ڕۆژی هه‌ینی، یانزه‌ی ئه‌و مانگی ته‌مموزه، یاریزانانی نه‌جه‌ف توانیان نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی فوراتی ناوه‌ڕسات بۆ پایسكلسواری كه له پارێزگای نه‌جه‌ف ئه‌نجام درا به‌ده‌ست بێنن، به‌به‌شداری 23 یاریزان له پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و دیوانیه و بابله‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری پێشبڕكێیه‌كه موئه‌یید عه‌باده گووتی، "پاڵه‌وانیه‌ته‌كه به‌شێوه‌ی پێشبڕكێی تاك تیم ئه‌نجامدرا بۆ دیاریكردنی ده یاریزانی یه‌كه‌م. به‌و مه‌رجه‌ی تیمی براوه له حیسێبی ده‌ره‌نجامه‌كانی باشترین سێ یاریزان دیاریبكرێت".
عه‌باده گووتیشی، "ده‌رئه‌نجامه‌كانی ڕیزبه‌ندی تیمه‌كان سه‌ركه‌وتنی نه‌جه‌فی به‌دواوه بوو به‌پله‌ی یه‌كه‌م، دیوانیه‌ش به‌پله‌ی دووه‌م و كه‌ربه‌لا‌ش به‌پله‌ی سێیه‌م".
به‌شداربووان، كه له‌دایكبووی ساڵانی 1993، 1994 و 1995 بوون، له‌پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌دا كه به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكلسواری به‌هاوكاری یه‌كێتی لقی نه‌جه‌ف، پێوانه‌ی 30 كیلۆمه‌تری نه‌پساوه‌یان له‌سه‌ر ڕێگای حه‌و‌لی سه‌ره‌کی له نه‌جه‌فدا بڕی.
له‌سه‌رتادا یاریزان حه‌مید كازم كه خه‌ڵكی نه‌جه‌فه به‌پله‌ی یه‌كه‌م گه‌یشت، پاشان له‌یس كازم كه خه‌ڵكی دیوانیه‌یه به‌پله‌ی دووه‌م و حوسێن جاسم له بابل به‌پله‌ی سێیه‌م و چواره‌میش یاریزان ئه‌حمه‌د عه‌بدولزه‌هره بوو له نه‌جه‌فه‌وه.
شایانی باسه سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی له نه‌جه‌ف، محه‌مه‌د مورشید، له ده‌سپێكی پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌دا جه‌ختی كرده‌وه له پێویستی گرنگیدان به توێژی لاوان به‌و شێوه‌یه‌ی كه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ پازدانێكی به‌هێزی ئه‌و یاریه له فوراتی ناوه‌ڕاست و سه‌رتاپای وڵات له‌داهاتوودا.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




