یاریگای یانه‌ی قوه جه‌ویه به‌رزترین رێژه‌ی تۆماركردنی گۆڵی به‌خۆوه بینی له خولی بژارده له‌م وه‌رزه‌دا كاتێك كه جه‌ویه به‌سه‌ر كه‌ركوكی میوانی‌دا سه‌ركه‌وت به نیو ده‌رزه‌ن گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ بۆ میوانه‌كان له چوارچێوه‌ی خولی پێنجه‌م له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا.
هێرشبه‌ر عه‌لی مه‌نسور عه‌لوان وه‌ك ئه‌ستێره‌ی یاریه‌كه خۆی سه‌پاند كاتێك كه توانی چوار گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵی شه‌شه‌میش دروستبكات.
ناتوانین تواناكانی یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی یارییه‌كه له‌یاد بكه‌ین كه ئه‌ویش هێرشه‌به‌ری یانه‌ی كه‌ركوك یونس شكور بوو كه هه‌ر سێ گۆڵه‌كه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك (سوپه‌ر هاتریك) بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد له خوله‌كه‌كانی (14، 29، 59)دا، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تاكانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژارده یونس مه‌حمودمان دێنێته‌وه یاد كاتێك كه یاریزانی یانه‌ی كه‌ركوك بوو.
ئه‌ڵبه‌ته عه‌لی مه‌سنور عه‌لوان چوار گۆڵی بۆ كه‌تیبه‌ی هه‌ڵۆكان تۆماركرد له خوله‌كه‌كانی (6، 46، 78، 90)دا و گۆڵی سێیه‌میش ئه‌حمه‌د حه‌نون له خوله‌كی (48)دا تۆماریكرد و سه‌ركرده‌ی تیپه‌كه‌ش هه‌یسه‌م كازم جاسم له خوله‌كی (94)دا كۆتایی به فیستیڤاڵی گۆڵه‌كان هێنا.
گۆڵی دووه‌م و چواره‌می عه‌لی مه‌نسور له رێگه‌ی لێدانی سزاوه هاتن كه به سه‌ركه‌وتویی ته‌واوه‌تیه‌وه ئه‌نجامیدان.
له یاریه‌كی تری هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا، هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه بۆ باره‌گاكه‌ی دوای ئه‌وه‌ی به سێ خاڵ و سێ گۆڵ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر میوانداره‌كه‌یدا سه‌ناعه له یاریه‌كدا كه له یاریگای سه‌ناعه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
یه‌که‌م گۆڵی هه‌ولێر موسلم موباره‌ك ئه‌ڵماز به سه‌ر تۆماریكرد پاش ئه‌وه‌ی كه پاڵپشتی لای راست، یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی ساماڵ سه‌عید موجبه‌ل، تۆپه‌كه‌ی بۆ گواسته‌وه له خوله‌كی (57)دا و جێگره‌وه حه‌یده‌ر قاره‌مان ناسراو به (شوان مامۆ) دوو گۆڵی دووه‌م و سێیه‌می بۆ پاڵه‌وانی عێراق تۆماركرد.
پاش ئه‌م خوله یارییه‌كانی چوونی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كۆتاییان پێهات و چاوه‌ڕوانی خوله‌كانی هاتوو ده‌كه‌ن و ریزبه‌نده‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه:
1- هه‌ولێر 10 خاڵ له 4 یاریدا.
2- قوه جه‌ویه 6 خاڵ له 4 یاریدا.
3- كه‌ركوك 4 خاڵ له 4 یاریدا.
4- مینا 4 خاڵ له 4 یاریدا.
5- سه‌ناعه 4 خاڵ له 4 یاریدا.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




