هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق له ساڵی 1921، عێراق کۆمه‌ڵێك ئاڵای جۆراوجۆری به‌خۆیه‌وه بینیووه. له کاتی دروستبوونی شانشینی هاشمیی عێراق، نیگاری ناو ئاڵاکه بریتیبووه له دوو ئه‌ستێره‌ی حه‌وت چوکڵه‌یی سپی که هێمای هه‌ر 14 پارێزگاکه بوون و ته‌ختی ئاڵاکه بریتیبووه له سێ هێڵی ئاسۆیی ڕه‌ش-سپی-سه‌وز له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه و شێوه‌یه‌کی نیمچه له‌بزینه‌یی سوور له لایه‌کیه‌وه. ڕه‌نگه‌کانی ئاڵاکه هاوشێوه‌ی ڕه‌نگه‌کانی ئاڵای شۆڕشی عه‌ره‌بیی گه‌وره بوون، که ئه‌و شۆڕشه هاشمییه‌کان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له دژی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌کان به‌رپایان کردبوو.
دواتر و پاش شۆڕشی عه‌بدولکه‌ریم قاسم له ساڵی 1958، عێراق ئاڵایه‌کی نوێی هه‌ڵبژارد که له سێ هێڵی ستوونیی ڕه‌ش-سپی-سه‌وز پێکهاتبوو و له ناوه‌نده‌که‌یدا ئه‌ستێره‌یه‌کی هه‌شت چوکڵه‌یی سووری تێدابووه که بازنه‌یه‌کی زه‌رد له چه‌قی ئه‌ستێره‌که‌دا بووه و به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی که ئه‌و کاته ئه‌و ئاڵایه‌ی ده‌ستنیشان کردووه ڕه‌نگه‌کان هێمای قۆناغی گرنگ بوون له مێژووی عێراق و میلله‌تی عه‌ره‌بدا. ئیتر هه‌تا ساڵی 1963 کار به ئه‌م یاسایه کراوه کاتێك که حیزبی به‌عس هاتۆته سه‌ر حوکم و ئاڵاکه گۆڕاوه و ئاڵای نوێ بریتیبووه له سێ هێڵی ئاسۆیی سوور-سپی-ڕه‌ش له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه و له ناوه‌ندیدا سێ ئه‌ستێره‌ی سه‌وز دانراون، که ئه‌و کاته به هێمای یه‌کێتیی عه‌ره‌بیی نێوان عێراق و میسر و سوریا دانراوه.
به‌ڵام ئاڵای چواره‌م، له پاش کۆتاییهاتنی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران و داگیرکردنی ده‌وڵه‌تی کوه‌یت، هاتۆته ئاراوه. ئیتر مانای سێ ئه‌ستێره‌که گۆڕاوه بۆ ئامانجه‌کانی حیزبی به‌عس "یه‌کێتی، سه‌ربه‌خۆیی، سۆشیالیستی". سه‌رکردایه‌تیی ڕژێمه‌که بڕیاری دابوو که ده‌سته‌واژه‌ی "أللّه أكبر" له نێوان ئه‌ستێره‌کاندا زیاد بکات، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی جیهانی ئیسلامی به‌ر له ده‌ستپێکردنی دووه‌مین جه‌نگی که‌نداو.
به‌ڵام له چاره‌کی یه‌که‌می ساڵی 2008، عێراق ئاڵایه‌کی کاتیی هێنایه ئاراوه که هاوشێوه‌ی ئاڵاکه‌ی پێشتر بوو به‌ڵام سێ ئه‌ستێره‌که‌ی لێ لابرا بوو و ده‌سته‌واژه‌ی "أللّه أكبر" به شێوا‌زی خه‌تی کوفی لێی نووسرابوو. به‌ڵام به گوێره‌ی ناوه‌رۆکی ئه‌و یاسایه‌ی که ئه‌م ئاڵایه‌ی ده‌ستنیشان کرد ده‌بێت که هه‌ر یه‌ك ساڵ کاری پێبکرێت و ئه‌مجا ئاڵایه‌کی هه‌میشه‌یی جێگه‌ی بگرێته‌وه، هه‌روه‌کو چۆن ناوه‌رۆکی ماده‌ی 12ی ده‌ستوور ده‌ڵێت "به پێی یاسا، ئاڵای عێراق و دروشم و سروودی نیشتمانیی ده‌ستنیشان ده‌کرێت، به‌جۆرێك که ئه‌وانه هێمای پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراقبن". هه‌ر به‌و پێیه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (په‌رله‌مان) که ده‌زگای یاسادانانه، هه‌ستا به ده‌ستپێکردنی جێبه‌جێکردنی ناوه‌رۆکی ئه‌و ماده‌یه‌ی ناو ده‌ستوور له ڕێگه‌ی کارکردن بۆ ده‌ستنیشانکردنی ئاڵایه‌ك بۆ عێراق و دواتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌کی پێکهێنا بۆ سه‌رپه‌رشتیکردن له پێشبڕکێی نیگار‌کێشانی ئاڵای کۆماری عێراق، که سه‌رۆکی لیژنه‌که بریتیه له سه‌رۆکی لیژنه‌ی ڕۆشنبیریی و ڕاگه‌یاندن و گه‌شتوگوزار و ئاسه‌وار و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری سه‌ر به پێکهاته جۆراوجۆره‌کانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژکارانی په‌رله‌مان ئه‌ندامی لیژنه‌که‌ن و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی تیمی جێبه‌جێکردن که ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسیاره له ئاماده‌کردنی پێداویستییه‌کانی ئه‌و کاره و ئه‌و له لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیارییه‌وه ڕێنمایی ده‌کرێت.
هه‌ر بۆیه له پانزه‌ی ئه‌م مانگه‌ی ته‌مموزدا، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار ده‌ستپێکردنی پێشبڕکێی نیگار‌کێشانی ئاڵای نوێ ڕایگه‌یاند، که ده‌بێت به‌ر له کۆتایی مانگی ئه‌یلولی داهاتوو دیزاینه نوێیه‌کان، که ده‌بێت به گوێره‌ی مه‌رجی دیاریکراوبن، به ده‌ست لیژنه‌که بگه‌ن. مه‌رجه‌کان ئه‌وه‌ن که ده‌بێت دیزاینه‌که هێمای یه‌کێتیی خاك و گه‌لی عێراق بێت و مایه‌ی شانازی‌کردن به ئه‌و خاك و گه‌له‌وه بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت به چاوێکی گه‌شبینانه بڕوانێته دواڕۆژ و شانازیی به مێژووی کۆنیه‌وه بکات و هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گیانی لێبوورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیان و هاوته‌بایی نێوان پێکهاته جۆراوجۆره‌کانی عێراق بکات.
هه‌روه‌ها ده‌بێت دیزانه‌که به ڕوونی یه‌ك یان زیاتر له یه‌ك له هێما هاوبه‌شه‌کان نیشان بدات که به‌ڵگه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگیی پێکهاته جۆراوجۆره‌کانی عێراقن و به‌ڵگه‌ی نه‌ریتی مێژوویی و شارستانیی دۆڵی ڕافیده‌ینن (میسۆپۆتامیان) و ده‌بێت به لایه‌نی که‌مه‌وه دوو ڕه‌نگ له دیزاینه‌که‌دا به‌کاربهێنرێت و پێشبڕکییه‌که هه‌ر ته‌نها بۆ عێراقییه‌کانی ناو و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بێت.
له کۆتاییدا لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار سێ له هه‌موو دیزانه پێشکه‌شکراوه‌کان هه‌ڵده‌بژێرێت و ئه‌و سێ دانه‌یه ده‌خاته به‌رده‌ستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی چاکترینیان هه‌ڵبژێرێت و بڕی په‌نجا ملیۆن دیناری عێراقی به نیگار‌کێشی دیزاینه براوه‌که ده‌به‌خشرێت، له هه‌مان کاتیش‌دا بڕی سی ملیۆن دینار به دووه‌م و پانزه ملیۆن دینار به سێیه‌م ده‌درێت.
ده‌شێت ئاڵای نوێی عێراق یه‌کێك له هه‌ره چاکترین ئاڵاکانی مێژووی عێراق بێت، چونکه ده‌بێته هێمای سه‌رده‌مێکی نوێی دوور له ڕژێمی دیکتاتۆریی زۆردار که پێشتر فه‌رمانڕه‌وایی عێراقیان کردووه و ده‌بێته هێمای دیموکراسی و فره‌یی کاتێك نوێنه‌رانی گه‌ل ئاڵاکه هه‌ڵده‌بژێرن نه‌ك له لایه‌ن فه‌ره‌مانڕه‌وایانه‌وه به زۆره‌ملی به‌سه‌ر میلله‌تدا بسه‌پێنرێت.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





هه‌ربژی کورد و عه‌ره‌ب ره‌مزی نیزاڵ.
خوا موباره‌کتان بکات له‌کۆڵ ئاڵا کۆنه به‌ئازاره‌کان ڕزگارمان که‌ن، بۆ ئاگاداریش گشت ئاڵای وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان له بیرۆکه‌یه‌کی میسری هاوشیوه‌ی یه‌کتری وه‌رگیراون، ئایا ده‌بوو ئێمه‌ی خاوه‌ن شارستانیاته‌کانی بابل و سۆمه‌ر و ئاشوور و کیلدان و ئور چه‌ندینی تر ئاڵایه‌ك بۆخۆمان هه‌ڵبژێرین که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به شارستانیه‌تی خۆمانه‌وه نه‌بێت. خوا مۆفه‌قتان بکات و ده‌ست به باڵتانه‌وه بگرێت سه‌باره‌ت به گۆڕینی ئاڵاکه و ئینشاڵا ئه‌و ڕۆژه به‌چاوی خۆمان ده‌بینین. ئیتر سوپاس.
هیوادارم ئه‌وپه‌ڕی ئاسووده‌یی باڵ به‌سه‌ر عێراقدا بکێشێت و ئاڵا نوێیه‌که سه‌رجه‌م ماناکانی خۆشه‌ویستی و دڵسۆزیی بۆ عێراق ببه‌خشێت و له ژێر سایه‌یدا یه‌کڕیزیی و برایه‌تی به‌رقه‌رار بێت. تکایه پرسیارێکم هه‌یه، چۆن ده‌توانم له پێشبڕکێی ئاڵاکه‌دا به‌شداریی بکه‌م، چونکه من عێراقیم و پسپۆڕم له بواری نیگارکێشاندا به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی عێراق نیشته‌جێم و چۆن ده‌توانم دیزاینه‌کانم بنێرم و ده‌بێت بۆ کوێی بنێرم و زانیاریی له ئه‌و بابه‌ته. له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسی زۆرم بۆ ئێوه.
سڵاوتان لێبێت، پێش هه‌موو شتێك داوات لێده‌كه‌م ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نیه هه‌واڵی زیاتری دیاله ئه‌گه‌ر ده‌كرێت و هه‌واڵی وه‌رزشی زیاتر ئینشائه‌ڵا له هیچتان كه‌م نابێت هه‌رگیز.