ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی هه‌ولێری عێراقی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح رایگه‌یاند كه هیچ كێشه‌كی له‌گه‌ڵ كاپتن عه‌دنان حه‌مه‌ددا نیه، ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح كه گۆڵكه‌ری خولی عێراقی نایاب بوو له وه‌رزی رابردوودا و سه‌ركردایه‌تی تیپی هه‌ولێری كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی عێراق بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی له وه‌رزی رابردوودا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌شدا، ئه‌م یاریزانه نه‌خرایه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی عێراقه‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقی قه‌ته‌ری، ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح گووتی "هیچ هۆكارێك نابینمه‌وه بۆ به‌شدارینه‌كردنم له هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیدا له پاڵاوتنه‌كانی قۆناغی سێیه‌می پاڵێوراو بۆ چواره‌م له رێگه‌ی مۆندیالدا".
ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح ئه‌وه‌شی زیادكرد "به‌پێچه‌وانه‌وه، عه‌دنان حه‌مه‌د زۆری به‌سه‌رمه‌وه هه‌یه، ته‌نها ئه‌و بوو كه پێشه‌وایه‌تی كردم به‌ره‌و جیهانی ئه‌ستێره‌یی و ناوبانگ ده‌ركردن؛ له‌گه‌ڵ كابتن عه‌دنان حه‌مه‌ددا پاڵه‌وانێتی گرنگم به‌ده‌ست هێناوه گرنگترینیان جامی ئاسیای لاوان بوو له ساڵی 2000دا كه له پایته‌ختی ئێرانی (تاران) ئه‌نجامدرا پاش ئه‌وه‌ی كه توانینمان سه‌ربكه‌وین به‌سه‌ر یابان (2-1) له یاری كۆتاییدا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كابتن عه‌دنان حه‌مه‌ددا به‌شداریم كرد له خولی یارییه ئۆڵۆمپیه‌كانی هاوینه‌دا (ئه‌سینا 2004) و له ئاكامیه‌وه هه‌ڵبژارده‌كه‌مان پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بوو كه‌پێشر به‌ده‌ستنه‌هاتبوو".
ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح له‌باره‌ی خه‌ونه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی دوا كه بریتیه له پاراستنی نازناوی خولی بژارده‌ی عێراقی، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا پارێزگاریكردن له لوتكه كارێكی زه‌حمه‌ته و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه دوو جه‌مسه‌ری تۆپی پێی عێراقی، زه‌ورا و قوه جه‌ویه، دوو كێبڕكێكه‌ری دیاری هه‌ولێرن بۆ بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی عێراقی.
له‌باره‌ی گرنگترین یاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح، یاری نێوان عێراق و چینه له ساڵی 2006دا كاتێك كه هه‌ڵبژارده‌كه‌مان یه‌كسانبونێكی پۆزه‌تیڤی به‌ده‌ستهێنا (1-1) له په‌كین و ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح گۆڵی یه‌كسانبونی تۆماركرد، یارییه‌كه له چواچێوه‌ی پاڵاوتنه‌كانی جامی وڵاتانی ئاسیادا بوو كه بوو به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی نازناو بۆ شێره‌كانی میزۆپۆتامیا له ساڵی 2007دا.
سه‌باره‌ت به داواكارییه پیشه‌گه‌رییه‌كان بۆ ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح، چه‌ندین داواكاری له ئارادایه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن یانه‌كانی ئه‌رده‌ن و سوریا و به‌حره‌ین و ئێرانه‌وه به‌ڵام ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح پێی باشتره كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێردا بمێنێته‌وه و نوێنه‌رایه‌تی بكات له گه‌شتی به‌رگریكردنی له نازناوه گرانبه‌هاكه‌یدا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





یانه‌ی ئه‌هلی یاریی زه‌مالیکی زۆر به جوانی و کارامه‌ییه‌کی هونه‌ری کرد، جوانترین گۆڵ هی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن بوو.