لیوا نه‌زیر عه‌بدولڕه‌حمان، جێگری فه‌رمانده‌ی کۆلیژی سه‌ربازی له زاخۆ، ڕۆژی دوشه‌ممه، 14ی ئه‌و مانگه "ته‌مموز"، ده‌رچوونی خولێکی نوێ ئه‌فسه‌رانی ڕاگه‌یاند که ئاماده‌ن بۆ چوونه ناو ڕیزی که‌رته‌کانی سوپای عێراقی له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا.
عه‌بدولڕه‌حمان هه‌روه‌ها گووتی که "ژماره‌ی قوتابیانی ده‌رچوو له خوله‌که‌دا گه‌یشته نه‌وه‌د و شه‌ش ئه‌فسه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی وانه و به‌رنامه‌کانی خوێندنی تیۆری و پراکتیکییان ته‌واوکرد. واش بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژیێکی داهاتوودا بچنه ڕیزی که‌رته‌کانی سوپای عێراقیه‌وه".
به‌رده‌وام بوو، "قوتابییه ده‌رچووه‌کان نماینده‌ی گشت ئاین و ئاینزا و تایفه‌کانی عێراق ده‌که‌ن"، ڕوونیشی کرده‌وه که "جگه له زانسته سه‌ربازییه‌کان، قوتابیانی کۆلیژه‌که زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کانیش ده‌خوێنن، به‌تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به ڕێزگرتن و پاراستنی مافی مرۆڤ و دیموکراسیه‌ت و سه‌ربه‌ستی گشتی و ڕاده‌ربڕین، هاوکات له‌گه‌ڵ زانسته ته‌کنه‌لۆژییه‌کان".
لیوا نه‌زیر عه‌بدولڕه‌حمان هێمای بۆ ئه‌وه‌شکرد که "ماوه‌ی خوێندن له کۆلیژی سه‌ربازی ساڵێکی ته‌واوه، قوتابی ده‌رچوو له کۆتاییدا بڕوانامه‌ی دیبلۆمی له زانسته سه‌ربازیه‌کان پێده‌بخشرێت له‌گه‌ڵ پله‌ی مولازم له سوپای عێراقی"، ئه‌وه‌ی ڕوونکرده‌وه که "کۆلیژه‌که گۆڕانکاری و په‌ره‌سه‌ندنی له به‌رنامه‌ی خوێندنیدا به‌دیهێناوه، هه‌روه‌ها سوودیشی له به‌رنامه و سیسته‌می کۆلیژه سه‌بازیه‌کانی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان وه‌رگرتوه".
شایه‌نی باسه، کۆلیژی سه‌ربازی له زاخۆ، ساڵی 1996 دامه‌زراوه و له‌سه‌ره‌تادا سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردی بوو، به‌ڵام دوای ساڵی 2003، کۆلیژه‌که خرایه سه‌ر میلاکی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




