یانه‌ی كه‌ربه‌لا له ئاوازی سه‌ركه‌وتنی خۆی به‌رده‌وامه دوای ئه‌وه‌ی كۆسپی یانه‌ی كاره‌بای به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر یه‌ك گۆڵ بڕی له‌و یاریه‌ی كه له‌سه‌ر ستادیۆمی (كه‌ربه‌لا) له چوارچێوه‌ی جه‌وله‌ی چواره‌م له گروپی دووه‌می خولی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێبه‌ری تیمه‌كه ساحیب عه‌باس و موشتاق سه‌للال له خوله‌که‌کانی (20 و 63) گۆڵه‌کانیان بۆ تیپی براوه تۆمار كرد. له خوله‌کی (90)یش، عه‌بدولعه‌باس سه‌لمان گۆڵێكی بۆ تیپی دۆڕاو تۆمار كرد.
به‌و ده‌ره‌نجامه‌ش یانه‌ی كاره‌با، بووه خاوه‌نی خراپترین تۆمار له خولی بژارده له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌و وه‌رزه‌دا.
له یاریه‌كی تردا له‌چوارچێوه‌ی هه‌مان گروپدا، ته‌ڵه‌به شكستیان خوارد به‌رامبه‌ر دهۆك له‌و یاریه‌ی كه له‌سه‌ر خاکی یاریگای پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه چوو.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی دهۆك هه‌ریه‌ك له نه‌واف فه‌لاح و ئه‌حمه‌د خوزه‌یر له خوله‌که‌کانی (15 و 55) یه‌ك به‌دوای یه‌كدا تۆماریانكردن، تا له ئاكامدا یاریه‌كه كۆتایی هات به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ته‌له‌به‌دا به دوو گۆڵی خاوێن.
ڕیزبه‌ندی گروپی دووه‌م:
1 ـ دهۆك 7 خاڵ له 3 یاریدا. (جیاوازی گۆڵه‌كان 6).
2 ـ كه‌ربه‌لا 7 خاڵ له 3 یاریدا. (جیاوازی گۆڵه‌كان 3).
3 ـ نه‌وتی باشوور 6 خاڵ له 3 یاریدا.
4 ـ ته‌ڵه‌به 3 خاڵ له 3 یاریدا.
5 ـ كاره‌با هیچ خاڵ له 4 یاریدا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه خولی بژارده‌ی عێراقی (14) یانه له‌خۆ ده‌گرێت، یانه‌كان دابه‌شبوونه‌ته سه‌ر سێ گروپ، گروپی یه‌كه‌م و دووه‌م (5) یانه له‌خۆ ده‌گرن، به‌ڵام گروپی سێیه‌م (4) یانه له‌خۆ ده‌گرێت.
خاوه‌ن پله یه‌ك ڕاسته‌وخۆ كارا ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆنه چوارینه‌ی زێڕین، هه‌رچه‌ند ئه‌و یانانه‌ی له پله‌ی دووه‌م جێ ده‌گرن پاڵه‌وانیه‌تی خوله‌كه له یه‌ك قۆناغ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی یه‌كه‌م پله بچێته تیپی چوارگۆشه‌ی زێڕین.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




