ده‌سته‌ی مانگی سووری عێراقی لقی نه‌ینه‌وا، ڕۆژی پێنجشه‌مه ڕێكه‌وتی ده‌ی ئه‌و مانگه‌ی "ته‌مموز"، كه‌لوپه‌لی خۆراك و فریاگوزاری به‌سه‌ر خێزانه زیانلكه‌وتووه‌كانی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله مینڕێژكراوه‌ی كه ناوچه‌ی بابولجه‌دیدی له موسل له 26 مانگی حوزه‌یران ڕابردوو به ئامانج گرت، دابه‌ش كرد. كه ته‌قینه‌وه بووه هۆی كوژرانی یه‌ك كه‌س و برینداربوونی 25 كه‌سیش، وێڕای زیانێكی ماددی زۆر.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن له ده‌سته‌كه‌دا فه‌لاح ئه‌یوب، گوتی، "ده‌سته‌ی مانگی سووری عێراقی له شاری موسل، بڕێك كه‌لوپه‌لی خۆراكی دابه‌ش كرد، كه پێك هاتبوو له برنج و ئارد و زه‌یتی چێشت و هه‌ندێك جۆری پاقله. وێڕای به‌تانی و قاپوقاچاخی ناو ماڵی پێشكه‌ش به خێزانه زیانلێكه‌وتووه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله مینڕێژكراوه‌ی ناوچه‌ی باولجه‌دیدی مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو كرد".
ئه‌یوب به‌رده‌وام بوو و گوتی، "ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه خانووه‌كانیان و بازاڕگاكانیان له ده‌ره‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا زیانیان لێكه‌وتووه گه‌یشتۆته 118 خێزان." ئه‌یوب ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه "دابه‌شكردنه‌كه به‌دوو قۆناغ ئه‌نجام درا، یه‌كه‌میان له ناوچه‌ی بابولجه‌دید بوو، ئه‌وه‌ی تریش له باره‌گای ده‌سته".
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن ڕوونیشی كرده‌وه كه "ده‌سته‌كه لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ فریاگوزاری خێزانه زیانلێكه‌وتووه‌كان و تۆماركردنی ناویان به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی كه ده‌سته‌ی مانگی سوور پێڕه‌وی ده‌كات، له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و كه‌لوپه‌لی فریاگوزاری بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی كاری توندوتیژی ده‌بنه‌وه له ده‌ره‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كه شاری موسل به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
ئه‌یوب ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه "ده‌سته‌ی مانگی سوور له موسل بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی پشت به‌و به‌خشینانه ده‌به‌ستێت كه له نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی ده‌سته له‌به‌غداد بۆی دێت، یاخود ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی كه له حكومه‌تی ناوه‌ند پێشكه‌ش ده‌كرێن، وێڕای پشتبه‌ستنی ده‌سته به كڕینی زه‌وی و پشكی بازرگانی و به‌كارهێنانی داهاته‌كانیان".
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن جه‌ختیشی كرده‌وه كه "ده‌سته پێویستی به ئه‌مباره، بڕێكی زۆری ماده‌ی خۆراك و ماده‌كانی فریاگوزاریمان له‌به‌ر ده‌سته و ئه‌سته‌مه له باره‌گای ده‌سته جێگای ببێته‌وه." ئومێدی خواست كه "حكومه‌تی ناوچه له‌م ڕووه‌وه هاوكاریمان بكات به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و ماددانه به‌فیڕۆ بچن".
شایانی گوتنه كه ده‌سته‌ی مانگی سووری عێراقی لقی نه‌ینه‌وا 150 كه‌سی خۆبه‌خشی هه‌ن، به خۆڕایی كار ده‌كه‌ن، وێڕای ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر كه موچه‌ی ده‌سته وه‌رده‌گرن. له‌كاتێكدا كه 19 نوسینگه‌مان هه‌ن له پارێزگای موسل. دوویان له ڕۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری دیجله‌ن، كه‌پێی ده‌گوترێت ڕۆخی چه‌پ. دووانی تریش له ڕۆخی ڕۆژئاوان، كه‌پێی ده‌ڵێن ڕۆخی ڕاست. نوسینگه‌كانی تریش به‌سه‌ر قه‌زا و ناحیه‌كاندا دابه‌ش ده‌بن.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




