هونه‌رمه‌ندی لوبنانی مه‌ریام فارس داوای له ڕێكخه‌رانی ڤیستیڤاڵی "كازا مۆزیك" كرد، ئه‌و ته‌خته شانۆیه‌ی كه گۆرانی له‌سه‌ر ده‌ڵێت ڕوناكی و دیكۆره‌كه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌بێت چونكه ئاره‌زوویه‌تی كتوپڕیه‌ك بۆ جه‌ما‌وه‌ری مه‌غریبی پێشکه‌ش بکات. یه‌كێك له به‌رپرسانی ڤیستیڤاڵه‌كه گوتی ئاهه‌نگی مه‌ریام له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆی سیدی به‌رنوسی له شاری دارولبه‌یزا ئه‌نجام ده‌درێت، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئاهه‌نگه‌كه زۆر وڕوژێنه‌ر ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئیلافی ڕۆژانه، ئاهه‌نگی ده‌ستپێكی ڤیستیڤاڵه‌كه ئێواره‌ی پێنجشه‌م ڕێكه‌وتی 17 جولای/ ته‌مموز به گوڵه‌ته‌قه‌ی دروستكراو و له گۆڕه‌پانی "عه‌ماله‌ت ئیبن مه‌سیك" ده‌ستی پێكرد. هه‌روه‌ها حه‌وت گۆڕه‌پانی گه‌وره له ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی شاری دارولبه‌یزا شه‌ونخونی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی و ژماره‌یه‌ك تیپی هونه‌ری ناوداری تێیدا به‌شدار بوون. هه‌روه‌ها گۆڕه‌پانی عونق ئاهه‌نگی تیپی "فانك ئیرێت و ئێند ئێند فایه‌ر"ی به‌خۆوه بینی. به‌ڵام گۆڕه‌پانی ڕوشدی ئاهه‌نگی "برۆكلین فانك"ی لێ گێڕدرا، له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی تر به‌به‌شداری چه‌ند مۆزیكژه‌نێکی مه‌غریبی.
جێگای ئاماژه‌یه ئه‌وه جاری یه‌كه‌مه كه مه‌ریام به‌شداری له ڤیستیڤاڵی "كازا موسیك"ی مه‌غریبدا بكات كه تیایدا نزیكه‌ی 400 هونه‌رمه‌ند، شه‌ست ئێواره ئاهه‌نگی مۆزیكژه‌نین، له 12 ته‌خته‌شانۆی كراوه‌دا ڕێك ده‌خه‌ن.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




