جه‌ماوه‌ری عێراقی چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگای (وه‌رزشی) نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ده‌رچوونی یه‌كێتی قه‌ته‌ری له ڕێنوێنیه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیدا. قه‌ته‌ر له‌و یاریه‌دا ئیمه‌رسۆنی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك به‌ڕازیلیان له هه‌ڵبژارده‌كه‌دا به‌شداری پێكرد و مه‌رجه‌كانییشی تێدا نین بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به قه‌ته‌ری. ئه‌م كاره‌ی قه‌ته‌ریش له‌دژی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی بوو له ڕۆژی 26ی ئازار/مارسی ڕابردوودا، كه هاوكار بوو له سه‌ركه‌وتنی قه‌ته‌ر به‌سه‌ر عێراقدا به (2-0) له‌و یاریه‌ی كه له دۆحه‌ی پێته‌ختی قه‌ته‌ری له ستادیۆمی یانه‌ی (سه‌د)، به‌ڕێوه‌چوو. یاریه‌كه له حیسابی جه‌وله‌ی دووه‌می پاڵاوته‌كانی قۆناغی سێیه‌می كیشوه‌ری ئاسیا بوو. سه‌ركه‌وتووه‌كه ئاماده ده‌كات بۆ قۆناغی چواره‌م و یه‌كلاكه‌ره‌وه له مۆندیالی جامی جیهانی 2010دا.
ئیمه‌رسۆن گۆڵی قه‌ته‌ری دووه‌می تۆمار كرد كا‌تێك شوتێكی ڕاسته‌وخۆی گوماناوی به‌ده‌ست هێنا. ئیمه‌رسۆن تۆپه‌كه‌ی به‌ره‌و ڕووی گۆڵی عێراقی هاوێشت، ئه‌گه‌رچی تۆپه به‌هێزه‌كه له‌لایه‌ن به‌رگریكار عه‌لی حوسێن ڕه‌حیمه گێڕدرایه‌وه، به‌ڵام فابیۆ سیزاری ئیتاڵی، ئه‌ویش به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك به‌رازیلی، له‌دووری چه‌ند مه‌ترێك له گۆڵه‌كه‌دا توانی گۆڵێك تۆمار بكات.
به‌پێی یاسا، به ئاشكرا و به ڕاشكاوی ده‌بێت عێراق سێ خاڵ وه‌ربگرێت، چونكه قه‌ته‌ر دۆڕاوه (0-3) به‌هۆی به‌شداری پێكردنی یاریزانێك كه ناكرێت قه‌ته‌ری بێت.
فیفیا (یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ) به بێبه‌شكردنی ئیمه‌رسۆن وازی هێنا و قه‌ته‌ری سزا نه‌دا، پێی وابوو قه‌ته‌ر به‌رپرسیار نیه له‌وه‌ی كه ڕووی داوه.
ئیمه‌رسۆن ته‌نها له‌دژی عێراق به‌شداری كردووه، له‌دژی ئوسترالیا و چین به‌شداری نه‌كرد. دادوه‌ریی له‌و گروپه‌دا نه‌بووه و عێراق به‌ته‌نیا زیانمه‌ند بووه. به‌و بیانۆیه‌ی كه یه‌كێتی قه‌ته‌ری نه‌یزایوه ناتوانێت ڕه‌گه‌زنامه بداته ئیمه‌رسۆن.
گه‌لی عێراق چاوه‌ڕێی دادوه‌ریی دادگای وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، پرسه‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌و دادگایه به‌رز كردۆته‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی (پاڵه‌وانی ئاسیا).
ڕاگه‌یاندنی وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی به‌گرنگیه‌كی زۆر چاودێری كێشه‌كه ده‌كات. گومانیش له‌وه‌دا نیه كه عێراقیه‌كان ئه‌وانه‌ی به‌دوای كێشه‌كه‌دا ده‌چن، به‌تایبه‌تیش ڕۆژنامه‌وانه‌كانی عێراق سوپاسی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریكی مایك ئاته‌ش و ڕۆژنامه‌وانی ئوستورالی جیسی فینك ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانیان، كه داوایان كرد به‌ویژدان بن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.
ئه‌وه‌ی كه جێگای داخه، محه‌مه‌د عه‌وازه‌ی لوبنانی له ئاستی پۆسته‌كه‌ی نه‌بوو كه ده‌بوایه پسپۆر بوایه تیایدا كه (وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی ستادیۆمی دۆحه‌ی قه‌ته‌ری) سه‌باره‌ت به بابه‌تی جیسی فینكی ئوسترالی گوتبووی ئوستورالیه‌كان له ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی قه‌ته‌ر ده‌ترسن بۆیه هیواخوازن عێراق سه‌ربكه‌وێت.
به‌ڵام ئوسترالیا له‌ڕاستیدا له قه‌ته‌ر ناترسێت چونكه (3-0) دۆڕاندیان كه چوونه ئوسترالیا. له دۆحه‌ش (3-1) دۆڕاندیان. به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دۆڕان و سه‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئوستورالی ئاڵوگۆر كرد، كه عێراق له بیرسبن (0-1) دۆڕاندی و له دوبه‌یش (1-0) بردیه‌وه. جا ئایه ئه‌و به‌راوردكردنه ڕاسته و ئوستورالیا زه‌نده‌قی له قه‌ته‌ر چووه؟
به‌رپرسیارنه‌كردنی یه‌كێتی قه‌ته‌ر له كرده‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه به‌خشین به ئیمه‌رسۆن كه كارێكی هه‌ڵه‌یه و بۆ شاره‌زایان نابێت، بڕیارێكه یارمه‌تی یه‌كێتیه‌كانی تۆپ ده‌دات له وڵاتانی تر بۆ ته‌زویر كردن.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به خوای مه‌زن ئاواته‌خوازین دادگای نێوده‌وڵه‌تی خه‌وه‌که‌مان بێنێته‌دی به‌ڵام داوا له براکانمان ده‌که‌م له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی که ڕاهێنه‌ر ڤیێڕا بگه‌ڕێننه‌وه.
ئینشائه‌ڵا دۆڕانی قه‌ته‌ڕ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی یه‌کێتی ئاسیاش قه‌ته‌ری بێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵیم که هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یه‌کێتی عێراقی به‌ڕاستی پاڵه‌وانن له سایه‌ی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌موار و سه‌خته‌دا، ئه‌وه‌نده شانازیمان به‌سه ئه‌وه‌یان به‌دیهێناوه که هیچ وڵاتێك له دونیا ناتوانێت به‌دیبهێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌ڕاستی قاره‌مانن و شایه‌نی ڕێزگرتنن به هه‌موو پێوانه‌یه‌که‌وه. هه‌موو که‌سێك ده‌زانێت که وڵاتان چه‌ندین ملیار دۆلار خه‌رج ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌و ئامانجه‌ی مه‌به‌سته به‌ده‌ستی ناهێنن. چا چیترتان له هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ده‌وێت که له‌م باره سه‌خت و گرانه‌دا توانیویه‌تی به سه‌ربه‌زی دروست ببێت به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و یارمه‌تییه که‌م و ئاست نزمانه‌ی خراوه‌ته به‌رده‌میان. خێر و بێری عێراق ئه‌ڵبه‌ته زۆرن و داواکارین که گشت به‌رپرس و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستان که هه‌موو پاڵپشتی و یارمه‌تییه‌ك پێشکه‌ش به ئه‌و شێرانه بکه‌ن. ڕه‌زیلی له هاوڵاتیانی عێراق مه‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه خێراتی ولاته‌که‌مانه و له گیرفانی که‌سه‌وه ده‌رناچێت. عێراقی هه‌ر قاره‌مانه ته‌نانه‌ت له سه‌ختترین باریشدا.
سه‌رۆکی یه‌کێتی قه‌ته‌ر ته‌نها بڕیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌نا به‌سه‌ر یاریزانه‌کانماندا ده‌سه‌پێنێت، بیرتانه مه‌سه‌له‌ی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق و بێبه‌شکردنی له یاریکردن له جامی ئاسیا، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕاستی دادوه‌ره، با بڕیاره‌که له‌سه‌ر قه‌ته‌ر جێبه‌جێ بکات.
هه‌موو ئه‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێت له ئێوه‌وه بیزانم ئه‌وه‌یه ئایا چ رۆژێك بڕیاری دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌رده‌چێت تكایه هه‌ركه‌سێك زانیاری هه‌یه.
ئه‌ڵبه‌ته یه‌کێتی عێراقی دووچاری زوڵمێکی گه‌وره و ڕوون و ئاشکرا بۆوه له به‌رامبه‌ر هه‌زاره‌ها وه‌رزشوان، بڕیاره‌که‌شی پوچبوو سه‌باره‌ت به بێبه‌ری کردنی یه‌کێتی قه‌ته‌ری له به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵه‌ی یاریزانی به‌ڕازیلی ئیمرسۆن که چه‌ندین ناوی تریشی هه‌ن. بۆچی فیفا، ئایا له‌بیرت چوو چۆن به‌په‌له هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عیراقتان کرده ده‌ره‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریزانی مه‌به‌ست به‌شداری نه‌کردبوو له یاریه‌که و هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی نه یه‌که‌م نه ئاخیر هه‌ڵبژارده‌یه دووچاری ئه‌و سزا قورسه ببێته‌وه به تایبه‌تی له‌سه‌ر گه‌لی عێراق که به بارێکی زۆر سه‌ختدا تێپه‌ڕده‌بێت و چاوه‌ڕوانی خۆشی گه‌وره بوو له‌لایه‌ن شێره‌کانی ڕافیده‌ین بۆ سه‌رکه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو، ئه‌ی ئێوه هه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی چ جۆره یاسایه‌ك جێبه‌جێده‌که‌ن، کوانێ ئینساف و ده‌ستپاکی بۆچی یاریزانێکی عێراقی بێبه‌شده‌که‌ن له به‌شداریکردن به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌یه‌ك سزا ناده‌ن، له خوا بترسن ئه‌ی خه‌ڵکینه. ئه‌گه‌ر دادوه‌ریتان له نێو خه‌ڵکی کرد دادوه‌ری عادیلانه بکه‌ن.
مه‌حاڵه سه‌رکه‌وتن بده‌ن به عێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێتی قه‌ته‌ری به‌رتیڵ به فیفا ده‌به‌خشێت.
هیچ گوومان له‌و بێئینسافیه‌دا نیه که هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دووچاریهات، ئه‌و سته‌مه گه‌وره‌یه‌ش که تیپه‌که به‌ڕوویبۆوه، به‌ڵام ئایا پێویست نیه پرسیار له‌خۆمان بکه‌ین که ئایا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به ئاستی داواکراو یاری کرد که پێیڕاهاتووین؟ ئایا یاریزانه‌کانمان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه بوون که خوابووه سه‌ر شانیان؟ به‌ڵام پرسیاری هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌یه، ئایا به‌ڕێز حوسێن سه‌عید له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و پرسیارێتییه بوو که له‌سه‌ر شانیه‌تی کاتێك چاوپۆشی کرد له پێشکه‌شکردنی داواکاری کرد بۆ فیفا تا ئه‌و کاته‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ تیپه‌که هێنا له به‌ر چاوی گشت دونیا و عێراقیه‌کاندا، ئایا ئه‌ندامانی یه‌کێتی عێراق له نوسینگه‌کانیان نوستبوون له عه‌مان و به‌غدا کاتێك پێشتر، ئه‌ڵبه‌ته پرسیارێك لێره‌دا خۆی قوت ده‌کاته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی ئێستا ده‌یکه‌ن بۆ داخستنی چاوانه و پێداکردنی خۆڵه‌مێش یان چێ، هیوادارین ڕاستیه‌کان به‌ده‌رکه‌ون و هه‌موو خاوه‌ن هه‌قێك به هه‌قی خۆی ڕابگات، هیواداریشێن دواڕۆژی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق باشتربێت له سایه‌ی ڕاهێنه‌رێكی لێهاتوو که له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی دابێت.