندا". داوای له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق کرد که هه‌وڵ بده‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا سوور بن له‌سه‌ر چاوپۆشی نه‌کردن له پارێزگاریکردن له سه‌روه‌ریی عێراق له سامان و خاك و ئاسمانی‌دا.
به‌ڵام ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستیی عه‌ره‌بی، سیاسه‌تمه‌دار عه‌بدولئیلا نه‌سراوی گووتی که پرۆژه‌ی ڕێکه‌وتنامه‌که گرنگییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به گۆڕینی بارودۆخی ژیانی مرۆڤی عێراقی، به‌ڵام جه‌ختی کرد له‌سه‌ر گرنگی هێمنی و په‌له‌نه‌کردن له ئیمزاکردنی بڕیاری چاره‌نووسساز و هیواخوازیی خۆی ده‌ربڕی که دانووستاندنه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر به‌رده‌وامبن بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی عێراقی بتوانێت چاکتر لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی عێراق له پێش هه‌موو شتێکه‌وه بکات.
شایه‌نی باسه، سه‌رباری دزه‌کردنی هه‌ندێك له ناوه‌رۆکه‌کانی ڕێکه‌وتنامه‌که‌ی نێوان هه‌ردوو شانده‌که، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ندێك بۆچوون هه‌ن که گوایه وتووێژ و دانووستاندنه‌کانی هه‌ردوو وڵات ڕاگیراون هه‌تا ده‌سته‌ی نوێی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا دێنه سه‌ر حوکم، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی نوێی پێک‌بێت که بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر له حوکمڕانیدا ده‌مێننه‌وه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




