ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی شانزه‌ی ئه‌م مانگه‌ی ته‌مموز، دوو کۆرسی زمانی ئینگلیزیی و کۆمپیوته‌ر له شارۆچکه‌ی هیت ده‌ستیان پێ‌کرد، که زیاتر له 130 کوڕ و کچی گه‌نج به‌شداریی تێدا ده‌که‌ن و ماوه‌ی سێ مانگ ده‌خایه‌نێت.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو کۆرسه‌که و مامۆستای زمانی ئینگلیزیی ڕێزدار ناجی حه‌سه‌ن عه‌لی گووتی "134 کوڕ و کچی گه‌نج له ئه‌م دوو خوله‌دا به‌شدارییان کردووه و کۆرسه‌کان ماوه‌ی سێ مانگ ده‌خایه‌نن و ڕۆژانه له چوار وانه پێکدێن، جگه له ڕۆژانی پشووی فه‌رمی نه‌بێت"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کرد به په‌رۆشیی کچان و کوڕان بۆ به‌شداریکردن له ئه‌م دوو کۆرسه‌دا.
ناجی عه‌لی ڕوونی کرده‌وه که "ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیی گه‌شه‌پێدان IRD، کۆمه‌ك و پشتگیریی بۆ ئه‌م دوو خوله پێشکه‌ش کردووه و هه‌موو ئامێر و ئامڕازی پێویستی بۆ به‌شداربووه‌کان دابین کردووه، له‌وانه کۆمپیوته‌ر و ئامێری نمایشکردن و شتومه‌ك و که‌لوپه‌لی تری پێویست له پێناوی سه‌رخستنی هه‌ردوو کۆرسه‌که‌دا".
سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو کۆرسه‌که به‌رده‌وام بوو و گووتی "25 کچی گه‌نج له کۆرسی گه‌شه‌پێدانی زمانی ئینگلیزی‌دا به‌شدارییان کردووه و 23 کچی تریشیان له کۆرسی کۆمپیوته‌ردا، به‌ڵام سه‌باره‌ت به کوڕه‌کان 61 له ئه‌وان له کۆرسی زمانی ئینگلیزیی و 25ی تریان له کۆرسی به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ردا به‌شدارییان کردووه".
ناجی عه‌لی هه‌روه‌ها گووتی "به هۆی جیاوازیی ئاستی به‌شداربووانی کۆرسه‌که که هه‌ندێکیان خوێندکاری زانکۆ یان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماجستێرن و هه‌ندێکی تریان ئاستێکی نزمتری خوێندنیان هه‌یه، مامۆستایانی کۆرسه‌که‌ی زمانی ئینگلیزیی کۆرسه‌که‌یان کردووه به دوو ئاست". ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "بابه‌ته‌کانی هه‌ردوو کۆرسه‌که ڕه‌چاوی جیاوازیی ئاستی خوێندنی به‌شداربووه‌کان ده‌کان".
دواتر گووتی "بابه‌ته‌کانی کۆرسه‌که که خراونه‌ته به‌رده‌ستی به‌شداربووه‌کان، به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی که له ئاستێکی سه‌ره‌تاییدان، هه‌ندێك سه‌ختیی تێدایه و ده‌بێت به گوێره‌ی ئاستی ئه‌وان به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌روه‌ها بابه‌ته‌کان نوێن و جیاوازن له ئه‌وانه‌ی که له وانه‌ی فێرکردنی زمانی ئینگلیزیی قوتابخانه‌کانی عێراقدا ده‌خوێندرێن".
هه‌روه‌ها ڕوونی کرده‌وه که "کۆرسه‌که‌ی زمانی ئینگلیزیی یه‌که‌مین کۆرسه له ڕووی ئاست و قه‌واره و ناوه‌رۆکه‌وه که له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماده کراوه و هه‌وڵ ده‌دات که هانی خوێندکاره‌کان بدات به ئینگلیزیی قسه بکه‌ن و ده‌رفه‌تی پێشکه‌وتنیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت. به‌شداربووانی کۆرسه‌که بڕوانامه‌ی ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیی فریاکه‌وتنیان پێده‌به‌خشرێت، که له ڕووی پیشه‌ییه‌وه بۆ دواڕۆژیان سوودمه‌ند ده‌بێت".
سه‌رپه‌رشتیاری کۆرسه‌کان هیواخوازیی خۆی ده‌ربڕی که لایه‌نی دابینکه‌ری کۆرسه‌که‌ی زمانی ئینگلیزیی سوود له سه‌رکه‌وتوانی کۆرسی ئه‌م جاره وه‌ربگرن و کۆمه‌ك و یارمه‌تی بۆ ڕێکخستنی کورسێکی تر و له ئاستێکی پێشکه‌وتووتردا، دابین بکه‌ن".
به‌ڵام به‌شداربوو شامیل کامیل جوبێر، که خوێندکاری کۆلێجی یاسایه و له کۆرسه‌که‌ی زمانی ئینگلیزی‌دا به‌شداره، گووتی "که سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌که‌یت، ته‌نانه‌ت وڵاتانی دراوسێش، ده‌بینیت که ئاستێکی چاك زمانی ئینگلیزیی ده‌زانن و ئێمه له لای خۆمانه‌وه هه‌ستمان به شه‌رمه‌زاریی ده‌کرد سه‌باره‌ت به نه‌زانینی زمانی ئینگلیزیی و هه‌روه‌ها بواری کۆمپیوته‌ریش".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "ئه‌گه‌رچی به په‌رۆشین بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزیی، به‌ڵام فێربوونی کارێکی بێگومان ئاسان نیه، به تایبه‌تی له ڕۆژانی یه‌که‌می کۆرسه‌که‌دا که ده‌بینین مامۆستاکه به پاراوی قسه ده‌کات و وشه و ده‌سته‌واژه‌ی نوێ به‌ر گوێمان ده‌که‌وێت، ئه‌وه هه‌ستێکه تووشی زۆربه‌ی به‌شداربووه‌کان ده‌بێت".
به‌ڵام عه‌بدوڵا ساتیع که ده‌رچووی کۆلێجی کارگێڕیی و ئابووریی زانکۆی ئه‌نباره، گووتی "سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئێستا ده‌یانخوێنین قورس و سه‌ختن، به‌ڵام من حه‌زم له زمانی ئینگلیزییه و ئاواتم ئه‌وه‌یه که بتوانم به پاراوی ئینگلیزیی قسه بکه‌م، چونکه هیچ بوارێکی ژیان نه‌ماوه که ئه‌م زمانه نه‌چووبێته ناوییه‌وه".
یه‌کێك له کچه به‌شداربووه‌کانی کۆرسه‌که‌ی زمانی ئینگلیزیی که خوێندکاری دواساڵی قۆناغی ئاماده‌یی خوێندنه و داوای کرد که ناوی نه‌گووترێت، پێی باشتر بوو له ماوه‌ی سێ مانگی داهاتووی کۆرسه‌که‌دا ته‌رکیز بکرێته سه‌ر وانه‌کانی گفتوگۆکردن و وه‌رگێڕان، چونکه "له دواڕۆژدا له بواری خوێندن و کارکردن‌دا پێویستیمان پێی ده‌بێت".
به‌ڵام سه‌باره‌ت به کۆرسی فێرکردنی به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت که هاوکات له‌گه‌ڵ کۆرسه‌که‌ی زمانی ئینگلیزیی له هۆڵه‌کانی ئاماده‌یی پیشه‌سازیی هیت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، مامۆستای کۆمپیوته‌ر ناتیق خه‌لیل گووتی "خولێکی سه‌رکه‌وتووه چونکه هه‌موو شتومه‌ك و پێداویستییه‌کانی تری بۆ دابین کراوه"، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "به‌شداربووانی کۆرسه‌که به ڕێکوپێکی ده‌وامی وانه‌کان ده‌که‌ن و ئه‌مه له خۆیدا بۆ ئێمه‌ی مامۆستا هانده‌ره که ئه‌وپه‌ڕی توانا‌مان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی کۆرسه‌که".
شایه‌نی باسه، ڕێکخراوی IRD له هیت، که ده‌که‌وێته 190کم ڕۆژئاوای به‌غدا، سه‌رپه‌رشتیی کۆرسی فێرکردنی به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت و کۆرسی فێرکردنی زمانی ئینگلیزیی ده‌کات، هه‌روه‌ها کۆمه‌ك و پشتگیریی کۆرسێکی بره‌وپێدانی زمانه‌وانی و وێژه‌یی ده‌کات که له لایه‌ن یانه‌ی وێژه‌یی هیت بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و په‌نجا کوڕ و کچی گه‌نج به‌شداریی تێدا ده‌که‌ن.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




