سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه له قۆناغی داهاتوودا هه‌وڵه‌كانی له سه‌رۆكایه‌تیكردنی پڕۆسه‌ی بیناکردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌عێراقدا چڕ ده‌كاته‌وه. ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه هه‌ندێك به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ربازی بۆ سه‌ركرده‌كانی ئاسایش واز لێ ده‌هێنێت له پارێزگا جیاوازه‌كاندا. به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی توانای شه‌ڕكردنی هێزه‌كانی ئاسایش باشبووه و ئاماده‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوه تیرۆریستیانه‌ن كه له هه‌ندێك ناوچه‌ی عێراقدا ماون.
مالیكی له‌كاتی پێشوازیكردنی له ژماره‌یه‌ك شێخ و پیاوماقوڵانی پارێزگای واسیت له 12ی ئه‌و مانگه‌ی ته‌مموز/ جولای، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "هیچ مه‌ترسیه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌خۆ له‌سه‌ر عێراق نیه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش توانیان ده‌سته‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه‌دا زاڵ بكه‌ن كه پێشان مۆڵگه‌ی گروپه چه‌كداره تیرۆریسته‌كان بوون." مالیكی سه‌رنجیشی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا كه "ئه‌و هێزانه به‌رده‌وامن له ڕاوه‌دوونانی هه‌ندێك پاشماوه له دیالا و موسل و نوعمانیه." له‌هه‌مان كاتیش‌دا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له داهاتوودا گرنگی به بیناكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌درێت.
مالیكی سه‌رنجیشی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا كه عێراق ئه‌مڕۆ جموجۆڵێكی سیاسی و دیبلۆماسی و ئابووری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌ڕێگای ئه‌و پله‌و پایه‌ی كه له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ده‌ستی دێنێت. به‌تایبه‌تیش دوای به‌شداربوونی عێراق له كۆنگره‌ی به‌ڵێنی نێوده‌وڵه‌تی كه له ستۆكهۆڵمدا به‌سترا. هه‌روه‌ها كۆنگره‌كانی بیناكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئه‌و نامانه‌ی كه كۆنگره‌كان و چالاكیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر خاکی به‌غدای پێته‌خت ڕوونیان كردنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزی سه‌قامگیری له بارودۆخی ئاسایش له پێته‌خت و ناوچه‌كانی تری عێراقدا به‌ده‌ست هاتن.
مالیكی به‌رده‌وام بوو و گوتی، "كۆمپانیا بیانیه‌كان پێشان نه‌یانده‌ویست بێنه عێراق و له‌گه‌ڵ عێراقیه‌كان له بیناكردندا به‌شداربن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانیان و سه‌رمایه‌كانیان بپارێزن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه نائارامه‌ی كه له‌عێراقدا هه‌بوو، به‌ڵام عێراقی ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری حكومه‌ته‌كانی دیكه‌ی وه‌كو یابان و كۆریا بۆخۆی ڕاده‌كێشێت، دوا شتیش سه‌ردانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌درۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بوو، كه به‌یه‌كێك له سه‌ردانه گرنگه‌كان ده‌دانرێت".
ئاماژه‌شی كرد كه ئه‌و سه‌ردانانه به‌مه‌به‌سی زانینی ئاستی بارودۆخی ئاسایش و كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌كی باش بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق دا دێن له‌چوارچێوه‌ی پێشبڕكێكردن له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان و ڕاپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌كان له عێراقدا.
له‌لایه‌كی تره‌وه مالیكی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ستبوون به گرنگیدان به چوارچێوه یاساییه‌كان له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان، دوای ئه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌سانی تیرۆریست كۆتایی پێهات كه به ڕۆژانی ده‌مارگرژی ناوزه‌دی كردن و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هۆكاری ئاسایش هه‌بوو، ئاماژه‌شی كرد كه، "دامه‌زراوه چاودێریه‌كانی ده‌زگاكانی ئاسایش كار له‌سه‌ر بانگكردنی سه‌رپێچیكه‌ران ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها به‌دوای ئه‌و بابه‌تانه‌دا ده‌چن كه له ڕێگایانه‌وه ده‌زانرێت كه ده‌ست بۆ سه‌ر هاوڵاتیان درێژكراوه".
مالیكی به‌ڵێنی دا كه ڕێووشوێنی پێویست بگرێته به‌ر بۆ پاككردنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ئاسایش له‌و كه‌سانه‌ی كه خراپه‌كاری به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت و یاسا ده‌كه‌ن له‌ڕێگای ئه‌نجامدانی خراپه‌كاری به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان به‌هۆی لایه‌ندارییه حیزبیه‌كانیان.
پێداگریشی كرد له‌سه‌ر گرنگی ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوكاری هاوڵاتیان و شێخ و پیاوماقوڵان له ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سه چه‌كدارانه‌ی كه مه‌به‌ستیانه پێشێلی یاسا بكه‌ن. داوای له هه‌موو ڕۆڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراق كرد یه‌كبگرن و كارله‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی بیناكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه بكه‌ن، له‌ڕێی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه حكومه‌ت داویه‌تی به‌وه‌ی كه ئه‌مساڵ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه ته‌رخان بكرێت.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به‌ناوی غاندیه‌وه قسه بكه‌ین باشتره تا نه‌ڵێن ئه‌مه فلان تایه‌فه‌یه.. هتد. غاندی سه‌ركرده ئه‌و كاته‌ی كه گیشوه‌ری هیندستانی یه‌كخست كه 450 ملیۆن مرۆڤ له ئاین و تایه‌فه و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر كینه به كینه چاره‌سه‌ر بكرێت ئیتر كینه چۆن ده‌سڕێته‌وه" و داوا له خوا گه‌وره ده‌كه‌م بمبه‌خشێت و سه‌روه‌رمان محه‌مه‌د سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت و له شوین كه‌وتوانی؟ ئه‌مه ئامۆژگاریه‌كه بۆ گه‌لی عێراق و جیهان. خودایه ره‌حم به عێراقیه‌كان و سه‌رجه‌م جیهان بكه به‌تایبه‌ت سته‌م لێكراوان و هه‌ژاران و بێده‌ره‌تانان دوارۆژیان باش بكه و ره‌حم به مردوه‌كانمان بكه و به شه‌هیدانمان ئه‌وانه‌ی ده‌ستی دیكتاتۆر و سته‌مكاران له هه‌موو پنتێكی جیهاندا و پاداشتی ساڵانی پێشومان بده‌ره‌وه و سوپاس.
كاركردن و گه‌شه و خزمه‌تكردنی مرۆڤ له لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه بیت و له‌هه‌ر شوێنێك بێت ئه‌وه خودا په‌رستیه، خودا ده‌وڵه‌تی دادپه‌روه‌ر ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر كافریش بێت، و ده‌ڵه‌تی سته‌مكاریش ته‌فروتونای ده‌كات ئه‌گه‌ر موسڵمانیش بێت، رێگه‌ی ئه‌مه‌ش بریتیه له لێپرسینه‌وه له خراپه‌كار ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بانگێشه‌ی ئه‌وه‌ش بكات كه موسوڵمانه و به‌رگی موسوڵمانی پۆشیوه خودایه به‌ره‌كه‌ت بخه‌یته ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیاتنانه‌وه‌ی عێراق و پاكی بكه‌ره‌وه له هه‌ر داخ له دڵ و به‌خییلێك و ئه‌وانه‌ی كه دوبه‌ره‌كی بڵاوده‌كه‌نه‌وه له‌نێوان تایه‌فه و مه‌زهه‌به‌كان و نه‌ته‌وه‌كاندا له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ته‌ختی دوبه‌ره‌كی دابیشن و داوا له گه‌لی عێراق ده‌كه‌م كه كردار به چاكه و نه‌ریێ خراپه بكات وه‌ك غاندی خوا عه‌فوی كات ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر كینه به كینه چاره‌سه‌ر بكرێت ئیتر كینه چۆن ده‌سڕێته‌وه، له زۆرێك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان باشتره كه بڕیار ده‌ده‌ن به خه‌ڵك كه تۆڵه بسێننه‌وه له برا موسوڵمانه‌كانیان. و سڵاوتان لێ‌بیت.
خوا هه‌وڵه‌کانت موباره‌ك بکات باوکی ئیسرا، ئه‌ی پیاوی یه‌که‌می عێراق و بنیادنه‌ری دواڕۆژی.